riklam

له‌باره‌ی كۆبانییه‌وه‌ په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

kurdistani 05:15 PM - 2014-09-19
له‌باره‌ی كۆبانییه‌وه‌ په‌رله‌مانی كوردستانیش هاته‌ ده‌نگ

له‌باره‌ی كۆبانییه‌وه‌ په‌رله‌مانی كوردستانیش هاته‌ ده‌نگ

په‌رله‌مانی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ تایبه‌تی وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌كات، به‌پێی بڕیاره‌كانی كۆبونه‌وه‌ی جه‌ده‌و كۆنگره‌ی پاریس به‌ ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان هه‌ستن و به‌ زووترین كات به‌ هانای خه‌ڵكی كۆبانییه‌وه‌ بچن.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوی په‌رله‌مان له‌باره‌ی كۆبانییه‌وه‌....

چه‌ند رۆژێكه‌ رێكخراوه‌ تیرۆرسته‌كان، په‌لامارێكی دڕندانه‌یانه‌یان به‌چه‌كی قورس بۆ سه‌ر شاری كۆبانی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردوه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ سه‌دان منداڵ و ژن و خه‌ڵكانی سڤیل بوونه‌ته‌ قوربانی و دانیشتوانه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی مرۆیی بوونه‌ته‌وه‌.
له‌ ئێستادا كوردانی ڕۆژئاوا، له‌به‌رده‌م هێرشی دڕندانه‌ی داعشدان و له‌ ڕابردووشدا ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌عسی سوریا  ئینكارییان له‌ بوون و ناسنامه‌ی كورد ده‌كرد و به‌ هاووڵاتی پله‌ دووی ئه‌ژمار ده‌كردن.
په‌رله‌مانی كوردستان روو له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ تایبه‌تی وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌كات، به‌ پێی بڕیاره‌كانی كۆبونه‌وه‌ی جه‌ده‌ و كۆنگره‌ی پاریس به‌ ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان هه‌ستن و به‌ زووترین كات به‌ هانای خه‌ڵكی كۆبانییه‌وه‌ بچن و رێگریی بكه‌ن  له‌ دووباره‌ بونه‌وه‌ی تاوانێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵكوژی كوردانی ڕۆژئاوا.
له‌هه‌مانكاتیشدا داوا له‌رێكخراوه‌ مرۆییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین به‌هانای خه‌ڵكی سڤیل و لێقه‌وماوانی ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ بچن، له‌و نه‌هامه‌تییه‌ رزگارییان بكه‌ن كه‌ رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه‌.

 له‌ئاستی ناوخۆیشدا په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ پێویستی ده‌زانێت  هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان و هێز و لایه‌نه‌ سیاسی و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، سه‌ره‌ڕای جیاوازی و هه‌بوونی كیشه‌ی دارایی كه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌، هاوكاری كوردانی خۆرئاوا بكه‌ن و به‌ گیانی   نه‌ته‌وه‌یی و مرۆییه‌وه‌ ده‌ستی هاوكارییان بۆ درێژ بكه‌ن.

په‌رله‌مانی كوردستان
19-9-2014

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket