riklam

په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌باره‌ی كۆبانی-یه‌وه‌

kurdistani 05:00 PM - 2014-09-19
سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌ سیاسیه‌كان: ناكۆكییه‌كان وه‌لا نێن

سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌ سیاسیه‌كان: ناكۆكییه‌كان وه‌لا نێن

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكیدا داوا له‌هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كات، ناكۆكییه‌كان وه‌لا بنێن و به‌یه‌كه‌وه‌ به‌رگری له‌كه‌رامه‌ت و خاك و ژیانی هاووڵاتیانی كۆبانی بكه‌ن.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم...

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
هێرشی دڕندانه‌ی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر خوشك و براكانمان له‌ كۆبانی به‌شێكه‌ له‌ ئه‌و نه‌فیرعام و دوژمنكارییه‌ی تیرۆریستان له‌دژی گه‌لی كوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، وه‌حشیگه‌ری و په‌لاماری تیرۆریستانی داعش بۆسه‌ر كۆبانی و رۆژئاوای كوردستان هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ هه‌موو گه‌لی كوردستان و شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت و مان و نه‌مانی گه‌له‌كه‌مانی كردۆته‌ ئامانج.

داوا له‌هه‌موو لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كه‌م هه‌موو ناكۆكییه‌كانیان وه‌لا بنێن و به‌یه‌كه‌وه‌ به‌رگری له‌كه‌رامه‌ت و خاك و ژیانی هاووڵاتیانی كۆبانی بكه‌ن، به‌رگریكردن له‌خاك و خه‌ڵكی كوردستان ئه‌ركێكه‌ له‌سه‌رشانی هه‌موومانه‌ و له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌ركێكی دیكه‌یه‌.

داوا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش ده‌كه‌م به‌ زووترین كات هه‌موو رێوشوێنێك بگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی كۆبانی و خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان له‌ده‌ستی تیرۆریستان، چونكه‌ تیرۆریستانی داعش له‌هه‌ر شوێنێك بن ده‌ست له‌تاوان و كاره‌سات ناپارێزن و ده‌بێ له‌هه‌ر شوێنێك بێت لێیان بدرێت و تێكبشكێندرێن.

مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
19-9-2014

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket