riklam

به‌كارهێنانی پێوه‌ری ئاو ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

kurdistani 07:02 PM - 2014-09-18
له‌بری ئه‌و پاره‌ی هاووڵاتیان پێوه‌ره‌كه‌ی پێده‌كڕن 4 مانگ كرێی ئاو له‌هاووڵاتیان وه‌رناگیرێت

له‌بری ئه‌و پاره‌ی هاووڵاتیان پێوه‌ره‌كه‌ی پێده‌كڕن 4 مانگ كرێی ئاو له‌هاووڵاتیان وه‌رناگیرێت

لێپرسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌منزیكانه‌ به‌كارهێنانی پێوه‌ری ئاو ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و به‌پێی سیستمی مه‌تر سێجا ئاو له‌ هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت.

ئامانج جه‌لال مه‌جید لێپرسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ به‌كارهێنانی پێوه‌ری ئاو بكه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ بۆ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان (سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك) و هه‌روه‌ها سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌كان.

وتیشی: پێوه‌ره‌كانیش سێ جۆرن (ئیتاڵی، ئه‌ڵمانی، توركی) و له‌هه‌ر گه‌ڕه‌كێك یان هه‌ر ناوچه‌یه‌ك، كۆمپانیایه‌ك ئه‌و پێوه‌ره‌ بۆ ماڵان داده‌نێت، ئه‌و پێوه‌رانه‌ش نرخیان هه‌یه‌و هاووڵاتیان ده‌یكڕن له‌و كۆمپانیایه‌ی بۆیان داده‌نێت كه‌ بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی 38 هه‌زار دیناره‌، له‌بری ئه‌و پاره‌یه‌ش كه‌ هاووڵاتیان پێوه‌ره‌كه‌ی پێده‌كڕن، بۆ ماوه‌ی چوار مانگ كرێی ئاو له‌ هاووڵاتیان وه‌رناگیرێت.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك نرخ دیاریكراوه‌ بۆ ماڵان، لێپرسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی بۆ PUKmedia وتی: به‌پێی سیستمی مه‌تر سێجا ئاو له‌ هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر ماڵێك یه‌ك مه‌تر سێجا تا 15 مه‌تر سێجا ئاو له‌ مانگێكدا به‌كاربهێنێت، ئه‌وا وه‌حده‌ی ئاوه‌كه‌ی بۆ یه‌ك مه‌تر سێجا بڕی 300 دیناری بۆ یه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌ 15 مه‌تر سێجا بۆ 30 مه‌تر سێجا ئاو به‌كاربهێنێت ئه‌وا بڕه‌كه‌ی زیاد ده‌بێت بۆ 400 دینار، واتا هه‌تا ئاو زیاتر به‌كاربهێنرێت نرخه‌كه‌شی زیاتر ده‌بێت.

تێبینی... یه‌ك مه‌تر سێجا ئاو = 1000 لیتر ئاو = 5 به‌رمیل ئاو

 PUKmedia   لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket