سكۆتله‌نـدییه‌كان مـانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا هه‌ڵـده‌بژێرن
kurdistani 02:20 PM - 2014-09-18چوار به‌شی سكۆتله‌ندییه‌كان پێیان خۆش نیه هه‌رێمه‌كه‌یان له وڵاتی به‌ریتانیا جیاببێته‌وه
رۆژی 18-9-2014، بۆ یه‌كه‌مینجارو پاش سێ سه‌ده له‌هه‌رێمی سكۆتله‌ندا راپرسی سه‌ربه‌خۆبوون به‌ڕێوه‌چوو و پرۆسه‌كه له سه‌عات 7ی به‌یانییه‌وه بۆ 10ی شه‌و به‌كاتی سكۆتله‌ندا به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها زیاتر له 4 ملیۆن كه‌س به‌شداری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 16- 17 ساڵانیشدایه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه هه‌رچه‌نده ئه‌وه دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌نه، چونكه له جیهاندا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه ده‌بێت ته‌مه‌نیان 18 ساڵان بێت.
هه‌روه‌ها زیاتر له 2600 بنكه‌ی ده‌نگدان به‌ڕووی ده‌نگده‌راندا كراونه‌ته‌وه، له 32 شوێنی جیاواز ده‌نگه‌كان جیاده‌كرێنه‌وه، رۆژی هه‌ینی 19-9-2014 ئه‌نجامی ئه‌و راپرسیه راده‌گه‌یه‌نرێت كه ئایا دانیشتوانی سكۆتله‌ندا ره‌زامه‌ندن به‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی وه‌ربگرن یاخود هه‌ر سه‌ر به وڵاتی به‌ریتانیا بن.
به‌شداریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان 16-17 ساڵانه رێژه‌ی ده‌نگدارانی زیاتر كردوه ئه‌و داوایه‌ش بۆ پێداگیری حزبی نیشتمانی سكۆتله‌ندا (SNP) ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌موو هه‌ولًَێكی خستبووه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی سكۆتله‌ندا له وڵاتی به‌ریتانیا جیاببێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م راپرسیه‌ی سكۆتله‌ندا بۆ سه‌ربه‌خۆبوون و جیابونه‌وه‌ی له وڵاتی به‌ریتانیا چاره‌نوسسازه‌و خه‌ونێكی گه‌وره‌ی سكۆتلاندییه‌كان بوو، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا سكۆتلاندا وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بووه دواتر له ساڵی 1707 به بڕیارێك كه پێی ده‌وترا (یاسای یه‌كڕیزی)، سكۆتله‌نداو ئینگلته‌را خرانه سه‌ر وڵاتی به‌ریتانیاو له‌وكاته‌شه‌وه وڵاتی به‌ریتانیا ناونرا (مه‌مله‌كه‌تی به‌ریتانیای گه‌وره).
به‌رپرسێكی حزبی نیشتمانی سكۆتله‌ندا رایگه‌یاندبوو كه ئه‌م هه‌له له ده‌ست ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له وڵاتی به‌ریتانیا جیاببنه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستبهێنن.
له هه‌مانكاتیشدا ده‌ڤید كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای به‌ریتانیا له وتارێكیدا رایگه‌یاندبوو: ئه‌گه‌ر سكۆتله‌ندیه‌كان بڕیاری جیابوونه‌وه بده‌ن و له به‌ریتانیا جیاببنه‌وه ئه‌وا جارێكی تر مه‌جالی گه‌ڕانه‌وه‌ی تێدا نیه.
به‌وپێیه‌ش سكۆتله‌ندا ئه‌گه‌ر له به‌ریتانیا جیاببێته‌وه بۆ هه‌تاهه‌تایه بۆی نیه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر وڵاتی به‌ریتانیا.
هه‌رچه‌نده به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان له پێنج به‌ش، چوار به‌شی سكۆتله‌ندیه‌كان پێیان خۆش نیه هه‌رێمه‌كه‌یان له وڵاتی به‌ریتانیا جیاببێته‌وه‌و ته‌نها لایه‌نگرانی.
یه‌كێكیش له پرسه گرنگه‌كان ئه‌و دراوه‌یه كه ئێستا له سكۆتله‌ندا به‌كاردێت و هه‌رچه‌نده به‌رپرسان رایانگه‌یاندووه كه هه‌ر پاوه‌نی ئیسته‌رلینی به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام له‌ڕوی ژێرخانی ئابورییه‌وه دوای سه‌ربه‌خۆ بوون سكۆتله‌ندا روبه‌ڕووی قه‌یرانی گه‌وره‌ی دارایی ده‌بێته‌وه.
به سه‌ربه‌خۆبوونی سكۆتله‌ندا، وڵاتی به‌ریتانیا به نزیكه‌ی 3/1 ی خاكه‌كه‌ی و به نزیكه‌ی 5.5 ملیۆن دانیشتوان له‌ده‌ستده‌دات چونكه هه‌رێمی سكۆتله‌ندا كه‌له ئێستادا سه‌ر به وڵاتی به‌ریتانیایه، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی بریتییه له 5.5 ملیۆن كه‌س.
پایته‌ختی ئه‌و هه‌رێمه ناوی ئه‌ده‌نبره‌یه، له 54% دانیشتوانه‌كه‌ی مه‌سیحین، 37% دانیشتوانه‌كه‌شی سه‌ر به هیچ ئاینێك نین، نزیكه‌ی 40 هه‌زار موسوڵمانی تێدا ده‌ژی، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 80 هه‌زار پۆڵه‌ندی له‌و هه‌رێمه ده‌ژین و ئه‌وان زۆرترین رێژه‌ی كه‌سانی بیانین له سكۆتله‌ندا.
له‌ڕووی ئابورییه‌وه، سكۆتله‌ندا پشتی به‌ستوه به پیشه‌سازی و بازرگانی، له‌ڕووی سوته‌مه‌نیشه‌وه توانیویه‌تی كه‌مێك له غازی سروشتی و نه‌وت و خه‌ڵوزی ره‌ش به‌رهه‌مبهێنێت، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ریای باكوره‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده به به‌روبومی ماسی.
چه‌ندین كارگه‌ی ماده‌ی كیمیایی و كه‌ل و په‌لی ئه‌لكترۆنی و قوماش و خواردنه‌وه كحولیه‌كان له سكۆتله‌ندا بونیان هه‌یه.
ئه‌نجامی راپرسیه‌كه..
سكۆتله‌ندییه‌كان مانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیای گه‌وره پێ باشتر بوو هه‌ربۆیه راپرسیه‌كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستنه‌هێنا.
به‌پێی دوایین ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه، 55.3% ده‌نگده‌ران واته 2 ملیۆن و یه‌ك هه‌زار 926 كه‌س ده‌نگیان به (نه‌خێر) داوه‌و مانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا پێ باشتربووه، 44.70% ده‌نگده‌ران واته ملیۆنێك و 617 هه‌زار و 989 كه‌س ده‌نگیان به (به‌ڵێ) داوه‌و سه‌ربه‌خۆییان پێ باشتربووه، به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ش سكۆتله‌ندا سه‌ربه‌خۆیی به ده‌ستنه‌هێناو له‌گه‌ڵ به‌ریتانیای گه‌وره مایه‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئالێكس سالمۆند كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ده‌كرد به‌گشتی و هه‌وڵ ته‌واوی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی سكۆتله‌ندا سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بهێنێت له تازه‌ترین لێدوانی‌دا رایگه‌یاندووه كه پێی وایه ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌نده‌ن پابه‌ند ده‌بن به‌وه‌ی كه پێش ده‌نگدان به‌ڵێنیان دابوو ئه‌گه‌ر سكۆتله‌ندا له به‌ریتانیا جیانه‌بێته‌وه ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی زیاتری پێده‌به‌خشن.
هه‌روه‌ها ناوبراو دوایی یه‌كلایی بونه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
PUKmedia هۆزان رۆسته‌م
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25