نه‌خوێنده‌واری گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگی پێشكه‌وتنی وڵاتان
kurdistani 02:54 PM - 2014-09-088ی ئه‌یلول رۆژی جیهانی نه‌خوێنده‌واریی
8ی ئه‌یلول رۆژی جیهانی نه‌خوێنده‌واریی
نه‌خوێنده‌واری له زۆرێك له وڵاتان بۆته دیارده‌یه‌كی زه‌ق و به‌ربڵاو، به‌تایبه‌ت له وڵاته دواكه‌وتووه‌كان یان هه‌ژاره‌كان یاخود وڵاتانی تازه گه‌شه‌سه‌ندوو، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری زۆری كردۆته سه‌ر دۆخی ژیانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌و وڵاتانه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رۆژی (8)ی ئه‌یلولی هه‌موو ساڵێك تایبه‌ت بكات به‌ڕۆژی جیهانی نه‌خوێنده‌واریی، ئه‌و رۆژه كه له كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌زیره‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردن بڕیاری لێدرا، كۆنگره‌كه تایبه‌ت كرابوو به نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له‌ڕۆژانی 8 تا 19 ئه‌یلولی 1965 له تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، به‌وه‌ش دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و كۆنگره‌یه‌و له تشرینی دووه‌می ساڵی 1966 یۆنسكۆ رۆژی 8ی ئه‌یلولی هه‌موو ساڵێكی كرد به‌ڕۆژی جیهانی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری، له‌وكاته‌وه یۆنسكۆ بۆ رۆژی جیهانی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری ساڵانه ئاهه‌نگ و مه‌راسیم و كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌ی جۆراو جۆر ده‌گێڕێت و به‌بیری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌هێنێته‌وه كه خوێنده‌واری مافێكه له مافه‌كانی مرۆڤ و بنه‌مایه‌كه بۆ هه‌موو پڕۆسه‌یه‌كی په‌روه‌رده.
ئه‌مساڵێش له‌ڕۆژی جیهانی نه‌خوێنده‌واریدا وڵاتانی (جه‌زائیر، بوركینا، ئیكوادۆر، باشوری ئه‌فریكیا و ئیسپانیا) له‌لایه‌ن یونسكۆ له رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 8ی ئه‌یلولی 2014 بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تدا كه له (ده‌كا)ی پایته‌ختی به‌ندگلادیش به‌ڕێوه‌ده‌چێت خه‌ڵات و بڕونامه‌ی رێزلێنان ده‌به‌خشێته ئه‌و وڵاتانه، خه‌ڵاته‌كه بۆ هه‌ریه‌ك له وڵاتانه بریتیه له (20.000) بیست هه‌زار دۆلار‌و بڕونامه‌و مه‌دالیایه‌ك، خه‌ڵاته‌كانیش بریتین له:
یه‌كه‌م/ خه‌ڵاته‌كانی (یونكسۆ – پاشا سیجونگ بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری) بۆ ساڵی 2014 پێشكه‌ش ده‌كرێت به:
1. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئیكوادۆر له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌ك بۆ ره‌خساندنی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی بۆ لاوان و به‌ساڵاچوان كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له (325.000) هه‌زار كه‌س له ساڵی 2011ه‌وه سودیان لێ وه‌رگرتووه، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا ته‌نها چڕ نه‌كرابوه‌وه له فێربونی خوێندن و نوسین، به‌ڵكو بواره‌كانی نیشتمانپه‌روه‌ری و ته‌ندروستی و خۆراكیشی له‌خۆگرتبوو.
2. رابیته‌ی به‌هێزكردنی فێربوون نا ره‌سمی له بوركینا فاسو له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جیكردنی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ گه‌شه‌پیدانی تواناكانی ژنان، ئه‌م پڕۆژه‌یه له ساڵی 1997ه‌وه چۆته بواری جیبه‌جێكردنه‌وه‌و تا ئێستا (18.000) ژن له وڵاتانی فره زمان و كه‌لتور سودیان لێ بینیوه، هه‌روه‌ك سه‌ركه‌وتنی باشی له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ژاری و پاراستنی دارستان و پیسپبون به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌وه‌ش له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی چالاكیه‌كانی به (پێنچ) زمانی ناوچه‌یی.
دووه‌م/ خه‌ڵاته‌كانی (یونكسۆ – كۆنفۆشیوس بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری) بۆ ساڵی 2014 پێشكه‌ش ده‌كرێت به:
1. كۆمه‌ڵه‌ی جه‌زائیری بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری (بخوێنه) كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ناحكومیه‌و له ساڵی 1990 دامه‌زراوه، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ش به‌هۆی پڕۆژه‌كانیه‌وه تا ئێستا زیاتر له (17.000) هه‌زار كه‌سی له‌ناوچه دور ده‌سته‌كان و لادێییه‌كان فێره خوێندن و نوسین و كردوه به‌تایبه‌ت ژنان، سه‌رباری ئه‌وه‌ش هاریكاری یاسایی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌كانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن.
2. خوێندنگه‌ی فێربوون به‌درێژای ژیان له پێناو بوژانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له بۆلیگونو سور له ئیسپانیا، ئه‌م خوێندنگه‌یه كار ده‌كات بۆ دروستكردنی تۆڕێكی په‌یوه‌ندی فێركاری له نێوان كۆمه‌ڵه كه‌سێك كه خاوه‌ن كه‌لتوری جۆراو جۆرن، ئه‌وه‌ش هاووڵاتیان ئیسپانیا‌و كۆچكردوه‌كانی باكوری ئه‌فریكیاو هه‌ندێك له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی (روم) له‌خۆده‌گرێت.
3. په‌یمانگه‌ی مولتینو بۆ زمان و نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له باشوری ئه‌فریكیاو په‌یمانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری كه پێكه‌وه ده‌ستپێشخه‌ریان كردوه له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌ك به‌ناونیشانی (پردێك بۆ داهاتوو) كه بریتیه له به‌رنامه‌یه‌كی داهێنه‌رانه و سود له ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌رده‌گیرێت بۆ پێدانی زانیاری و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای دانیشتوانی لادێنشینه‌كان و ئه‌و ناوچه شاریانه‌ی كه كه‌متر گه‌شه‌یان سه‌ندو به‌بێ ره‌چاوكردنی ته‌مه‌نیان، پڕۆژه‌كه‌ش به‌زمانی ئینگلیزی و سێ زمانی ئه‌فریكی پێشكه‌ش ده‌كرا، پڕۆژه‌كه له ساڵی 2007ه‌وه چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه (30.000) هه‌زار منداڵ له قوتابخانه‌و خویندنگه‌كان و (6000) هه‌زار له لاوان و به‌ساڵاچوان له بنكه‌كانی فێربونی بنه‌ڕه‌تی و گه‌وران سودیان لێ بینی، پرۆژه‌كه‌ش بواره‌كانی ته‌ندروستی و ژینگه‌و بوژانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی فێربوونی پیشه‌یی له خۆگرتبووه.
كوردستان له‌ڕۆژی جیهانی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واریدا:
به‌ئاوڕدانه‌وه له مێژووی كورد‌و كوردستان، ده‌بینین كوردستان دوچاری داگیركاری و شه‌ڕو شۆڕی زۆر بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر دۆخی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌ناویشیاندا بواری خوێندن و په‌روه‌رده‌و به‌ده‌ستهێنانی زانست، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می حكومڕانی كوردی هه‌وڵه‌كان چڕكرانه‌وه بۆ كه‌مركردنه‌وه‌و بنه‌بڕكردنی نه‌خوێندنه‌واری له كوردستان، بۆیه له دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991ی خه‌ڵكی كوردستان و به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له 19/5/1992و پێكهێنانی یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 4/7/1992دا له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه كه به‌شێك بوو له‌و كابینه‌یه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هاریكاری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌تایبه‌ت رێكخراوه‌كانی (یۆنسكۆ، یونسێف و هاپیتات) كاره‌كانی بۆ هێنانه ئارایی گۆڕانكاری له بواری په‌روه‌رده ده‌ستیپێكرد، تا له ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیه‌وه بواری په‌روه‌رده بڕواته پێشه‌وه‌و گۆڕانكاری گه‌وره له‌و بواره‌دا به‌دی بهێنێت، به‌وه‌ش له رووی چه‌ندایه‌تیه‌وه ساڵ دوای ساڵ ژماره‌ی خوێندكاران و قوتابیان روویان له‌زیادبوون كردوه، له‌ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه هه‌وڵی به‌رده‌وام هه‌بووه بۆ ئاڵوگۆڕكردنی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن و به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می خوێندن و فێركردن، ئه‌و هه‌وڵانه‌ش له 22-24ی ئایاری 2007 گه‌یشته لوتكه، كاتێك كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له رێگه‌ی كۆنگره‌یه‌كه‌وه بڕیاری گۆڕینی سیسته‌می په‌روه‌رده‌یدا كه خاڵی یه‌كه‌می ئه‌و كۆنگره‌یه بنه‌بڕكردن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی وازهێنان بوو له خوێندن.
بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واریش سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی له ساڵی (1992) 15 بنكه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری كرده‌وه، كه (1842) فێرخوازی له‌خۆگرتبوو، به‌ڵام به‌هۆی ئابڵوقه‌ی ئابوری له‌سه‌ر عیراق و ئابڵوقه‌ی عیراقیش له‌سه‌ر كوردستان و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ وایكرد ژماره‌ی نه‌خوێنده‌واران روو له زیادبوون بكات، به‌تایبه‌ت زۆرێك له گه‌نجان ئه‌و كات ناوه‌نده‌كانی خوێندنیان جێهێشت، تا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی كه رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری 37%ی تۆماركرد، به‌ئامانجی رزگاركردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه له نه‌خوێنده‌واری و دابینكردنی مافی تاكه‌كان و هاندانیان بۆ فێربوون و چوونه به‌رخوێندن و نه‌هێشتنی دابڕاوان (المتسربین) له قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان و ره‌خساندنی هه‌لێكی باش و گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان له‌به‌رده‌مدا واڵا بێت و به‌هاوشانی هاوه‌ڵانیان بگه‌ن به‌ماف و داخوازی ئاواته‌كانیان و به‌كارامه‌یی و سه‌ربه‌ستی له پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌دا به‌شداربن، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی هه‌ڵمه‌تی (نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری) له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان له ساڵی (2000 تا 2012) توانیوییه‌تی (356821) كه‌س له نه‌خوێنده‌واری ده‌رباز بكات.
ئه‌م پڕۆژه‌و كاره به‌رده‌وامانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ بنه‌بڕكردنی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری و بونیادنانی كه‌سایه‌تی مرۆڤی كورد له ماوه‌ی 10 ساڵدا (2000-2011) بوونه هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له 34% بۆ 16% بڕوانه وێنه‌ی ڕاڤه‌ی ژماره(1)".
له پاڵ ئه‌وانه‌شدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دایناوه به‌رده‌وام ده‌بێت له جێبه‌جێكردنی هه‌وڵه‌كانی بۆ بنه‌بڕكردنی نه‌خوێنده‌واری له كوردستان تا ساڵی 2020 كه له ئێستادا 270 هه‌زار كه‌س نه‌خوێنده‌وار له كوردستان هه‌یه، ژنان 60% ئه‌و ژماره‌یه‌و پیاوانیش 40% ژماره‌كه پێكده‌هێنن كه ته‌مه‌نیان له نێوان (15-45) ساڵاندایه، هه‌روه‌ك به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دایڕشتووه له دوو ساڵی داهاتوودا رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له كوردستان له 16% بۆ 10% داده‌به‌زێنن، ئه‌وه‌ش به‌سوودمه‌ندبوونی 90 هه‌زار فێرخواز له‌و ماوه‌یه‌دا، ئامانجی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بنه‌بڕكردنی نه‌خوێنده‌واری له هه‌ردوو رێگه‌ی بنكه‌كانی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری و خوێندنی خێرا، رۆڵێكی فراوانی گێڕاوه له‌سوود گه‌یاندن به‌تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌خوێندن و خوێنده‌واری و رزگاربون له دنیایی تاریكی، ئه‌وه‌ش رێگه خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا حكومه‌تی هه‌رێم پلان دابڕێژێت بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتری توانا مرۆییه‌كان، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی هاریكاریكردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌خوێنده‌واری شارستانی ده‌ربازیان بێت و بتوانن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌رده‌م و كۆمه‌ڵگه‌ی زانیاری‌دا بڕۆن و خوێندن ببێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی تاكی داهێنه‌ر لێ به‌رهه‌م بێت، به‌شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به‌كۆمه‌ڵگه‌و لایه‌نه جیاكان بكه‌ن، به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كی لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا هاتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره بۆ هه‌رێمی كوردستان و خراپبوونی دۆخی ئابوری هه‌رێمی كوردستان و نه‌كردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 900 قوتابخانه‌و خوێندنگه له كاتی خۆیدا نابنه به‌ره‌به‌ست له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ساڵی خوێندنی (2014-2015) بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له كوردستان.
دۆخی نه‌خوێنده‌واری له عیراق:
دۆخی نه‌خوێنده‌واری له عیراق به‌هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی زۆردا تێپه‌ڕبووه، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و قۆناغه سیاسیانه‌ی كه وڵاته‌كه له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌خۆیه‌وه‌ی بینیوه، له ئێستاشدا به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رژمێری گشتی ئامار‌و داتا‌و ژماره‌ی جۆراوجۆر سه‌باره‌ت به‌نه‌خوێنده‌واری له عیراق ده‌خرێته‌ڕوو، ساڵی رابردوو زۆبه‌یان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه رێژه‌ی نه‌خوێنداری گه‌یشتۆته (6 بۆ 7) ملیۆن كه‌س، عیراق له نێو وڵاتانی عه‌ره‌ب له ئاستی نه‌خوێنده‌واریه‌وه یه‌كێكه له وڵاته دواكه‌وتووه‌كان، گومانی تێدا نیه ژماره‌كه بۆ ئه‌مساڵ زۆر زیادی كرده‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه سیاسی كه سه‌ریهه‌ڵداوه.
نه‌خوێنده‌واری له‌سه‌ر ئاستی جیهان:
به‌به‌راوردكردن به‌ڕابردوو تا ئێستا ریژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ر زۆره، بۆ نموونه "ریژه‌ی نه‌خوێنده‌وارانی دانیشتوانی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی (25) ساڵیه‌وه‌یه له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكان گه‌یشتبوه 70% له‌و رێژه‌یه‌دا 40% نێر‌و 60% مێ بوون، به‌ڵام به‌به‌راورد به‌وڵاتانی دیكه تا ئێستاش ریژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ر زۆره، له‌و چوارچێوه‌یه‌داو رێكخراوی عه‌ره‌بی بۆ په‌روه‌رده رۆشنبیری و زانست كه به (الالكسو) ناسراوه‌و باره‌گاكه‌ی له (تونس)ه له راپۆرتێكیدا كه به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی نه‌خوێنده‌واری بڵاویكردۆته‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری به‌كه‌موكوڕییه‌كی ناوچه‌ی عه‌ره‌بی داده‌نرێت كه تا ئێستا یه‌ك له‌سه‌ر چواری دانیشتوان بێبه‌شبوون له پڕۆسه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری راپۆرته‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له نیشتمانی عه‌ره‌بی زۆرترین ڕێژه له‌سه‌ر ئاستی جیهان پێك ده‌هێنێت كه (مێر، مه‌غریب، جه‌زائیر، یه‌مه‌ن و مۆریتانیا) له پێشینه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی دێن كه زۆرترین رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واریان تێدایه، هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تا دێت ئه‌و وڵاتانه بودجه‌كانیان بۆ فێركردنی بنه‌ڕه‌تی كه‌متر ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر خواستی خه‌ڵك بۆ فێربوون، جگه له‌وه‌ی خوێندنی كچان به‌هۆی نه‌ریت و كه‌لتور تا ئێستاش كێشه‌و گرفتی زۆری له‌به‌رده‌مدایه كه نه‌یانتوانیوه هاوشێوه‌ی ئه‌و پێشكه‌وتن و زانیارییانه‌ی كه له دونیادا روو ده‌ده‌ن بچنه پێشه‌وه.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌درێژایی مێژووی دامه‌زراندنی رێكخراوی یۆنسكۆ چه‌ندین كۆڕ‌و كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ستوه و تیایدا وڵاتانی ئه‌ندامی پابه‌ندكردوه به‌دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن و نوسین و ره‌خساندنی كه‌شێكی له‌بار بۆ منداڵان تا به‌خۆڕایی و به‌زۆر بخوێنن و هه‌لی یه‌كسانی خوێندن له نێوان ژنان و پیاواندا بڕخسێنن، به‌و پێیه‌ی دابینكردنی هه‌لی خوێندن یه‌كێكه له بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ، له دواین هه‌وڵیشیدا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌ر رۆشنایی په‌یامی ئه‌مینداره گشتیه‌كه‌ی كه بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری گرێبه‌ستی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری بۆ ساڵی 2013 راگه‌یاند، وه‌ك له هۆكاره‌كانی به‌ستنی ئه‌و گرێبه‌سته‌شدا هاتووه كه به‌ستنی گرێبه‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری گوزارشت له خواستی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ ره‌خساندنی ژینگه‌ی خوێندن بۆ هه‌مووان (كوڕان و كچان، ژن و پیاو) له كۆمه‌ڵگه نوستوه‌كان و پێشكه‌وتووه‌كانی راگه‌یاند، ئه‌و گرێبه‌سته‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م سێ هۆكاره‌یه كه بریتین له:
1. له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له پێنچ كه‌سی پێگه‌یشتوو كه‌سێك بنه‌ماكانی خوێندن و نوسین نازانێت كه به‌پێیی ئامارێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له ساڵی 2013دا نزیكه‌ی (775) ملیۆن كه‌س نه‌خوێنده‌وارن كه ژنان سێ به‌شی ئه‌و ژماره‌یه پێكده‌هێنن، ئه‌وه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له دنیای نوێ‌دا جێگای قبوڵكردن نیه.
2. نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری مافێكه له مافه‌كانی مرۆڤ زیاتر له (50) ساڵه راگه‌یه‌ندراوی جیهان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ دانی به‌وه‌دا ناوه كه خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و نه‌هێیشتنی نه‌خوێنده‌واری ئامرازێكی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی به‌مافێك له مافه‌كانی مرۆڤی له‌قه‌ڵمداوه، به‌ڵام ڕێژه‌یه‌كی زۆری مرۆڤ به‌به‌رده‌وامی بێبه‌ش ده‌كرێت له‌و مافه.
3. تا به‌ئه‌مڕۆ ده‌گات ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی نه‌گونجاوه، به‌ڵام به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری هه‌لێكه بۆ هه‌وڵ و كۆششی ده‌سته‌جه‌معی به‌رده‌وام به‌شێوه‌یه‌ك به‌رنامه‌و هه‌ڵمه‌تی تێپه‌ڕین بۆ یه‌كه‌مجاره رێكده‌خرێت.
یه‌كه‌مین هه‌وڵی نێوده‌وڵه‌تی بۆ نه‌هیشتنی نه‌خوێنده‌واری:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 1946دا رێكخراوێكی به‌ناوی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌و زانست و رۆشنبیری ( یونسكۆ)ی دامه‌زراند كاره‌كانی ئه‌و رێكخراوه په‌یوه‌ستكرا به‌بواره‌كانی (زانست، په‌روه‌رده، ڕۆشنبیری)، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر نه‌بوو جه‌نگی جیهانی دووه‌م كۆتایی پێهاتبوو باری نه‌خوێنده‌واری له زۆربه‌ی وڵاتان و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی گلابوون به‌جه‌نگه‌وه له دۆخێكی خراپ و مه‌ترسیداردا بوو، چونكه به‌هۆی جه‌نگه‌وه ژێرخانی په‌روه‌رده داڕمابوو، هه‌ربۆیه یۆنسكۆ له ساڵی 1946 دۆسیه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری و فێركردنی گه‌ورانی كرده دیارترین و به‌رچاوترین دۆسییه‌ی خۆی كه زیاتر له‌هه‌موو بواره‌كانی دیكه بایه‌خی پێدا، ئینجا له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانیش نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری و فێركردنی گه‌وران شوێنێكی دیاری له‌كاره له پێشینه‌كانی وڵاتان داگیركرد به‌تایبه‌ت وڵاتانی پێشكه‌وتوو، هه‌ر ئه‌و بایه‌خپێدانه‌ش بوو بووه هۆكاری دابه‌زینی رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له ناو دانیشتوانی جیهان كه له ساڵی 1950 رێژه‌كه 51% بوو، له ئێستاشدا 20%، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كارانه‌و دابه‌زینی ئه‌و ڕێژه‌ییه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتان به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان به‌دینه‌هاتووه، به‌ڵكو ڕێژه‌كه له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه جیاوازی هه‌یه، هۆكاری ئه‌وه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مته‌رخه‌می یونسكۆ، به‌ڵكو زۆربه‌ی جار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری وڵاته‌كان و پابه‌ندبونیان به‌و رێنماییانه‌ی كه نه‌ته‌وه‌یكگرتووه‌كان له‌و چوارچێوه‌یه‌داو له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌ری كردوه.
جۆره‌كانی نه‌خوێنده‌واری:
1. نه‌خوێنده‌واری سه‌ره‌تایی: واتا نه‌بوونی توانای خوێندن و نوسین و ژماره، هه‌ركه‌سێك ته‌مه‌نی بگاته 12 ساڵان و نه‌توانێت (بخوێنێ و بنوسێ و بژمێرێ و نه‌چووبێته به‌ر خوێندن، یان دامه‌زراوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی)، ئه‌وا پێی ده‌وترێت نه‌خوێنده‌وار، یۆنسكۆ-ش به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی خوێنده‌واری كردووه "ئه‌و كه‌سانه به‌خوێنده‌وار داده‌نرێن، كه توانای خوێندن و نوسین و تێگه‌یشتنی ئه‌و رسته سادانه‌ی هه‌بێت كه په‌یوه‌ندی به‌ژیانی رۆژانه‌یه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ به‌هره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی له رێگه‌ی نوسین و خوێندنه‌وه هه‌بێت و زۆربه‌ی جارانیش به‌هره‌ی بنه‌ماكانی ژمێره‌ی هه‌بێت"، كه‌واته مه‌به‌ست له نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری گه‌یشتنی نه‌خوێنده‌وارانه به‌ئاستێكی خوێنده‌واری و ڕۆشنبیری كه بتوانن له ڕێگه‌ی خوێندن و نوسین و ژمێره سود به‌خۆیان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان بگه‌ێنن.
2. نه‌خوێنده‌واری شارستانی: نه‌خوێنده‌واری شارستانی به‌و كه‌سه خوێنده‌وارانه ده‌وترێت كه توانای ئه‌وه‌یان نییه هاوشانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیان بڕۆن به‌ڕێوه، ئه‌م جۆره نه‌خوێنده‌وارییه‌ش چه‌ندین لق و پۆپی هه‌یه وه‌ك (نه‌خوێنده‌واری كه‌لتوری، نه‌خوێنده‌واری زانیاری، نه‌خوێنده‌واری زانستی، نه‌خوێنده‌واری ته‌كنه‌لۆژیا، نه‌خوێنده‌واری ئه‌لكیترۆنی، نه‌خوێنده‌واری پزیشكی، نه‌خوێنده‌واری ئاینی...هتد به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خوێنده‌واری پیشه‌یش.
گرنگی خوێنده‌واری:
به‌بێ هۆ نیه، له‌سه‌ر ئاستی جیهان وڵاتان به‌پێی توانای دارایی و قه‌باره‌ی نه‌خوێنده‌واری له وڵاته‌كانیان بایه‌خ به‌نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری ده‌ده‌ن و له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیدا رێگه‌و شێوازی جۆراو جۆر ده‌گرنه‌به‌ر بۆ هاندانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ تا فێری خوێنده‌واری ببن هه‌ر له‌و بواره‌شدا چه‌ندین رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كار له‌و پێناوه‌دا ده‌كه‌ن و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ به‌پێویستی خوێندن و خوێندنه‌وه هۆشیار ده‌كه‌نه‌وه، چونكه نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری ناوه‌خنی فێربوونی بنه‌ڕه‌تیه بۆ هه‌مووان، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌ژاری و دابه‌زینی رێژه‌ی مردن و سنوردانانی گه‌شه‌ی دانیشتوان و په‌یڕه‌وكردنی یه‌كسانی نێوان نێر‌و مێ و پاراستن و گه‌شه‌پێدانی ئاشتی و دیموكراسی.
كه‌واته خوێنده‌واری فاكته‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ یارمه‌تیدانی تاك تا بتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر كۆی كێشه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی له هه‌موو بواره‌كانی ته‌ندروستی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی...هتد، سه‌رباری ئه‌وه‌ی تاك به‌هۆی خوێنده‌وارییه‌وه ده‌توانێت گه‌شه به توانا جه‌سته‌یی و عه‌قڵییه‌كانی خۆی بدات، دواتریش هه‌ر به‌هۆی خوێنده‌وارییه‌وه كۆمه‌ڵ ده‌توانێت سوود له وزه‌و توانای تاكه‌كانی خۆی وه‌ربگرێت بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵ و بوژانه‌وه‌ی ژێرخان و سه‌رخانی وڵات، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری تێدا به‌رز بێت له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، یان ئابوری، یاخود بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تایه‌ك به‌ئاسته‌م تر ده‌توانێت تاكه‌كانی لێ ده‌رباز بكات یان په‌یامه‌كانی خۆ ده‌ربازبوون به‌ئاسانی و له ماوه‌یه‌كی كورتدا بگه‌ێنێته تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ئینجا كێشه تاكه كه‌سیه‌كانی كه‌سی نه‌خوێنده‌واریش با له‌ولاوه بوه‌ستێت كه رۆژانه روبه‌رووی ده‌بێته‌وه، لێره‌وه‌ش بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه خوێندن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سوود به‌تاك ده‌گه‌ێنێت و له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگه‌ش سوودی زۆری هه‌یه، له‌سه‌ر ئاستی تاكه كه‌سێك كه خوێنده‌وار بێت سوودی ده‌بێت بۆ:
1. چه‌نده تاك توانای خوێندنی فراوان بێت ئه‌وه‌نده له كاروباره‌كانی ژیان و په‌یوه‌ندییه‌كانیدا توانایه‌كی لۆژێكی ده‌بێت له‌هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنیشانكردنی شته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دروست.
2. توانای به‌ده‌ستهێنانی به‌رهه‌می زیاتری ده‌بێت، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر جۆری ژیار‌و ژیانی ده‌بێت له‌و بواره‌دا توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه هه‌موو ساڵێكی خوێندن سه‌رچاوه‌ی تاك له‌ڕووی به‌رهه‌مه‌وه به‌ڕێژه‌ی 10% زیاد ده‌كات.
3. دروستكردنی بناغه‌یه‌كی به‌هێزو روونی كاركردن به‌شێوه‌یه‌ك به‌هره‌ی باڵای ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌بڕ بڕه‌ی پشتی ئابوری دینامیكی داده‌نرێت كه توانای كێبڕكێ جیهانیه‌كانی ده‌بێت.
4. به‌خشینی زانیاری له زۆربه‌ی بواره‌كان به‌تاك و به‌چه‌كی زانستی هه‌موو تاكێك داده‌نرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانای بیركردنه‌وه‌ی تاك فراوان ده‌كات، هه‌روه‌ك توانای داهێنان و خه‌یاڵ فراوانی ده‌به‌خشێته تاك.
5. جگه له‌وانه‌ش تاك به‌گرنگی ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و جیهانیه‌كان هۆشیار ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك رۆڵیش ده‌گێڕێت له دیاریكردنی به‌هاو كه‌لتورو نه‌ریته‌كان و ئاگاداربوون له‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌ده‌ورووبه‌ری روده‌ده‌ن.
6. هه‌رچه‌نده پله‌ی خوێندنی تاك به‌رزتر بێت، پله‌ی نوێبونه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیش زیاتر ده‌بێت، بۆیه هه‌رچه‌نده ژماره‌ی ئه‌و تاكانه‌ش له كۆمه‌ڵگه‌دا زۆربێت ئه‌وا ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه چاره‌نوسی ده‌چێته ناو كۆمه‌ڵگه نوێیه‌كانه‌وه، به‌وه‌ش گۆڕانكاری گرنگ روده‌دات.
كه‌واته ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی تاك نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری و خوێندن ئه‌و جۆره سوودانه ببه‌خشێت به‌تاك، بێگومان له‌دواجاردا كۆمه‌ڵگه‌ش سووده‌مه‌ند ده‌بێت، چونكه تاكه‌كان پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگه‌ن، ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆ كۆمه‌ڵگه له رابردوو گرنگ بووبێت، ئه‌وا بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه كه‌به‌سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاو گۆڕانكارییه ماددییه‌كان ناسراوه گرنگیه‌كه‌ی چه‌ند باره كردۆته‌وه، چونكه ئه‌و دۆخه ئاڵۆز‌و پڕ له گۆڕانكارییه‌ی ئه‌مڕۆكه وایكردووه كه سیسته‌می په‌روه‌رده ئه‌ركی له جاران قورس‌تر بێت واتا گۆڕینی له پڕۆسه‌یه‌كه‌وه كه سیسته‌می په‌روه‌رده ئه‌ركی ته‌نیا ئاماده‌كردن و پێگه‌یاندنی مرۆڤ بووه له قۆناغێكی ته‌مه‌نی دیاریكراوه‌وه بۆ ستراتیژیه‌ت كه دیارده‌ی گۆڕانكاری و كاریگه‌رییه‌كان له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگه به‌ڕه‌هه‌ندی جیاوازیانه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت، له‌هه‌مان كاتدا قبوڵی مرۆڤ له گشت قۆناغه‌كانی ته‌مه‌ن بكات كه پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، لێره‌دا ڕۆڵی په‌روه‌رده‌و خوێندنمان له پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه بۆ ده‌ركه‌وت هه‌ر ئه‌و رۆڵه‌ش وای له فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی (جوهان فیخته) كرد بڵێت: دوای تێكشكانی ئه‌ڵمانیا له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م، ته‌نها په‌روه‌رده توانی وڵات له‌خراپیه‌كانی روداوه‌كانی شه‌ڕ له‌م سه‌رده‌مه‌دا رزگار بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژاپۆن كه ئێستا به‌یه‌كێك له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی دنیا داده‌نرێت، له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌وڵه‌تێكی روخاو بوو، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانیان توانیان له رێی دانانی پلان و به‌رنامه‌ی جۆراو جۆر تواناكانی مرۆڤی یابانی به‌گه‌ڕبخه‌ن و بیانكه‌نه سه‌نته‌ری بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌كی بۆ به‌رجه‌سته‌بوونی هه‌موو گۆڕانكاری و داهێنانه‌كان، هه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ش بوو وای له وه‌زیری خوێندنی باڵای ژاپۆن كرد بڵێت: "نهێنی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنمان كه ژاپۆن به‌ده‌ستیهێنا له گشت بواره‌كانی ژیان له په‌روه‌رده ئاكارییه‌كانماندا به‌رجه‌سته ده‌بێت"، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كۆریای باشور له رێگه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندن توانی بگاته ریزبه‌ندی یه‌كێك له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان، ئه‌و وڵاته له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م و دواتریش جه‌نگی ناوخۆی كه دواتر به‌جیابوونه‌وه‌ی كۆریای باكور كۆتایی هات، سیئۆل هاته‌سه‌ر وڵاتێكی وێران و خاپور كرا‌و، كۆریای باشور جگه له خه‌ڵوز خاوه‌ن هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی سروشتی نیه‌و بگره 70% ئه‌و وڵاته شاخه، به‌ڵام له ساڵی 1953دا له رێگه‌ی خوێندنه‌وه توانیان ده‌سكه‌وتی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنن، چونكه له‌و ساڵه به‌دواوه خوێندن كرایه خۆڕایی و به‌زۆر له‌و چوارچێوه‌یه‌داو به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی (خوێندن، خوێندن، خوێندن) كاریكرد بۆ بونیادنانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی (مرۆڤی كۆری) و پێشخستنی (كۆمه‌ڵگه‌ی كۆری) به‌وه‌ش توانرا كۆریای باشور له ده‌وڵه‌تێكی هه‌ژاره‌وه بگاته ریزی ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كان، كۆریا كاتێك كه له جه‌نگی وێرانكاری ده‌ربازی بوو ناوه‌ندی داهاتی تاك 87 دۆلار بوو، به‌ڵام دوای سی ساڵ داهاتی تاك له‌و وڵاته گه‌یشته 10 هه‌زار دۆلار، كۆریای باشور له ساڵی 1991 بووه ئه‌ندام له رێكخراوی هاریكاری ئابوری و گه‌شه‌پێدان (OECD) كه رێكخراوێكی جیهانیه، هه‌روه‌ك به‌دووه‌م وڵات له بواری پیشه‌سازی كه‌شتیوانی داده‌نرێت، به‌چواره‌م وڵاتیش له پیشه‌سازی رستن و چنین داده‌نرێت و به‌پێنجه‌م وڵاتیش له بواری پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل داده‌نرێت.
هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ش له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی پلانی پێگه‌یاندن و دروستكردنی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات له تێكڕای بواره‌كان به‌دیهات بایه‌خدان به بواری په‌روه‌رده‌و خوێندن كه له‌ڕووی چه‌ندایه‌تیه‌وه له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا دێت كه زۆرترین رێژه‌ی خوێنده‌واری تێدایه، هه‌روه‌ها له‌ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه له بواری خوێندن به‌وڵاتێكی پێشكه‌توو داده‌نرێت، چونكه له ساڵی 2002دا بۆ هه‌ر 20 خوێندكارێك مامۆستایه‌ك دابینكرابوو، له‌كاتێكدا به‌پێیی پێوه‌ره جیهانیه‌كان ده‌بێت بۆ هه‌ر 25 خوێندكارێك مامۆستایه‌ك دابین بكرێت، ئه‌مه جگه له هاوته‌ریبكردنی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن به‌ته‌كنه‌لۆژیاو پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌رده‌م و ئه‌و گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنانه‌ی له دنیادا روده‌دات.
لێره‌وه بۆمان روون ده‌بێته‌وه، بایه‌خدان به‌بواری په‌روه‌رده‌و خوێندن و هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و بنه‌بڕكردنی نه‌خوێنده‌واری چ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت له پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌و ده‌سكه‌وتنی زیاتر بۆ تاكه‌كان و گونجانی كۆمه‌ڵگه له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له دنیادا رووده‌ده‌ن.
تێببینی:
هه‌مو ساڵێك یونكسۆ له رۆژی جیهانی نه‌خوێنده‌واریدا پێنج خه‌ڵات دابه‌ش ده‌كات خه‌ڵاتی (یونسكۆ – كۆنفوشیوس بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری) كه سێ خه‌ڵاته له ساڵی 2005ه‌وه به‌پاڵپشتی حكومه‌تی كۆماری میللی چینی دابه‌ش ده‌كرێت، هه‌روه‌ك خه‌ڵاتی (یونسكۆ – پاشا سیجونگ بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری) كه بریتیه له دوو خه‌ڵات له ساڵی 1989وه به‌پاڵپشتی حكومه‌تی كۆماری كۆریا دابه‌ش ده‌كرێت.
*هێمن ئه‌مین شوانی/ میدیاكارو توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
وێنه‌ی راڤه‌یی ژماره (1)
رێژه‌ی خوێنده‌واران و نه‌خوێنده‌واران له كوردستان پیشان ده‌دات
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25