riklam

كوتله‌ی مواتن: به‌شداربوانی كۆمه‌ڵكوژی سبایكر سزابدرێن

kurdistani 07:03 PM - 2014-09-01
 نوێنه‌ران لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانی سبایكر ده‌كات

نوێنه‌ران لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانی سبایكر ده‌كات

نوێنه‌رێكی كوتله‌ی مواتن رایگه‌یاند: پێویسته‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ سزابدرێن كه‌ به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان به‌شداربوون یان هاوكاربون له‌ كۆمه‌ڵكوژی سه‌ربازگه‌ی سبایكر.

حه‌بیب ته‌ره‌فی ئه‌مڕۆ 1-9-2014، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه‌ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقن، نابێت رێگه‌ به‌هیچ تاوانێك بده‌ن كه‌ له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌كی عیراق رووبدات یان له‌سه‌ر هه‌ر نه‌ته‌وه‌و تایه‌فه‌یه‌كی دیاریكراوی ئه‌م وڵاته‌ بهێنرێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كوتله‌ی مواتن ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، رژانی خوێن له‌ وڵات هێڵی سوره‌، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكاری ئه‌و بابه‌ته‌ بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ئاماده‌بوونی شایه‌تحاڵانی ئه‌و تاوانه‌، كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاشكرا ئه‌نجامده‌دات و تێیدا وته‌ی ئه‌و شایه‌تحاڵانه‌ وه‌رده‌گیرێت و ئه‌و ده‌ستانه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌شداربوون تێدا و هۆكاربوون بۆ روودانی تاوانی سبایكر، ئاشكرا ده‌كرێن و سزا ده‌درێن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket