riklam

كامیرۆن: بۆ شەڕی داعش پشتیوانی لەكورد بكەین

kurdistani 07:23 PM - 2014-08-29
بەریتانیا حاڵەتی ئامادەباشی راگەیاند

بەریتانیا حاڵەتی ئامادەباشی راگەیاند

لەترسی روبەڕووبونەوەی هەر كارێكی تیرۆریستی بەریتانیا حاڵەتی ئامادەباشی راگەیاند، سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەش رایگەیاند دەبێت پشتیوانی عیراقیەكان و كورد بكەن بۆ شەڕی دژی داعش.

تیرایزا مای وەزیری بەرگری بەریتانیا لەبەیاننامەیەكیدا رایگەیاند:وڵاتەكەی بۆ روبەڕووبونەوەی هەر كارێكی تیرۆریستی حاڵەتی ئامادەباشی راگەیاندوە، بەڵام هیچ زانیارییەكی هەواڵگریش نیە بۆ پەلاماری تیرۆریستی بۆ سەر بەریتانیا.  

وەزیری بەرگری بەریتانیا ئەوەشی خستوەتەڕوو كە وەرگرتنی حاڵەتی ئامادەباشی بۆ روبەڕووبونەوەی تیرۆریستان پەیوەندی بەو هەڕەشانەوە هەیە كە لەسوریاو عیراقدا تیرۆریستان دروستیانكردوە بۆ پەلاماردانی وڵاتانی رۆژئاوا.

لەلایەكی تریشەوە دەیڤد كامیرۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پێویستە لەسەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی روبەڕووی تیرۆریستان ببنەوە، ئاماژەی بەوەشدا كە بوونی تیرۆریستان لەعیراق و سوریا مەترسیە بۆ سەر سەرجەم  وڵاتانی ئەوروپا.

كامیرۆن باسی لەوەشكرد كە پلان دەگرنەبەر بۆ پارێزگاریكردن لەهاووڵاتیانی وڵاتەكەیان، هەروەها رێگریكردنیش لەچونی ئەو كەسانەی وڵاتەكەی بۆ ناو گروپە تیرۆریستەكان لەسوریاو عیراق.

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا راشیگەیاند: كاردەكەن بۆ یارمەتیدانی عیراقییەكان و پشتیوانیكردنی كورد لەروبەڕووبوونەوەی شەڕی داعش.

 PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket