riklam

لیژنه‌ی به‌جینۆساید ناساندن ده‌ستبه‌كاربوو

kurdistani 07:12 PM - 2014-08-24
رێچكه‌ یاسایه‌كان ده‌گرێته‌به‌ر تا كه‌یسی ناساندنی جینۆساید بگاته‌ دادگای باڵای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی

رێچكه‌ یاسایه‌كان ده‌گرێته‌به‌ر تا كه‌یسی ناساندنی جینۆساید بگاته‌ دادگای باڵای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی

به‌ مه‌به‌ستی دانانی به‌رنامه‌ڕێژی كاری لیژنه‌كه‌یان، ئه‌مڕۆ 24-8-2014 لیژنه‌ی باڵای به‌جینۆساید ناساندنی كومه‌ڵكوژی ئێزیدی و پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تر كه‌ به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه‌، یه‌كه‌م كوبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ئالیه‌تی كاركردنی لیژنه‌كه‌و به‌رنامه‌ی داهاتوو بۆ په‌له‌كردن له‌ ناساندنی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدیه‌كان و پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی تری كوردستان كه‌ به‌ ده‌ستی چه‌كدارانی داعشی تیرۆرست ئه‌نجامدراوه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و محه‌مه‌د قادر وه‌زیری كارو كاروباری كومه‌ڵایه‌تی و فه‌لاح مسته‌فا لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی و حسێن حه‌سون شاره‌زای بواری یاساو جینۆسایدو ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌و دوو شاره‌زا له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان به‌ڕێوه‌چوو.


دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی روژنامه‌وانیدا ئاماژه‌كرا به‌وه‌ی كه‌ لیژنه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند وه‌كو لیژنه‌ی باڵای به‌جینۆساید ناساندنی كومه‌ڵكوژی ئێزیدی و پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تر، كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ سوود له‌ شاره‌زایی و كاری شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێت و ناونیشانێكی (ئیمێل) ئه‌لیكترونی به‌خۆی ده‌بێت بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری.

ئه‌و لیژنه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی پێكده‌هێنێت، كاره‌كانی دیاریده‌كات و لیژنه‌ی لاوه‌كی پێكده‌هێنێت و كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان ده‌كات و رێچكه‌ یاساییه‌كان ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كه‌یسی ناساندنی جینۆساید بگه‌یه‌نێته‌ دادگای باڵای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی.

هه‌روه‌ها لیژنه‌كه‌ به‌ هاوكاری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م كه‌یسه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عیراق و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش، كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ رێگای نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی حكومه‌ت ئه‌م كه‌یسه‌ له‌ ولاتانی جیهان بجوڵێنێت.

PUKmedia  فوئاد عوسمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket