riklam

خازر.. داعش مه‌زارگه‌ی كاكه‌ییه‌كانی ته‌قانده‌وه‌

kurdistani 12:53 PM - 2014-08-22
ئه‌رشیف

ئه‌رشیف

دوای داگیركردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق له‌لایه‌ن چه‌كداره‌تیرۆرسته‌كانی داعشه‌وه‌، ئه‌مڕۆ ئه‌و چه‌ته‌ دڕندانه‌، هه‌ڵسان به‌ تاڵانكردنی ماڵی هاووڵاتیانی كاكه‌يی و ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی سه‌ید بابا یادگار له‌ناوچه‌ی خازر.

پارێزه‌ر هاوكار جاف ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی موسڵ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند مانگی رابردوودا له‌لایه‌ن چه‌كداره‌تیرۆرسته‌كانه‌وه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق داگیركران، له‌درێژه‌ی كاری چه‌ته‌ دڕنده‌كانی داعشدا، ئه‌مڕۆ 22-8-2014  تیرۆرستان هه‌ڵسان به‌ تاڵانكردنی ماڵی هاووڵاتیانی كاكه‌ی و ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی سه‌ید بابا یادگاری كاكه‌یی له‌ناوچه‌ی خازر.

 وتیشی: چه‌كداره‌تیرۆرسته‌كان ماڵی چه‌ندین هاووڵاتی كاكه‌ییان تاڵان كردوه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین كاری قێزه‌ونی تریان له‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌نجامداوه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket