riklam

ره‌واندزی: گه‌ڕانه‌وه‌ی مووچه‌و بودجه‌ی هه‌رێم مه‌رجی پێشوه‌خی ئێمه‌یه‌

kurdistani 12:04 PM - 2014-08-22
ئه‌مڕۆ وه‌فدی دانوستانكاری كورد له‌گه‌ڵ وه‌فدی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ وه‌فدی دانوستانكاری كورد له‌گه‌ڵ وه‌فدی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌ندامێكی وه‌فدی دانوستان كاری كورد له‌به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌یانی ئه‌مڕۆ 22-8-2014 له‌ ناو خۆماندا وه‌فده‌كه‌ كۆبوینه‌وه‌و دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق كۆبوينه‌وه‌و گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی چۆنێتی ده‌ستپێكردنی كاره‌كانمان له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی به‌غدا، بۆ مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق.

فریاد ره‌واندزی نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌وه‌فدی دانوستانكاری كورد له‌ به‌غدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ناو خۆماندا وه‌فده‌كه‌ له‌شاری به‌غدا كۆبویه‌وه‌و كارنامه‌ی كاره‌كانمان به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی وه‌فده‌كه‌دا دابه‌شكرا، دواتر له‌سه‌عات  10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا ئێمه‌ی وه‌فدی دانوستانكاری كورد له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق د. فوئاد مه‌عسوم كۆبوینه‌وه‌و گفتوگۆمان كرد له‌باره‌ی چۆنێتی ده‌ستپێكردنی كاره‌كانمان له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی به‌غدا، بۆ مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق.

وتیشی: بڕیاره‌ سه‌عات 6 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌فدی دانوستانكاری كورد له‌گه‌ڵ وه‌فدی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كۆببێته‌وه‌.

 راشیگه‌یاند: گه‌ڕانه‌وه‌ی مووچه‌و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه‌ له‌ مه‌رجه‌ پێشوه‌خته‌كانمان كه‌ له‌ كۆبونه‌كانی ئه‌مڕۆو رۆژانی دوایدا له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی به‌غدا باسده‌كرێت.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket