riklam

شه‌نگال.. پێكدادان له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و داعش رووده‌دات

kurdistani 12:13 AM - 2014-08-02
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌توندی روبه‌ڕووی داعش ده‌بنه‌وه‌

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌توندی روبه‌ڕووی داعش ده‌بنه‌وه‌

ئه‌مشه‌و 1-8-2014 له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش له‌ گوندی بردیان-ی سه‌ر به‌ قه‌زای شه‌نگال، 14 پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون و ژماره‌یه‌كی زۆریش داعش كوژران و برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی زاخۆ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و له‌ ئه‌نجامی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش، ژماره‌یه‌كی زۆر داعش كوژران و برینداربوون، هه‌روه‌ها 13 پێشمه‌رگه‌ش له‌كاتی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌كه‌دا شه‌هیدبوون، پێشمه‌رگه‌یه‌كی تریش بریندار بووه‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان كرا، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌ویش گیانی له‌ده‌ستداو شه‌هیدبوو.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی  له‌ قه‌زای شه‌نگال له‌ به‌رگریكردن له‌ خاكی كوردستان و پاراستنی گه‌له‌كه‌مان له‌ده‌ستی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش شه‌هیدبوون، له‌ بنه‌ڕه‌تدا دانیشتووی هه‌ولێرو زاخۆن.

ئه‌م روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ قه‌زای شه‌نگال كه‌وتوونه‌ته‌ جوڵه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش به‌توندی روبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه‌و تائێستا ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ كوشتوون و ژماره‌یه‌كیشیان لێ برینداركردوون.

PUKmedia  زێره‌ڤان گولی  -  زاخۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket