riklam

تیمێكی نەخۆشخانەی قەڵادزێ‌ رەوانەی ئەڵمانیا دەكرێن

kurdistani 07:34 PM - 2014-08-01
لەسەر ئامێری پزیشكی راهێنانیان پێدەكرێت

لەسەر ئامێری پزیشكی راهێنانیان پێدەكرێت

بڕیارە ئەمشەو تیمێكی پزیشكی نەخۆشخانەی نوێ‌ شەهیدانی قەڵادزێ‌ كە پێكهاتوون لە دوو پزیشك و دوو كارمەندی تەندروستی بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێبكەون بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند راهێنانێك لەسەر چەند ئامێرێكی پزیشكی كە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆی دابینكردون بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە لەڕووی تەندروستییەوە بۆ ئەوەی لەمەو دوا سەردانی شارەكانی تر نەكەن بۆ چارەسەر.
 
عوسمان محەمەد جێگری بەڕێوبەری نەخۆشخانەی نوێی قەڵادزێ‌ بە PUKmediaی  راگەیاند: لەكاتی كردنەوەی نەخۆشخانەی نوێ‌ شەهیدانی قەڵادزێ‌ گرێبەستێك لە نێوان وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆمپانیای (دانا فارما) ئیمزاكراوە بەمەبەستی  راهێنانی پزیشكان و كارمەندان لەسەر ئامێرە پزیشكییە نوێیەكان كە بۆ ئەو نەخۆشخانەیە دابینكراوە.

وتیشی: دیارە ئەو ئامێرانە لەڕوی كوالێتیەوە لەجۆری زۆر باش و سەردەمین و ئەو جۆرە سەردانانەش بەردەوامیان دەبێت و دوای گەڕانەوەی ئەو تیمەش پێنج كارمەندی تر رەوانەی هەمان وڵات دەكرێن و خەرجی سەرجەم سەردانەكانیش دەكەوێتە سەر كۆمپانیای (دانا فارما).

PUKmedia ئاری مستەفا - رانیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket