له باره‌ی ئاگركهوتنهوهوه قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
kurdistani 10:30 PM - 2014-07-31هه‌ركه‌سێك به ئه‌نقه‌ست ئاگربكاته‌وه روبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه
سه‌باره‌ت به روووداوی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وانه‌ی كه رۆژانه چه‌ندین دۆنم له زه‌وی پوش و پاوان و دارستانی سروشتی ده‌سوتێنێت قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌و داوا له هاووڵاتیان ده‌كات كه به هه‌ستكردن به بهرپرسیارێتیهوهو به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دارستان و پوش و پاوانی سروشتیدابكهن و خۆیان به‌دوربگرن له ئاگركردنه‌وه له‌و شوێنانه‌ی كه مه‌ترسی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یان تێدایه، هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نێت كه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له پۆلیسی دارستان و دامودهزگاحكومیهكان به وریاییه‌وه چاودێری ناوچه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ركه‌سێك به‌ئه‌نقه‌ست ئاگر له پوش و پاوان و دارستانه‌كان به‌ربدات رووبه‌ڕوی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه، داواش له هاووڵاتیان ده‌كات له‌كاتی ئاگاداربوون له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندی به تیمه‌كانی برگری شارستانیه‌وه بكه‌ن.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی...
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاویندا به تایبه‌ت له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌رباری هه‌وڵی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت رێژه‌ی ئاگركهوتنهوهو سوتاندنی دارستان و پوش و پاوانی سروشتی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له شاری سلێمانی و ده‌روبه‌ری رووی له زیادبون كردووه‌و به‌هۆیه‌وه تائێستا به ده‌یان دۆنم زه‌وی و دارستان و باخی هاوڵاتیان سوتاوه و له‌ناوچون كه ئه‌مه‌ش زیانی زۆری به‌ر سامانی سروشتی هه‌رێمه‌كه‌مان گه‌یاندووه، له‌م رووه‌وه و له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و رێگریكردن له زیانه‌كان داوا له هاوڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌كه‌ین به‌هه‌ستكردن به‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی كه له ئه‌ستۆیاندایه به‌وپه‌ڕی ووریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دارستان و پوش و پاوانی سروشتی‌دا بكه‌ن و خۆیان به‌دوور بگرن له ئاگركردنه‌وه له‌و شوێنانه‌ی كه ئه‌گه‌ری ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نین كه تیمه‌كانی پۆلیسی دارستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی تری حكومه‌ت به‌رده‌وام چاودێری هه‌موو ناوچه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ركه‌سێك به ئه‌نقه‌ست ئاگر له دارستان و پوش‌و پاوانی سروشتی به‌ربدات به‌پێی یاسا رووبه‌ڕوی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه و له ماوه‌ی رابردووش‌دا چه‌ندین كه‌س به‌و هۆیه‌وه سزا دراون.
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوینیشدا و ئاگركه‌وتنه‌وه له چه‌ندین ناوچه‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی به هه‌وڵی تیمه‌كانی به‌رگری شارستان و پۆلیسی دارستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان توانراوه رێگری بكرێت له سوتاندنی رووبه‌ڕێكی زیاتر له دارستان و پوش و پاوانی سروشتی، داواش له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین له‌م ئه‌ركه مرۆڤ دۆستانه‌یه‌دا هاوكاری زیاتری داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بكه‌ن و له كاتی گه‌شته‌كانیاندا به‌ووریاییه‌وه مامه‌ڵ بكه‌ن و نه‌بنه هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه و زیان گه‌یاندن به سامانی سروشتی وڵاته‌كه‌مان و له‌كاتی ئاگاداربونیان له بونی هه‌ر ئاگر كه‌وتنه‌وه‌یه‌ك ده‌ست به‌جێ له رێگه‌ی ژماره (115)ی به‌رگری شارستانی تیمه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25