جه‌ژنتان پیرۆز
kurdistani 04:02 PM - 2014-07-28گۆبه‌نگه‌كه‌ی فه‌رهاد سه‌نگاوی و شڤان ئاكره‌یی
ئا/ شه‌هاب عوسمان/ئه‌ڵمانیا
گۆبه‌نگه‌كه‌ی فه‌رهاد سه‌نگاوی و شڤان ئاكره‌یی وایكرد..!!له‌جه‌ژنی رِه‌مه‌زاندا..مام جه‌لال پێمان بڵێ قوربان جه‌ژنی قوربانتان پیرۆزبێت!!
گومانی تیانیه هه‌موو چركه‌ساتێكی ژیانی مام جه‌لال پرِه له‌ده‌رسوبه‌ندو سه‌رگوزوشته‌ی خۆش و ناخۆش وئه‌زمون و ..رێنمایی خه‌سڵه‌تی هزرو بیر‌و هه‌میشه به‌خشنده‌یی قوتابخانه‌كه‌ی مام جه‌لال بووه..مام جه‌لال هه‌رسیاسه‌تمه‌دارو سه‌ركرده‌و رِابه‌ری شۆرِش نه‌بووه، مام نوسه‌رو رِۆژنامه‌نووس،پاریزه‌رو داكۆكیكار،ئه‌ندازیاری ئاشتی و حیكمه‌تی ته‌وافوق و ئاشته‌وایی و نه‌خشه‌رِیگای دیموكراسی قسه‌خۆش و پرله‌نوكته‌ی مانادار‌و قسه‌خۆش وه‌ك ده‌ڵێن هه‌موو گرێكوێره‌كانی به‌نوكته‌یه‌ك ده‌كرده‌وه..قسه‌و په‌نده‌كانی،حیكمه‌ت و تێرِوانینه‌كانی زۆرن..ئێستا جه‌ژنی رِه‌مه‌زانه هه‌رگیز ئه‌وجه‌ژنی رِه‌مه‌زانه‌م بیرناچێته‌وه كه‌مامی مه‌زن مام جه‌لال پێی وتم جه‌ژنی قوربانت پیرۆزبێت و ئه‌م بیره‌وه‌ریه وه‌ك مه‌ڵۆیه‌ك ده‌خه‌مه سه‌ر خه‌رمانی پرِشكۆی مێژووی ئیستگه‌و رِاگه‌یاندنی یه‌كێتی..
هاوینی ساڵی 1982 باره‌گای هاوینه‌ی ده‌زگای رِاگه‌یاندن له‌ناو چه‌مه‌كه‌ی توژه‌ڵه‌دا بوو..كاك ئه‌رسه‌لان به‌هۆی مناڵ بوونی خێزانه‌كه‌یه‌وه(په‌خشانی شێخ جه‌لال)سه‌فه‌ری كردبوو چووبووه تاران..به‌شی سۆرانی ئێستگه من (شه‌هاب عوسمان)له‌و كاته‌دا ئاماده‌و سه‌رپه‌رشتیم ده‌كردو كاك یوسف زۆزانیش سه‌رپه‌رشتی به‌شی عه‌ره‌بی ده‌كردو هاوكاره‌كانی ئه‌بوشه‌هابی عه‌ره‌ب وئازاد چالاك بوون..له‌به‌شی بادینیشدا كه‌هوشیار عابد ده‌یخوێنده‌وه كاك یوسف به‌وتار به‌شداری ده‌كردو فه‌رید ئه‌سه‌سه‌ردیش به‌وتاری عه‌ره‌بی له‌باره‌گای كاك نه‌وشیروانه‌وه به‌شداری ده‌كردو ئه‌وسا هیشتا رِاسته‌وخۆ نه‌هاتبووه ئێستگه..گۆینده(مژیعه‌كانی) ئه‌وسا فه‌رهاد سه‌نگاوی و په‌یمان(فریشته)و ئاراس ئیبراهیم به‌شی سۆرانی وشڤان ئاكره‌یی و زێره‌ڤانیش به‌شی بادینی بوون..ئێمه رِۆژانی هه‌موو جه‌ژنێك بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانمان ده‌خسته كاتژمێر 8 ی به‌یانیان و پێشتر له‌به‌رنامه‌كانی ئێواراندا رِیكلاممان بۆده‌كرد كه‌ئیستگه له‌جه‌ژندا به‌یانیان ده‌كرێته‌وه..عارفه‌ی ئه‌وساڵه تادره‌نگ چاوه‌رِێ بووین نه‌كرا به‌جه‌ژن من وتاری ده‌سپێكردنی ئێستگه‌م نوسیوبوو واته وتاری پیرۆزبایی..بیرم دێ له‌وتاره‌كه‌دا( باسی كوانووی سارده‌وه‌بووی پشكۆی ماڵان له‌دووری كورِه پێشمه‌رگه‌كانیان ده‌كه‌م و به‌زمانێكی پرِ له‌سۆزو عاتیفه‌وه نوسیوبوم..ئێمه‌ش حه‌زمان ده‌كرد ئێستا له‌ژێر سایه‌ی نازی دایك و باوك و كه‌سوكارمانا جه‌ژنمان بكردایه، به‌ڵام مانایه‌ك بۆ جه‌ژن نه‌ماوه‌ته‌وه هه‌ربۆیه ئێمه مژده‌تان ده‌ده‌ینێ له‌جه‌ژنی ئازادی و رِوخاندنی رِژێم دا هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه جه‌ژن ده‌كه‌ین)، به‌ڵام من له‌م نوسینه‌دا نه‌م نوسیبوو جه‌ژنی رِه‌مه‌زان یان قوربانتان پیرۆز ته‌نیا نوسیبووم جه‌ژنتان پیرۆز..وتاره‌كه‌م دا به‌به‌شی په‌خش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تا 12 ی شه‌و كرا به‌جه‌ژن ئه‌وا وتاره‌كه دابه‌زێ وئێستگه‌ش به‌یانی بكرێته‌وه..ئێمه خه‌وتبووین كرابوو به‌جه‌ژن فه‌رهاد سه‌نگاوی و شڤان ئاكره‌یی پێكه‌وه خه‌فه‌ربوون ته‌ركیزیان له‌سه‌ر ئه‌وه نابێ كه‌جه‌ژنی رِه‌مه‌زانه یان قوربانه یه‌ك به‌یه‌كتری ده‌ڵێن جه‌ژنی چییه دودڵ ده‌بن و ده‌یكه‌ن به‌پێكه‌نین و فشقیات وه‌ك دوایی خۆیان باسیانكرد..پێیان وابووه جه‌ژنی قوربانه..!!به‌یانی ئێستگه ده‌ستیپێكردوو فه‌رهاد و دواتر شڤان وتاره‌كه‌ی منیان خوێنده‌وه‌و له‌پێشه‌كیدا وتیان جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كوردستان جه‌ژنی قوربانتان پیرۆزبێت!!كه‌گوێمان لێی بوو زۆر ناخۆش بوو زانیمان ده‌قه‌ومێ..له‌رِه‌مه‌زاندا هه‌میشه مام جه‌لال به‌رۆژوو ده‌بوو كه‌ده‌شبوو به‌جه‌ژن بۆ پیرۆزبایی سه‌ردانی هه‌موو مقه‌ره‌كانی ده‌كرد..له‌توژه‌ڵه مقه‌رِی مام جه‌لال له‌بناری شاخه‌كه‌دابوو له‌سه‌روو رِاگه‌یاندنه‌وه واته ئه‌م دیویی زنجیره‌ی هه‌ڵشۆ كه‌واته یه‌كه‌مین باره‌گا كه‌مام رِووی تیده‌كات رِاگه‌یاندنه كاتێكمان زانی مام به‌ره‌و رِاگه‌یاندن هات خۆی له‌پێشه‌وه‌و كاك نه‌وشیروان وخوالێخۆش بوو شازاد سائیب و د.كه‌مال خۆشناو،هه‌روه‌ها جه‌مال ئاغا ،كاك سالار عه‌زیز،مه‌لا به‌ختیار،عه‌لی حه‌وێزو پێم وابی د.فوئاد مه‌عسومیش بوو به‌كورتی هه‌موو مه‌كته‌بی سیاسی و به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تی له‌گه‌ڵدا بوون..به‌داوای لێبوردنه‌وه‌ئه‌گه‌ر یه‌كێكم بیرچوبێت من یه‌كه‌م كه‌س بووم كه‌به‌ره‌ورِووی بۆپیشوازی رۆشتم و كاك(یوسف زۆزانی)یش له‌ولاتربوو به‌زوویی هات به‌پێشوازیانه‌وه مام هه‌ر ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ كردم وتی (قوربان جه‌ژنی قوربانت پیرۆزبێت!!)كه‌وای وت ئیتر زانیم ده‌قه‌ومێ دانیشتن..له‌خێمه‌كه‌دا ستافی ئێزگه هه‌رسێ ئه‌ندازیاره‌كه (رِه‌نج و رِێبوارو شادمان)و چه‌ند كادرێكیتر پێم وابی حه‌مه عوسمانی براشم یه‌كه‌مین په‌یامنیری ئێستگه له‌تیپی 47 ی پیره‌مه‌گروون له‌وێ بوو بۆ به‌خێرهاتنیان هاتنه خێمه‌كه..مام پێوه‌ی دیاربوو كه‌په‌ست وتوره‌یه..مام پرسیاری كرد‌و فه‌رمووی ئیسلام چه‌ند جه‌ژنی هه‌یه ؟ وتمان قوربان دوان..وتی ئه‌م جه‌ژنه جه‌ژنی چییه ؟وتمان جه‌ژنی رِه‌مه‌زان..وتی ئه‌ی بۆ لێتان بۆته (قوربان)كێ نوسیویه‌تی ؟منیش خێرا وتم مامه‌گیان به‌ڵێ من نوسیومه به‌ڵام من نه‌م نوسیوه جه‌ژنی قوربان ..وتی كێ وایكردووه؟ كاك یوسف زۆزانی وتی موزیعه‌كان خه‌فه‌ر بوون ده‌بێ له‌وان بپرسین كه‌شه‌و دره‌نگ كراوه به‌جه‌ژن رِه‌نگه لێیان تێكچوبێ..فه‌رهاد سه‌نگاوی و شڤان ئاكره‌یی هێشتا هه‌ڵنه‌ستابوون، چونكه ده‌رنگ خه‌وتبوون وتی بانگیان بكه..كه‌هاتن مام زۆر تورِه‌بوو..كاك نه‌وشیروان له‌وتوندتر بوو..پاشان مام جه‌لال وتی ئێمه هه‌زار گۆبه‌ندو پروپاگه‌نده به‌دوامانه‌وه‌یه بۆئه‌وه‌ی رێگه له‌و پروپاگه‌ندانه بگرین و خه‌ڵكی به‌كافر وشتی ترناومان نه‌بات و ئێمه‌یان بۆ هه‌زم بكرێ چه‌ندین شێوازمان داهێنا تابتوانین بچینه ناو كۆمه‌ڵگای خۆمانه‌وه ئه‌وه‌تا یه‌كێكمان ناوی مه‌لا به‌ختیاره‌و یه‌كێكی تر شێخ عه‌لی و نمونه‌ی زۆری هێنایه‌وه وتی به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێوه كردوتانه ئیهانه‌یه بۆمه‌شاعری كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان كه‌زۆرینه‌ی ئیسلامه..فه‌رهادو شڤان دانیان پیانا كه‌هه‌ڵه‌یان كردووه..ئیدی منی لێده‌رچووم..به‌هه‌قه‌تیش هه‌روابوو..دواتر مام فه‌رمووی ئێستا چۆن چاری ده‌كه‌ن هه‌موو براده‌ران كه‌ئه‌وسا له‌وێ بوون ده‌زانن من ده‌ستم هه‌ڵبری وتم مامه ئێمه رِۆژانی ئاسایی كاتژمێر 6 ی ئێواران به‌رنامه‌كانمان ده‌ستپێده‌كات..ئه‌مرِۆ یه‌كه‌م رِۆژه رِه‌نگه زۆرێك له‌خه‌ڵك له‌به‌ر ته‌شویش ئاگای له‌وه نه‌بووبێ كه‌ریكلاممان كردووه به‌یانیان ئێستگه ده‌كرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م ئێواره‌یه وه‌ك رۆژانی ئاسایی بائێستگه بكرێته‌وه‌و ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش چاك ده‌كه‌ین و به‌یانیانیش وه‌ك رِیكلاممان بۆ كردووه بائێستگه‌له‌و كاتانه‌دا بكرێته‌وه..مام فه‌رمووی ئه‌وه چاره‌سه‌رێكی عاقڵانه‌یه..له‌دانیشتنه‌كدا قسه‌ی واكرا كه‌دلمَان زۆر لای فه‌رهاد و شڤان بوو چونكه تورِه‌بونێكی زۆریان خوارد..به‌ڵام سیحر‌و خۆشه‌ویستی كاریزمای مام تورِه‌بونه‌كه‌شی جێی شانازیمان بوو..ئه‌و له‌سه‌ر هه‌ق بوو ..مام هه‌میشه ئه‌زمونی ژیانی رِێنمایی و سه‌ركردایه‌تیكردنه‌كه‌ی پرِحیكمه‌ت وده‌رس وپه‌ندبوو..هه‌میشه قوتابخانه‌بوو مام دوای ئه‌و قسانه وتی باهه‌ندێك سه‌رنجی تری خۆمتان بده‌مێ..فه‌رمووی ئێوه هه‌ندێك هه‌ڵه‌تان هه‌یه ده‌بی چاكی بكه‌ن..!! هه‌موو گوێمان لێگرت..وتی كه‌ئێستگه رِۆژانه كه‌ده‌كرێته‌وه ئایه‌تێكتان داناوه ئه‌و ئایه‌ته لابه‌رن..باش بیرم نه‌ماوه ئایه‌تێكی تری هێنایه‌وه‌و سه‌لماندی كه‌ئه‌و ئایه‌ته گونجاو نیه‌و ئه‌مه‌یان گونجاوتره.. به‌لام ئه‌وه‌ی سه‌یرو زۆر تازه‌بوو لامان وتی ئێوه به‌یانیان به‌و ئایه‌تانه كه‌ئیستگه‌ی پێده‌كه‌نه‌وه هه‌میشه خه‌ڵكمان لی عاجز ده‌كه‌ن!!وتی ئیتر نابێ ئه‌و پێشه‌كیه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت كه ده‌ڵێ (اعوزو بالله من الشیگان الرجیم) وتی ئه‌وه برا ئیزدیه‌كانمان پێیان ناخۆشه‌و لێمان عاجز ده‌بن..رینمایی كردین ده‌بێ رِاگه‌یاندن و ئێستگه بۆهه‌موان بێت چونكه ئێمه شۆرِش بۆرزگاركردنی كوردستان وعێراق وكۆتاییهینان به‌زوڵم وسته‌م ده‌كه‌ین وخۆمان به‌دیموكراتخواز ده‌زانین..كه‌مام جه‌لال و براده‌ران رۆشتن ئینجا فه‌رهادو شڤان چیرۆكی ئه‌و جه‌ژنه‌یان بۆ گێڕاینه‌وه كه‌چۆن بووه به‌موناقه‌شه له‌به‌ینیاندا و دوایی گه‌شتونه‌ته ئه‌و برِوایه‌ی كه‌جه‌ژنی قوربانه ئێستاشی پێوه‌بێ كه‌ده‌یان بینم باسی ده‌كه‌ین و پێده‌كه‌نین..ئێوه بزانن چ گۆبه‌ندێكیان نایه‌وه..ده‌با جه‌ژنی رِه‌مه‌زان له‌هه‌مووان پیرۆزبێت..
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25