له‌پرسی سه‌ركۆماردا، كورد براوه بوو؟
kurdistani 06:53 PM - 2014-07-24مسته‌فا محه‌مه‌د
ئه‌گه‌رچی پرسی دیاری كردنی كه‌سێك بۆ سه‌ركۆمار زۆر ئاوی كێشا و ره‌خنه‌ی جددیش له‌وه گیرا كه یه‌كێتی بێ ئه‌وه‌ی هیچ پاساوێكی هه‌بێ زۆرتر له جاران چه‌ند جه‌مسه‌ریی و كێشمه‌كێشمی بێ سه‌روبه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته تیادا زه‌ق بۆوه و ئاسۆی ده‌ركه‌وتنی باڵی تازه‌ش له‌ناویدا كه دوور له واقیعی جاران به‌ناوی بیری جیاوازه‌وه خه‌ریكه خۆی ده‌سه‌پینێ , به‌ڵام به جیاواز له هه‌موو ئه‌و خوێندنه‌وانه‌ی بۆ ئه‌دای سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌م قۆناغه ده‌كرێ , له‌وه‌یه له گۆشه‌نیگایه‌كی تره‌وه سه‌یری دۆخه‌كه بكه‌ی , ئه‌شێ شایه‌تی ئه‌و راستیه بده‌ی كه زیندوێتی و ڕچه‌شكێنی و داهێنانی مۆدی تازه‌ی حزبایه‌تی له عورفی سیاسی هه‌رێمدا له‌ناو یه‌كێتیدا زه‌قتر خۆی ته‌وزیف ده‌كاته‌وه , به‌و مانایه‌ی له پرسی دیاری كردنی كاندیداكه‌یدا بۆ وه‌رگرتنی ئیستیحقاقی نه‌ته‌وه‌یی , به كرده‌وه ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه حزبایه‌تی ته‌نها بۆ ئه‌وه نیه ته‌نها كه‌سێك بكه‌یته نماینده‌ی خۆت و شیڕه و نه‌ڕه‌شی له‌سه‌ر بكه‌ی و ئه‌و زاته به‌سه‌ر هه‌مواندا باڵاده‌ست بكه‌ی ,له دیدی منه‌وه به كورتی پێم وایه له‌و پرسه‌دا یه‌كێتی توانی ئه‌و په‌یامه به‌رجه‌سته‌كا :
- پۆستی سه‌ركۆمار وه‌ك پشكه به‌شی كورد له رابردوودا بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ , كه‌سێكی خاوه‌ن حیكمه‌ت و بێ ڕكابه‌ری كاریزمایی وه‌ك جه‌نابی مام جه‌لال به‌ڕێوه‌ی بردووه كه ئه‌سته‌مه له مێژووی عێراقدا به كوردستانیشه‌وه زاتێكی له‌و مواسه‌فاته جێگه‌كه‌ی بگرێته‌وه و له هاوكێشه سیاسیه‌كانیشدا رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه بگێڕی .
- یه‌كێتی سه‌لماندی كه له بڕیارداندا زۆری ماوه بگاته‌وه ئاستی جارانی بوونی به‌ڕێز مام جه‌لال كه به‌كۆكه‌ره‌وه‌ی جودا ڕاكان و به‌ره توند و دژ به‌یه‌كه‌كان ناسرابوو , هه‌روه‌ك له زۆر مه‌سه‌له‌دا قه‌ولی فه‌سڵی به ده‌ستبوو ¸ وه ئه‌ندازیاری بڕیار و و له دۆخه ئاڵۆزه‌كانیشدا نه‌خشه‌رێی ده‌ربازبوونی پێ بوو .
- دابه‌شبوونی به‌ره‌كان به‌سه‌ر چه‌ند كاندیدێكدا , ئه‌گه‌رچی په‌یامێكی ترسناك و هه‌ل پڕوكێنه‌ری به نه‌وه‌ی تازه‌ی ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ی یه‌كێتی دا , به‌ڵام هاوكات مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی زیره‌كانه یارییه‌كی ئه‌نجام به‌ده‌ستی پڕ له ده‌سكه‌وتی بۆ حزبه‌كه مسۆگه‌ر كرد به‌وه‌ی كه دوا قسه‌ی دایه لایه‌نه كوردیه‌كان بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه و هاوكات ناساندنی كاندیدی ده‌رچوو به نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به‌وپێیه‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره كوردیه‌كانی عێراق نه‌خشیان هه‌بووه له پێشكه‌شكردنی كاندیده‌كه‌یدا .
- ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه وا ده‌كات كه یه‌كێتی له دوارۆژدا ته‌نها ئه‌ركه قورسه‌كه نه‌خاته ئۆباڵی خۆی به ته‌نها , به‌ڵكو له‌وه‌شدا به‌شداری پێكردنی لایه‌نه‌كان له دوا ئه‌نجامدا به‌شكردنی به‌رپرسیارێتیه‌كی ده‌سته جه‌معیه له عێراقی دوای ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا چونكه ئه‌م سه‌رۆكه به ده‌نگی 35 په‌رله‌مانتاری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی یه‌كاڵا بویه‌وه , له‌كاتێكدا ده‌نگی خۆی بۆ هه‌ردوو كاندیده‌كه‌رۆیشتووه .
- یه‌كێتی له كاندیدكردنی چه‌ند كه‌سێكدا , به‌جۆرێ له جۆره‌كان خۆی له تۆختر كردنه‌وه‌ی ناكۆكی ناوباڵه سه‌رسه‌خته‌كانی ناوخۆی پاراست و ویستی ئه‌وه بگه‌یه‌نێته هه‌وادارانی ئه‌و باڵانه , كه ئه‌وه‌ی رویدا به‌بێ پلان و پیلانی ته‌كه‌تولی پێشوه‌خته‌ی باڵێكی ده‌سترۆیشتوو یا هه‌ڤاڵانی ریزی پێشه‌وه بووه .
- یه‌كێتی كۆنگره‌ی له پێشه و زوو بێ یا دره‌نگ هه‌ر ده‌بێ بیبه‌ستی , بۆیه یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته جێگه‌ی ئومێدێكی زۆره تا له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا هه‌ر به حزبی سه‌ركۆمار بمێنێته‌وه و له هاوكێشه‌ی نێوخۆیشدا له‌گه‌ڵ پارتی هاوته‌ریب ڕێ بكات , ئه‌مه‌ش وای كرد یه‌كێتی توند ده‌ست به پۆسته‌كه‌وه بگرێ چونكه هه‌زمی ئه‌وه قورسه بۆی ئیستیحقاقی پۆسته‌كان له‌كوردستاندا بخرێنه گه‌مه‌یه‌كه‌وه كه ئایینده‌یان بۆ كادری یه‌كێتی رۆشن نیه و هاوكێشه‌كه‌ش لاسه‌نگ ده‌كا .
- ئه‌وه‌ی له دیاریكردنی پۆستی سه‌ركۆماردا بۆ یه‌كێتیه‌كان روون بۆوه ئه‌وه‌یه كه له ئه‌گه‌ری به‌ستنی كۆنگره‌دا پێویسته سنورێك بۆ فره مینبه‌ری دابنرێ و شه‌ڕی ناڕه‌وای هه‌ندێ له هه‌ڤاڵانی سه‌ره‌وه بۆ بردنی پشكی گه‌وره له‌جه‌سته‌ی یه‌كێتی رابگیرێ , وه ئه‌و په‌یامه‌شی بۆ پشت ڕاست كردنه‌وه كه ئیدی گۆڕینی هه‌ندێ روخسار له ووته‌وه بۆ پراكتیك بۆته داوایه‌كی ڕه‌وا و حه‌تمی له نه‌خشه‌سازی ئایینده‌ی یه‌كێتییدا .
- پێشتر له‌لایه‌ن هاوپه‌یمان و لایه‌نه‌كانی تری ئۆپۆزسیۆنه‌وه گره‌وه‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی پۆستی سه‌ركۆمار له یه‌كیتَی كرابووه بنێشته خۆشه‌ی سه‌ر زوبان , به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو , بۆیه له هه‌موو باره‌كاندا هه‌ر یه‌كێتی براوه‌یه , ئیدی گرنگ نیه كام كاك له‌سه‌ر ئه‌و كورسیه داده‌نیشی , هێنده‌ی ئه‌وه‌ی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام تا چه‌ند ساڵی تریش سه‌رۆك كۆماری نوێی لێوه له دایك ده‌بێ .
له دواجاردا ئه‌وه‌ی پێویسته‌بوتری : ناكرێ و ناشێ پۆستی سه‌ركۆمار بكرێته ده‌سكه‌لا و به‌رده‌بازی زیاتر به‌ده‌ست هه‌ندێ كه‌سانی دژ به یه‌كێتی بۆ خۆشكردنی نه‌زعه‌ی ناكۆكی و ململانێكان , به‌ڵكو ده‌بێ سه‌رجه‌م به‌ره‌كان به‌م واقیعه رازی بن و درێژه بده‌نه خه‌باتی سیاسیان , بێ ئه‌وه‌ی بیر له تۆڵه سه‌ندنه‌وه یا خود مه‌یل بۆ حه‌زی نه‌خوازراوی جوداخوازی بكه‌ن , تا له دوا دێردا سه‌ركه‌وتنی ئه‌م قۆناغه‌ی یه‌كێتی به شكستێكی تر نه‌گۆڕینه‌وه.
مسته‌فا محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25