سێبه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال به‌سه‌ر میدیاكانی ی.ن.ك و میدیاكانی تردا
kurdistani 07:48 PM - 2014-07-22هیچ كه‌ناڵێك (سه‌بقی) رۆژنامه‌وانی نه‌بوو
رووداوی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ كوردستان دوای سه‌فه‌ری چاره‌سه‌ری وه‌كو ئه‌وه‌ی رووداوێكی گه‌وره‌ی سیاسی و میدیایی بوو، له‌رووماڵكردن و شێوازی روماڵكردنی كه‌ناڵه‌كانیشدا كاردانه‌وه‌ی حزب و میدیایی هه‌مه‌جۆری به‌دوای خۆیدا هێنا. تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و فه‌یسبووك گۆره‌پانی مشتومڕێكی هه‌مه‌لایه‌نه بوون له‌نێوان ئه‌ندامان و كادیرانی یه‌كێتیی و ڕه‌خنه گرانی یه‌كێتی و رووماڵی میدیایی ئه‌و رووداوه.
به تایبه‌تی شێوازی رووماڵكردنی كه‌ناڵی (رووداو) كه خه‌رجییه‌كی زۆری بۆ هاتنه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار كێشا‌و دوای ئه‌وه‌ی تۆڕی میدیایی ئه‌و كه‌ناڵه كه نزیك سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانه له‌ماوه‌ی ساڵ و نیوی رابردوودا ته‌مومژێكی زۆری خسته سه‌ر ڕاستیه‌كانی نه‌خۆشی سه‌رۆك تاڵه‌بانی.
به‌شێكی ڕه‌خنه‌كانی فه‌یسبووك به‌راورد بوو له‌نێوان رووماڵی كوردسات و گه‌لی كوردستان و كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتی له‌لایه‌ك و رووماڵی رووداو كه له ئه‌ڵمانیاوه زوومی كامێراكه‌ی له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی گه‌ڕانه‌وه بوو تا فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی.
رووماڵی تایبه‌تی (رووداو) به كۆتاییه‌كی گشتی ته‌واو كه ئاكامی رووماڵی هه‌موو كه‌ناڵه‌كانیش بوو كه ئه‌ویش په‌یدا نه‌بوون، گرته‌یه‌كی سه‌رۆك تاڵه‌بانی بوو، چونكه له‌بنچینه‌دا ماڵباتی سه‌رۆك مام جه‌لال بڕیاریان دابوو گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك به هێمنی بێت و هیچ پێشوازی و پرۆتۆكۆڵی ره‌سمی بۆ نه‌كرێت.
زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتی رێزیان له‌م ویسته خێزانیه‌ی ماڵباتی مام جه‌لال گرت، له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاكامه‌شدا هه‌ندێك له‌به‌شدارانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به تایبه‌تی چه‌ند راگه‌یاندنكارێكی یه‌كێتی توانیان له‌شێوازی رووماڵكردنی كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتیدا شتێك بڵێن، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی تری به‌دوای خۆیدا هێنا، كۆمێنتێكی په‌رله‌مانتار زانا عه‌بدوڵره‌حمان كه پێشتر بێژه‌ر و راگه‌یاندنكاری یه‌كێتی بوو رووبه‌رووی وه‌ڵامی یه‌كێتییه‌كان بوه‌وه.پاشان ئه‌م كاردانه‌وانه بوونه ده‌رفه‌ت بۆ به‌راورد كردنی توانا به‌رده‌سته‌كانی كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتی به به‌راورد به توانای دارایی رووداو كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پاش ئه‌وه‌ی له رۆژی هه‌ینی 18/7/2014 ماڵپه‌ری ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لالی بۆ كوردستان پشت ڕاستكرده‌وه و رۆژی شه‌ممه وه‌ك ئه‌و رۆژه‌ی مێژووییه دیاریكرا كه جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار پاش 19 مانگ ده‌گاته‌وه سلێمانی.. هه‌ر ئه‌و رۆژه هه‌ڤاڵ قوباد تاڵه‌بانی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و له‌پرێس كۆنفرانسێكدا ورده‌كاری هاتنه‌وه‌و شێوازی پێشوازیكردنی جه‌نابی سه‌رۆكی به‌وردی باس كرد كه خۆی له سێ خاڵی سه‌ره‌كیدا ده‌بینیه‌وه ئه‌وانیش:
1- مانگی ره‌مه‌زان و خه‌ڵك به رۆژووه.
2- مه‌وسمێكی ئێجگار گه‌رمه‌و هاووڵاتیان ته‌واو ماندوو ده‌بن له‌و مه‌راسیمه‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌نجام بدرێت.
3 – به هه‌زاران پێشمه‌رگه‌مان له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدان و ناگونجێت ئێمه ئاهه‌نگ بگێڕین ..
بۆیه بڕیار درا وه‌ك ماڵبات و بنه‌ماڵه پێشوازی له تاڵه‌بانی بكرێت و خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر توشی ئه‌رك و ماندووبوون نه‌كرێن.
له روانگه‌ی ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی كه هه‌ڤاڵ قوباد تاڵه‌بانی وه‌ك كه‌سێك به‌ناوی بنه‌ماڵه‌كه‌وه رایگه‌یاند كه خواستی مام جه‌لال وایه كه‌س ئازار نه‌كێشێت و ماندونه‌بێت له مانگی گه‌رمی ره‌مه‌زانداو له كاتێكدا كه هه‌زاران پێشمه‌رگه‌مان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌دا له بارودۆخی به‌رگریدان، جوانترین هه‌ڵوێست و خه‌مخۆرترین لێكدانه‌وه‌بوو بۆ بارودۆخی ئه‌و رۆژه‌ی كه جه‌نابی سه‌رۆكی تێدا ده‌گه‌ڕێته‌وه..
میدیای یه‌كێتیی پابه‌ندی ئه‌م پرنسیپانه بوو، بۆیه به‌و شێوازه رووماڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی تاجی سه‌رو سكرتێری گشتی و سه‌رۆكی وڵاتی كرد، بیرمان نه‌چێت جه‌نابی مام جه‌لال رۆژێك له رۆژان نه‌یویستووه كه‌س به‌خۆیه‌وه ماندوو بكات، ئه‌گینا نوێنه‌ری ده‌یان سه‌رۆكی وڵاتان و حزبه‌كان و كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانی جیهان ئاماده‌ییان هه‌بوو له پێشوازی ئه‌و كه‌ڵه‌پیاوه‌دابن كه به زامنی ئه‌مانی عیراق ناوی ده‌به‌ن..
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا هه‌ندێك له میدیاكاران و كادیرانی ناو ریزه‌كانی یه‌كێتییی نیشتمانیی كوردستان بۆچوونی جیاوازیان هه‌بوو له‌سه‌ر داواكاری ماڵی مام جه‌لال و داوای تایبه‌تی كه‌سی مام جه‌لال و روماڵكردنی كه‌ناڵی (روداو) كه كه‌ناڵێكی ناره‌سمیه‌و نزیكه له پارتی دیموكراتی كوردستان-ه‌وه كردووه به خاڵی هێرشكردنه سه‌ر میدیای یه‌كێتیی، به‌بێ ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كه میدیای یه‌كێتیی ئیلتیزامی حزبی هه‌یه‌و له‌م روماڵه‌شدا رێزی له بۆچوونی خێزانی مام جه‌لال گرت.. زانا عه‌بدولره‌حمان میدیاكاری پێشووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و په‌رله‌مانتاری ئێستا له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبووك هێرشی ناڕه‌وای كرده سه‌ر میدیای یه‌كێتیی و وتی رووداو ئێمه‌ی به ئاگا هێنا كه شتێكمان نیه ناوی میدیا بێت..
ویستم سوپاسی دڵسۆزی كه‌ناڵی رووداو بكه‌م
سه‌باره‌ت به‌و بۆچوونانه‌ی هه‌ندێك له كادرانی یه‌كێتیی و ئه‌و روماڵكردنه تایبه‌ته‌ی كه‌ناڵی روداو رۆژنامه‌نووسێك وتی: زۆر سوپاس بۆ كه‌ناڵی رووداو كه كارێكی وه‌های كرد من وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك ویستم سوپاسی دڵسۆزی و وه‌فای بكه‌م، به‌ڵام هه‌ركه‌سێك ئه‌و گۆشه تایبه‌ته‌ی كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی رووداو بخوێنێته‌وه كه رۆژانی دووشه‌ممه له هه‌فته‌نامه‌ی روداو بڵاوده‌بێته‌وه، زۆر شتی لا ئاشكرا ده‌بێت زۆر دوور نا ته‌نها گۆشه‌ی دوورۆژ دوای رووماڵكردنه‌كه بخوێننه‌وه به ناونیشانی (هێنانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی) هه‌ر به ناونیشانه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ی رووداو له‌وشه‌ی (هێنانه‌وه) مه‌به‌ستی هه‌یه، هه‌ر هه‌مان كه‌س كه به‌رپرسیارێتی له كه‌ناڵی روداودا هه‌یه، یه‌كه‌م كه‌س بوو بانگه‌شه‌ی مردنی مام جه‌لالی كرد‌و هه‌رچی ده‌یوت نه‌یده‌وته‌وه، بۆیه روماڵكردنی ته‌نها دوو رۆژی كه‌ناڵی روداو ئه‌و هه‌موو قسه ناشیرین و جه‌رگبڕه‌ی له‌بیری هه‌ندێك كادر‌و په‌رله‌مانتار برده‌وه‌و كه ته‌نها دوو رۆژ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك، هه‌مان به‌رپرسی روداو گه‌ڕایه‌وه سه‌ر دۆخه‌كه كۆنه‌كه‌ی خۆیی و له بیری چوو كه چه‌ندین كه‌س ستایشی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی رودوایان كردبوو، به‌ڵام ئه‌و دۆستایه‌تیه‌ته‌نها 48 سه‌عات به‌رده‌وام بوو..
میدیای یه‌كێتی به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌ی كردووه
د. شێركۆ مه‌نگوڕی پسپۆری راگه‌یاندن له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌ناڵه‌كان و رووماڵكردنی رووداوی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌لایه‌ن كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه وتی: هه‌ڵبه‌ته میدیای یه‌كێتی له درێژه ته‌مه‌نیدا دیاربووه كه هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ری هه‌بووه، هه‌میشه یه‌كێك بووه له‌و میدیایانه‌ی، كه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر كادیری راگه‌یاندنی پێگه‌یاندووه، به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌ی كردووه‌و ده‌توانین بڵێین پێشه‌نگ بووه له رووماڵكردنی زۆر بابه‌تی هه‌ستیارو ئه‌زموون و ته‌جروبه‌یه‌كی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه، به‌ڵام دیاره ئه‌م له‌م سه‌رده‌مه‌دا ململانێ و كێبڕكێی زۆری كه‌ناڵه‌كان زۆر به‌دیاری هه‌یه، كه هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌وله‌ویه‌ت یان به‌جۆرێك له جۆره‌كان رووماڵی رووداوه‌كان ده‌كات.
د. شێركۆ وتیشی: كه لێره‌دا ئێمه ئه‌و رووداوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌نموونه دێنینه‌وه، له به‌ر چه‌ند هۆكارێك ره‌نگه بڵین فڵان كه‌ناڵ له كه‌ناڵه‌كه‌ی تر باشتر رووماڵی رووداوه‌كه‌ی كردووه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و پێداویستی و مستلزه‌ماتانه‌ی كه ئه‌و كه‌ناڵانه له‌به‌رده‌ستیاندایه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت كه هه‌ندێك جار پێودانگ یان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كه‌ناڵه‌كان ده‌كرێت، ئه‌وه شتێكی دروست نییه فڵان كه‌ناڵ له‌م كه‌ناڵه باشتربووه و یان توانیبێتی باشتر بێ، به‌ڵكو چالاكی هه‌یه نا‌توانیت بڵێی ئه‌مه باشتره یان ئه‌وه‌یان خراپه، به‌ڵام ده‌توانین بڵین ئه‌م كه‌ناڵه چالاكتره له‌م كه‌ناڵه‌ی تر، له‌بوارێكی دیاریكراودا یان له رووداوێكی دیاریكراودا، نه‌ك به‌وه‌ی كه ئه‌م كه‌ناڵانه‌ی یه‌كێتی پێشه‌نگ نین یان چالاك نین به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌یان روودای گه‌وره هه‌بووه كه كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی كردویانه به كێشه‌ی رای گشتی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه زۆرجار باس ده‌كرێت ده‌ڵێَن كه‌ناڵی رووداو له رووماڵكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال، له‌هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی تر جیاوازتربووه، به‌ڵێ به‌مانای ئه‌وه‌ی كه شتێكی بۆ حازركردبوو ئه‌و حازركردنه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌بوو كه چوارچێوه‌یه‌ك نه‌بووه بۆ كاركردنی به‌رامبه‌ر به‌و كه‌یسه یان به‌رامبه‌ر به‌و پرسه، توانیبووی كه سود له‌هه‌ندێ به‌رنامه وه‌ربگرێت ئه‌م به‌رنامانه‌ش به‌فیعلی جێی سه‌رنج راكێشان بوو، به‌ڵام به‌و مانایه نییه كه كوردسات یان گه‌لی كوردستان یان سایت و رۆژنامه‌كانی یه‌كێتی له ئاست ئه‌و بابه‌ته‌دا كه‌م ته‌رخه‌م بووبن، به‌ڵكو ئه‌وانیش به‌شێوازی خۆیان كاریان كرد، ئه‌گه‌ر نا كوردسات و گه‌لی كوردستان بۆ خۆیان له زۆر بوار پێشه‌نگ بوون كه‌ره‌نگه كه‌ناڵی تر چاوی لێكردبن، به‌ڵام به رووداوی گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال، هه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نییه، به‌ڵكو گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراقه، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه‌باسكرابوو كه گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی نه‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی و نه‌بێته مایه‌ی ماندووكردنی خه‌ڵك یان ئه‌و وه‌كو سه‌رۆك كۆمار پێشوازی لێبكرێت ئه‌و كاته ده‌بوایه مه‌راسیمێكی فراوانتر بكرایه كه ئه‌و به‌و شێوازه ره‌سمییه بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال دیاریكرا بۆیه ده‌بینین كه هه‌ندێكجار وا لێك ده‌درێته‌وه كه كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتی نه‌یانتوانیوه ئه‌و بابه‌ته وه‌كو پێویست رووماڵ بكه‌ن.
د. شێركۆمه‌نگوڕی راشیگه‌یاند: كه ده‌ست خۆشی له‌هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵانه ده‌كات كه توانیان ئه‌و رووداوه مێژووییه بگوازنه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له كاتێكی وادا هه‌ندێك خه‌ڵك یان هه‌ندێك ده‌نگ په‌یدا ده‌بێت كه ده‌یه‌وێت هه‌ڵسه‌نگاندێك بكات، هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌ناڵێكیش به‌رووداوێك و دوو رووداو ناكرێت، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر هه‌یه كه بتوانرێت ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی پێ هه‌ڵبسه‌نگێندرێت، به‌ڵام هیچ كه‌ناڵێكیش نییه بێ كه‌موكوڕی بێت .
ئه‌گه‌ر نا زۆربابه‌ت و پرس هه‌یه كه ئێستا وه‌كو قوتابخانه‌یه‌ك ئه‌م كه‌ناڵانه‌ی یه‌كێتی توانیویان ده‌یان كادیری به‌تواناو به ئه‌زموون پێ بگه‌یه‌نێت، بۆیه ده‌توانم له كۆتایدا بڵێم، هه‌موو كه‌ناڵه‌كان جێگه‌ی ده‌ستخۆشین له‌و بابه‌ته‌دا به‌تایبه‌ت له رووداوی گه‌ڕانه‌وه‌كه، چونكه هه‌ریه‌كه‌و لایه‌نێكی ئه‌و بابه‌ته‌ی گرتبوو، به‌ڵام ناتوانرێت فه‌زڵی كه‌ناڵێك به‌سه‌ر كه‌ناڵێكی تردا بدرێت هه‌موویان جێگه‌ی ده‌ستخۆشین هه‌موویان توانیان به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه‌بۆیان دانرابوو، رووماڵی رووداوه‌كه بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا هه‌ر قسه‌یه‌كی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه بكرێت ره‌نگه ئه‌و قسانه بابه‌تیانه نه‌بێت، چونكه ئه‌و رووداوه نابێته مایه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌ناڵه‌كان، چونكه هه‌ر كه‌ناڵێك بۆخۆی ئه‌وله‌ویه‌تی كاری هه‌یه چوارچێوه‌یه‌كی كاركردنی هه‌یه، جگه‌له‌وه ستایلی جیاوازی كاركردنیشی هه‌یه، بۆیه هه‌موو رۆژنامه‌نوسه‌كان، نه‌ك له‌م رووداوه له ده‌یان رووداوی دیكه‌ش كردویانه به‌پرسێكی رایگشتی و جێگه‌ی ده‌ست خۆشین جێگه‌ی ئه‌وه‌ن كه زیاتر هان بدرێن زیاتر پێداویستیه‌كانیان بۆ دابین بكرێت، چونكه میدیای كوردی گه‌یشتۆته ئاستێك ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی به‌رچاو به‌تواناو به ئه‌زموونی تێدایه.
ئه‌و رووداوه نابێته مایه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌ناڵه‌كان
سه‌باره‌ت به‌رووداوی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و رووماڵكردنی له‌لایه‌ن كه‌ناڵه كوردییه‌كانه‌وه، ئایا تاچه‌ند ئه‌و كه‌ناڵانه له ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌دا بوون كه ده‌بوایه له رووماڵكردنی ئه‌و رووداوه‌دا كه داواكرابوو مه‌راسیم بۆ ئه‌و رووداوه نه‌كرێت به‌رپرسیارێتی خۆیان پاراست، هه‌روه‌ها كام كه‌ناڵ له روودماڵكردنی ئه‌م رووداوه‌دا ده‌ستكه‌وتی رۆژنامه‌وانی (سه‌بقی رۆژنامه‌وانی) هه‌بوو.
له‌و رووداوه‌دا هیچ كه‌ناڵێك (سه‌بقی) رۆژنامه‌وانی نه‌بوو
د. شێركۆ مه‌نگوڕی پسۆڕی راگه‌یاندن وتی: له‌و رووداوه‌دا هیچ كه‌ناڵێك ده‌ستكه‌وتی رۆژنامه‌وانی (سه‌بقی) رۆژنامه‌وانی نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رنامه‌یه‌ك دانرابوو، داوكارییه‌كیش هه‌بوو كه‌داواكاری جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال بوو كه ئه‌و رووداوه پێویست ناكات مه‌راسیمێكی تایبه‌تی بۆ بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه هیچ یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كان نه‌یانتوانیوه وێنه‌ی مام جه‌لال پیشان بده‌ن له‌به‌رئه‌وه هه‌موو كه‌ناڵه‌كان، یه‌ك رووداویان گواسته‌وه ئه‌ویش هاتنی فرۆكه‌كه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و نیشتنه‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ی بوو له سلێمانی و گه‌یشتنه‌وه‌ی به شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی، هه‌موو كه‌ناڵه‌كان هه‌ر ئه‌و دیمه‌نانه‌یان گواستۆته‌وه هیچیان نه‌یانتوانی ده‌ستكه‌وتێك (سه‌بقێك) بكات له بوارێكی دیاریكراودا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئیمكانه كه‌ناڵێك توانیبێتی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر ژیان و تێكۆشان و خه‌باتی 60 ساڵی ته‌مه‌نی سه‌رۆك مام جه‌لال په‌خش بكات كه ئه‌و كه‌ناڵانه‌ش هه‌ریه‌كه‌یان كردوویانه.
مه‌نگوڕی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، جگه له‌وه‌ش بابه‌تی به‌رپرسیارێتی له میدیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا به‌ڵێ، میدیایه‌كه كه هه‌ست به به‌رپرسیاێتی ده‌كات، میدیایه‌كه كه زۆرجار نایه‌وێت له‌سه‌ر وروژاندن كاربكات یان كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ست و سۆزی خه‌ڵك دروست بكات، به‌ڵكو میدیایه‌كه ده‌یه‌وێت تاراده‌یه‌كی باش پابه‌ندبێت به‌مه‌سه‌له‌ی بابه‌تی بوون و گواستنه‌وه‌ی رووداوه‌كان وه‌ك خۆی، به‌ڵام له‌و رووداوه‌دا، جگه له‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌ناڵ به‌رنامه‌ی ئاماده‌كردبوو له‌سه‌ر كار‌و ئه‌زموون و سیاسه‌تی مام جه‌لال ئه‌گینا له رووی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌كو رووداو خۆی هیچ كه‌ناڵێك نه‌یتوانی سبقی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامبدات، چونكه هه‌موویان یه‌ك شتیان په‌خش ده‌كرد، جگه له هه‌ندێك به‌رنامه‌ی ئه‌رشیفی له‌سه‌ر ژیان و كاری ئه‌و كه‌سایه‌تیه گه‌وره‌و ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره.. داواكاریش هه‌بوو بۆیه هیچ كه‌ناڵێكی یه‌كێتی نه‌یده‌توانی ته‌جاوزی ئه‌و داواكارییه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بكات، به‌وه‌ی مه‌راسیمه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تر بگوازرێته‌وه، كه ئه‌ویش دانانی سنورێك بوو بۆ رووماڵكردن له چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراودا، بۆیه هه‌موو كه‌ناڵه‌كان ئه‌و دیمه‌نانه‌یان گواستۆته‌وه كه خه‌ڵك به‌گشتی بینیوێتی، به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌كانی رووماڵكردن بێت كورسات نیوزو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی سه‌بقیان هه‌بوو، چونكه ئه‌وان له پێشدا وێنه‌ی مام جه‌لال یان بڵاوكرده‌وه.
خه‌ڵكی كوردستان ئاماده‌بوون چه‌ندین سه‌عات به پێوه بوه‌ستن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مامی گه‌وره‌یان
له‌سه‌ر هه‌مان پرس و روماڵكردنی هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال شوان داودی جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان وتی: وه‌ك ده‌زانن رێوره‌سمی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ باوه‌شی نیشتمان شێوازێكی حه‌كیمانه‌بوو، كه له‌سه‌ر داوای به‌ڕێز مام جه‌لال و كه‌سوكاری بوو، ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه له ئێستادا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدان و ناكرێت ئێمه ئاهه‌نگ بگێڕین، هه‌روه‌ها به هۆی گه‌رماو به‌رۆژوبوونی هاووڵاتیانی كوردستان و گه‌رمی ئاو‌و هه‌وای ئه‌م وه‌رزه خودی مام جه‌لال و بنه‌ماڵه‌كه‌ی پێیان باشبوو هاووڵاتیانی كوردستان ئه‌رك نه‌كێشن له به‌خێرهاتنه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال.
سه‌ره‌ڕای تامه‌زرۆیی خه‌ڵكی كوردستان و كادر‌و ئه‌ندامانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌بوون كه سه‌رباری گه‌رماو رۆژووی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان له‌مه‌راسیمی شایسته و گه‌وره‌دا چه‌ندین سه‌عات به پێوه بوه‌ستن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مامی گه‌وره‌یان بۆ كوردستان.
خاڵێكی تر كه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت روماڵكردنی راگه‌یاندنه‌كانه، كه چه‌ند كه‌ناڵێك بۆ مه‌به‌ستی خۆی زیاتر له 30 سه‌عات په‌خشی خۆی ته‌رخان ده‌كات بۆ روماڵكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، دیاره مه‌به‌ست و مه‌رامێكی خۆی هه‌یه.
كه‌ناڵه‌كان و راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی له‌و باره‌یه‌وه كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوون له روماڵكردنی مه‌راسیمی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و مێژوو پیشاندانی رۆڵ و گه‌وره‌ییه‌كانی مام جه‌لال.
راگه‌یاندنه‌كان به پێچه‌وانه‌ی ئێستاوه قسه‌یان ده‌كرد
شوان داودی ته‌ئكیدی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كرا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بكرایه و خه‌ڵكێكی زۆر بهاتنایه‌ته سه‌ر جاده‌كان و پێشوازی و مه‌راسیمێكی گه‌وره سازبكرایه، وه‌ك ده‌زانن خه‌ڵك له‌هه‌موو پارچه‌كانه‌وه ئاماده‌ده‌بوون و له پێشوازی شایسته‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانیداده‌بوون، ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی و كه‌سوكاره‌كه‌ی ره‌زامه‌ندبوونایه ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه راگه‌یاندنه‌كان به پێچه‌وانه‌ی ئێستاوه قسه‌یان ده‌كرد و ده‌یان وت خه‌ڵكی ئه‌زێت دراوه‌و بۆ به‌م گه‌رمایه رێگه دراوه خه‌ڵكی ئه‌رك بكێشن و بێگومان ناره‌زایی زۆر ده‌بوو له راگه‌یاندنه‌كاندا.
ئه‌وه‌ی منی نیگه‌رانكرد ئه‌وه‌بوو هه‌ندێ كادر‌و خه‌ڵكی خۆمان خۆێندنه‌وه‌یان بۆ راگه‌یاندن و روماڵكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال هه‌ڵه‌بوو، خوێندنه‌وه‌كه‌یان زیاتر له خوێندنه‌وه‌یه‌كی سۆزداری ده‌چوو زیاتر له خوێندنه‌وه‌یه‌كی سیاسیانه.
سه‌باره‌ت به‌رووماڵكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال له‌لایه‌ن كه‌ناڵی روداوه‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دیاربوو له زومی كامێراكانیانه‌وه ده‌یان ویست ئه‌وه‌یان ده‌ستكه‌وێت و ئه‌و په‌یامه به خه‌ڵكی كوردستان بڵێن كه هه‌ڤاڵ مام جه‌لال توانای سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی نه‌ماوه، به‌ڕونی له روماڵكردنه‌كاندا هه‌ست پێده‌كرا هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌وێ هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له روی سیاسیه‌وه كۆتایی پێهاتووه.
به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا بینیمان سه‌لمێنه‌ری باشیی ته‌ندروستی و توانای كاركردنی سیاسی و كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌كانی سه‌رۆك تاڵه‌بانیه.
با مه‌كته‌بی سیاسیش وه‌ڵامێكی توندی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه بداته‌وه ده‌یوت جگه له به‌هه‌ده‌ردانی پاره شتێك نییه به‌ناوی میدیای یه‌كێتی
له‌سه‌ر هه‌مان پرس رۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د عوسمان سه‌رنوسه‌ری الانسات المركزی وتی: چه‌ند راستییه‌ك سه‌باره‌ت به روماڵی راگه‌یاندنه‌كان سه‌باره‌ت به هاتنه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌ن حه‌زده‌كه‌م باسی بكه‌م..
راگه‌یاندنی یه‌كێتی: هه‌ر له‌سه‌ره‌تای نه‌خۆشكه‌وتنی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال هه‌تا گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌خامه‌تیان جگه له راستییه‌كان وه‌ك خۆی بۆ جه‌ماوه‌ر هیچ درۆیه‌كی به‌جه‌ماوه‌ر نه‌به‌خشی .
به‌ڵام هه‌ندێك راگه‌یاندن به‌لێدوانی ره‌سمی و وتاری قێزه‌ون هه‌واڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به‌گه‌یشتنی نوێترین وێنه‌ی مام جه‌لال، راستیه‌كانیان بچوك ده‌كرده‌وه به‌هه‌ڵبه‌ستنی چه‌ندین درۆ تا ئه‌و راده‌یه‌ی روداو باسی كۆچكردنی جه‌نابی مام جه‌لالیشی كرد.
له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و روماڵكردنی گه‌یشتنی فه‌خامه‌تیان قیمه‌تی خه‌به‌ری به‌هێزتره له‌هه‌ستان و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی به‌تایبه‌تی كه‌به‌ره‌سمی بڕیار درابوو كه مه‌راسیمی ره‌سمی بۆ ئه‌نجام نه‌درێت له‌سه‌ر داوای فه‌خامه‌تیان .
هه‌ندێك كه‌ناڵ ته‌نها روماڵی فڕۆكه‌خانه‌و ئۆتۆمبێله‌كانی ده‌كرد و به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بوو باس له پێگه‌و گرنگی هاتنه‌وه‌ی مام بكات، له‌به‌رامبه‌ردا راگه‌یاندنی یه‌كێتی نه‌ئه‌بوو ته‌نها وێنه‌ی فڕۆكه و ئۆتۆمبێله‌كان په‌خش بكات به‌ڵكو ده‌بوایه چه‌ندین توێژه‌ر و رۆژنامه‌وان و لێكۆڵیار باسیان له گرنگی ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه بكردایه.
ئه‌وه‌ی هه‌ندێ كه‌ناڵ كردیان بۆ داپۆشینی هه‌واڵه ناراسته‌كانی كه‌ناڵ و رۆژنامه‌كانیان بوو كه‌له زه‌مه‌نی نه‌خۆشی مام دا په‌خشیان ئه‌كرد، بۆیه ره‌خنه‌گرتن له راگه‌یاندنی یه‌كێتی لوتكه‌ی ناره‌واییه چونكه ئه‌ركی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ته‌نها وتنی راستییه‌كان وشیكردنه‌وه‌ی روداوه‌كانه وه‌ك خۆی ، با خه‌ڵك بپرسێت له موچه‌و نه‌سرییه‌ی كه‌ناڵه‌كان و سه‌یری ئه‌دائیان بكات ئه‌وسا به‌ویژدانه‌وه بڕیار بدات كێ راسته و كێ ناره‌وا.
با مه‌كته‌بی سیاسیش وه‌ڵامێكی توندی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی یه‌كێتیش بداته‌وه كه له‌كه‌ناڵی روداوه‌وه ده‌یوت جگه له به‌هه‌ده‌ردانی پاره شتێك نییه به‌ناوی میدیای یه‌كێتی، ئه‌گه‌ر قسه‌كانی راسته ئه‌وا رێوشوێنیی یاسایی و حزبییانه بگرێته‌به‌ر و ئه‌گه‌ر قسه‌كانیشی راست نییه ئه‌وا ده‌بێت رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی بدات .
سوپاس بۆ كه‌نالی KNN كه سه‌ره‌ڕای روماڵكردنی هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی مام به‌درێژایی نه‌خۆشییه‌كه‌ی فه‌خامه‌تیان هیچ هه‌واڵێكی ناراستیان بڵاو نه‌كرده‌وه.
سوپاس بۆ كه‌نالی روداو كه‌سه‌ره‌رای هه‌واڵه ناراسته‌كانی پێشوتریان به‌ڵام روماڵێكی چڕی هاتنه‌وه‌ی فه‌خامه‌تیان كرد هه‌رچه‌ند له‌سه‌ره‌تادا ده‌یاننوسی هێنانه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌جیاتی هاتنه‌وه به‌ڵام دوایی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌شیان چاككرده‌وه .
سۆپاس بۆ كه‌ناڵه‌كانی سپێده و كۆمه‌ڵ و ئێن ئارتی و سه‌رجه‌م سه‌ته‌لایت و میدیای حزبه كوردستانییه‌كان، سوپاس بۆ میدیاكانی یه‌كێتی، سوپاسی تایبه‌تیش بۆ یه‌زدان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مام بۆ كوردستان..
له‌كۆتاییدا ماوه‌ته‌وه بڵێین ئایا میدیای یه‌كێتی له‌م سه‌روبه‌نده‌دا چی ده‌ڵێت؟؟
له‌كۆی پێنج په‌یامنێر له وڵاتی ئه‌ڵمانیا نه‌یده‌توانی رووماڵێك ئه‌نجام بدات له‌دووری سه‌دان مه‌تره‌وه كامێرایه‌ك داچه‌قێنێت و وێنه‌ی ئه‌و فرۆكه‌یه په‌خش بكات كه جه‌نابی سه‌رۆك سه‌فه‌ری گه‌رانه‌وه‌ی پێ ئه‌نجام ده‌دا؟؟ یان نه‌یده‌توانی كارێك بكات له‌م مانگی ره‌مه‌زانه‌دا سه‌دان هه‌زار كه‌سی بهێنایه‌ته سه‌رجاده؟؟ ئه‌ی ئه‌و كاته هه‌ڵوێستی شه‌قام و كه‌ناڵی رووداو و خه‌ڵك چی ده‌بوو كه هه‌زاران پێشمه‌رگه له‌به‌ره‌ی جه‌نگن و یه‌كێتیش سه‌رقاڵی ئاهه‌نگ گێڕانه؟؟
ئه‌و راگه‌یاندكارانه‌ی یه‌كێتیش كه توانجیان له رووماڵی هه‌ڤاڵانی خۆیان دا، ئه‌و پرسیاره‌یان له‌سه‌ره ئاخۆ ئه‌وان له جێی توانج هاوكاری هه‌ڤاڵه‌كانیان بوون له رووماڵكردندا یان هه‌ر له دووره‌وه خۆیان گۆشه‌گیر كردبوو!!؟؟
ئه‌م پرسیارانه به‌جێ ده‌هێڵین تا مه‌كته‌بی سیاسی و راگه‌یاندنی یه‌كێتی به ره‌سمی وه‌ڵام بداته‌وه...
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25