riklam

كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی شوێنه‌واری هه‌ولێر به‌رِێوه‌ده‌چێت

kurdistani 02:17 PM - 2014-04-08
له‌ژێر ناونیشانی (ئه‌ربێلای كۆن – مێژووی هه‌ولێر له‌پێش ئیسلام)

له‌ژێر ناونیشانی (ئه‌ربێلای كۆن – مێژووی هه‌ولێر له‌پێش ئیسلام)

رۆژی 7-4 له‌هۆڵی پێشه‌وا له‌شاری هه‌ولێر كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی شوێنه‌واری هه‌ولێر له‌ژێر ناونیشانی (ئه‌ربێلای كۆن – مێژووی هه‌ولێر له‌پێش ئیسلام) به‌ئاماده‌بوونی 150 كه‌سایه‌تی پسپۆرِو ئه‌كادیمی بواری شوێنه‌واری كوردستان و عیراق و جیهان و ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیرو ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ژماره‌یه‌ك له‌كونسوڵی وڵاتانی جیهان به‌رِێوه‌چوو.

كۆنفرانسه‌كه‌ له‌لایه‌ن په‌یمانگای فینله‌ندی له‌رِۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست و په‌یمانگای فه‌ره‌نسی له‌رِۆژهه‌ڵات و به‌شی شوێنه‌واری زانكۆی سه‌لاحه‌دین و له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سازكرابوو.
له‌سه‌ره‌تای كۆنفرانسه‌كه‌ تاهیر عه‌بدوڵڵا جێگری پارێزگای هه‌ولێر وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تێیدا باسی له‌گرنگی شوێنه‌واری هه‌ولێر كردو سازكردنی ئه‌و كۆنفرانسه‌ی به‌بایه‌خدانی زیاتر به‌شوێنه‌واره‌كانی كوردستان وه‌سفكرد.

دواتر د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتارێكی پێشكه‌شكردو وتی: ئه‌و كۆنفرانسه‌مان بۆ خۆشه‌ویستیمان بۆ شاری هه‌ولێر سازكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رووی گه‌شی شاره‌كه‌ له‌پێش شارستانیه‌تی ئیسلام بخه‌ینه‌رِوو كه‌ ئێستا نزیكه‌ی 5 هه‌زار ناوچه‌ی شوێنه‌واری له‌هه‌رێم هه‌ن كه‌ گرنگترینیان ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌رو قه‌ڵای هه‌ولێره‌و زانكۆكه‌شمان به‌شداربووه‌ له‌چه‌ندین هه‌ڵكۆڵینی ناوچه‌ی شوێنه‌واری له‌پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ تیمه‌ شوێنه‌واریه‌ بیانیه‌كان.

كۆنفرانسه‌كه‌ 3 رۆژ ده‌خایه‌نێت و تێیدا چه‌ندین كۆرِو كۆبوونه‌وه‌و سیمینار سه‌باره‌ت به‌شوێنه‌واره‌كانی هه‌رێم گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.


PUKmedia  ره‌وه‌ست نه‌وزاد  / هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket