riklam

بۆ سێیه‌مین جار په‌رله‌مان نه‌یتوانی كۆبێته‌وه‌

عیراق 05:53 PM - 2018-05-26
.

.

بۆ جاری سێیه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق دواخرا

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ 26-5-2018، دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی رێژی یاسایی ئه‌ندامان دانیشتنه‌كه‌ دواخرا.

بڕیاربوو پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عیراق بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامان كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام نه‌درا.

 ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق دوای دوو سه‌عات چاوه‌ڕوانی له‌ ته‌واوبوونی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامان، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی به‌شێكی وزۆری په‌رله‌مانتاران كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دواخست.

ئه‌مه‌ بۆ جاری سێیه‌مه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی په‌رله‌مانتار بۆ مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئیمزا كۆده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواده‌خرێت، كه‌ ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو 149 كه‌س بوون.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket