riklam

سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات

عیراق 05:57 PM - 2018-05-22
.

.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 22-5-2018 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین كردو پیرۆزبایی لێكرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی بۆی كراوه‌و داوای له‌شساغی و باشبوونی هه‌میشه‌یی بۆ كرد.

سه‌رۆك مه‌عسوم له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رله‌نوێ بانگهێشتی سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستینی نوێكرده‌وه‌ بۆ سه‌ردانی عیراق له‌ ئاینده‌دا، پته‌وی هاوكاری عیراقیشی دووپاتكرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌لی فه‌ڵه‌ستیندا له‌ خه‌باته‌كه‌یدا له‌ پێناوی مافه‌ ره‌واكانیدا له‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی سه‌ربه‌خۆ كه‌ پایته‌خته‌كه‌ی قودسی پیرۆزبێت.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین به‌گه‌رمی سوپاسی سه‌رۆك مه‌عسومی كرد بۆ ته‌له‌فۆن و هه‌واڵپرسینه‌كه‌ی و پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزیان و هه‌موو گه‌لی عیراق كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هاوكات ستایشی هه‌ڵوێسته‌ نه‌گۆڕه‌كانی عیراقی كرد له‌ پشتیوانیكردنی مافه‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستیندا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket