riklam

یه‌كێتی: ده‌ستبه‌رداری یه‌ك ده‌نگی خۆمان له‌ كه‌ركوك نابین

ی.ن.ک‌‌ 03:25 PM - 2018-05-22
.

.

سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند، له‌ یه‌ك ده‌نگی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك خۆش نابین و هه‌ر لایه‌نێك گله‌یی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه‌ پێویسته‌ لای كۆمسیۆن تانه‌ بگرێت.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ رێبوار ته‌ها سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند: ده‌ستبه‌ردانی یه‌ك ده‌نگی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك نابین و هه‌ر لایه‌نێك گله‌یی له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كه‌ركوك هه‌یه‌، پێویسته‌ لای كۆمسیۆن تانه‌ بگرێت.

وتیشی: ئه‌و لایه‌نانه‌ی رازیی نین له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانن و به‌ به‌راوورد به‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوو ده‌نگیان زیادیشی كردوه‌، هه‌روه‌ها هیوای خواست هه‌موان پێكه‌وه‌ ئیش بكه‌ن له‌پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كه‌ركوك.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket