riklam

په‌یوه‌ندییه‌كی نھێنی ئه‌مریكا و سه‌در ئاشكرا ده‌كرێت

عیراق 08:57 PM - 2018-05-20
.

.

ئاژانسێكی ئه‌مریكی ده‌ڵێت، له‌ ساڵی 2007 ه‌وه‌ تا ئێستا ئه‌مریكا به‌ شێوه‌یه‌كی نھێنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در ھه‌بووه‌ و به‌رپرسێكی ره‌وته‌كه‌ش ئاشكرای ده‌كات كه‌ سه‌در په‌یوه‌ندییه‌كی ھاوسه‌نگی ده‌بێت له‌گه‌ڵ واشنتۆن.

موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در و سه‌رۆكی لیستی (سائیرون) له‌ چه‌ند بۆنه‌ و وتارێكدا باسی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ھیچ وڵاتێكی بیانی نییه‌ و رێگه‌ش نادات ھیچ وڵاتێك ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری عیراقدا بكات، به‌ڵام به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی ئه‌سۆشه‌یتد پرێس، له‌ 2007 ه‌وه‌ ئه‌مریكا و سه‌در په‌یوه‌ندیی نھێنیان ھه‌بوه‌.

به‌پێی راپۆرتی ئاژانسه‌كه‌، پیته‌ر فیفه‌ر یاریده‌ده‌ری دیپلۆماتی له‌ تیمی تایبه‌تی جۆرج بوشی سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه‌، دوای شه‌ڕی ئه‌مریكا و سوپای مه‌ھدیی سه‌ر به‌ سه‌در، ئه‌مریكا ھه‌ستیكردوه‌ كه‌ سه‌در ده‌توانێت زوو زوو بۆچوونی سیاسی خۆی بگۆڕێت و ره‌نگه‌ رۆژێك بێت ئاینده‌یه‌كی باشتر مسۆگه‌ر بكات و ده‌سه‌ڵات له‌ عیراق وه‌ربگرێت، بۆیه‌ له‌ 2007ه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی نھێنیان ھه‌بوه‌.

ھه‌ر له‌و راپۆرته‌دا، سه‌ڵاح عوبیدی وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌در رایگه‌یاندوه‌، سه‌در په‌یوه‌ندییه‌كی ھاوسه‌نگی ده‌بێت له‌گه‌ڵ واشنتۆن. له‌ كاتێكدا پێشتر سه‌در زۆر به‌ توندی دژی رۆڵی ئه‌مریكی و ئێرانی له‌ عیراق لێدوانی ده‌دا.

عوبیدی ده‌ڵێت، عه‌بادی له‌ چوار ساڵی رابردودا په‌یوه‌ندیی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوریی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گه‌شه‌ پێداوه‌، سه‌دریش له‌سه‌ر ئه‌و پێشھاتانه‌ و رۆڵی ئه‌مریكا له‌ عیراق ھیچ لارییه‌كی نییه‌.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket