riklam

ئه‌لنور چه‌ڤیك: ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی ئاشتی توركیاو كورد به‌دورنازانم

کوردستان 07:40 PM - 2018-05-19
.

.

راوێژكارێكی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ستپێكردنی دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌لچ كورده‌كانی توركیا دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ به‌دورنازانێت.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "خه‌به‌ر توركی" توركیا " ئه‌لنور چه‌ڤیك " راوێژكاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاندوه‌، ده‌ستپێكردنی گفتوگۆو دانوستانی ئاشتی له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردی له‌ توركیا له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له‌و وڵاته‌ به‌دور نازانێت.

هه‌رله‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا وتوشێتی، رێكه‌وتنی پارتی دادو گه‌شه‌پێدان له‌گه‌ڵ پارتی بزووتنه‌وه‌ی قه‌ومی هیچ كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی ئاشتی نابێت، چه‌ڤیك ته‌ئكیدیشكردوه‌ته‌وه‌ پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ كارناكاته‌ سه‌ر گفتوگۆی ئاشتی له‌گه‌ڵ كورده‌كانداو نایوه‌ستێنێت.

جێگای باسه‌ پێشتر چه‌ند جارێكی تر مه‌سه‌له‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا هاتۆته‌ به‌ر باس، به‌ڵام له‌ قوناغێكدا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كێشه‌و رێگریان بۆ دروستكردوه‌و پرۆسه‌كه‌یان په‌كخستووه‌.

PUKmedia روسیا الیوم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket