riklam

سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی له‌ گه‌لی عیراق ده‌كات

عیراق 06:47 PM - 2018-05-19
.

.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19-5-2018 سه‌رۆك كۆمار دكتۆر فوئاد مه‌عسوم پیرۆزبایی له‌ گه‌لی عیراق كرد به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه‌ به‌ بۆنه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كه‌ی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ستایشی هه‌وڵ و هیمه‌تی لێپرسراوان و كارمه‌ندانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كۆمیسیۆنه‌كانی چاودێریی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیی كرد.

هاوكات سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی له‌ كاندیده‌ هه‌ڵبژێراوه‌كان كرد به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كه‌ له‌ دوای سه‌ركه‌وتنی عیراق به‌سه‌ر تیرۆردا، یه‌كه‌مین جاره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، داوای سه‌ركه‌وتنی كرد بۆ هه‌موهاوپه‌یمانیی و هێز و كاندیداكان كه‌ به‌شدارییان كرد له‌م پرۆسه‌ دیموكراسییه‌ گه‌وره‌یه‌دا سه‌رباری ئه‌نجامه‌كانی كه‌ به‌ده‌ستیان هێناوه‌.

سه‌رۆك مه‌عسوم پشتیوانیی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیی و پسپۆڕانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانی به‌رز نرخاند له‌ به‌ ئاكام گه‌یاندنی ئه‌م ئه‌ركه‌ مێژوییه‌دا به‌ سه‌ركه‌وتویی، سه‌رله‌نوێش داوای له‌ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرده‌وه‌ به‌ وردی چاو بخشێنێته‌وه‌ به‌ هه‌موو سكاڵا و تانه‌كانی كه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پێشكه‌شیان كردوه‌ به‌ رونی به‌ هه‌ستكردنی لێپرسراویه‌تیی به‌رزه‌وه‌ و به‌ په‌رۆشییه‌كی نیشتمانییه‌وه‌ لێین بڕوانێت له‌سه‌ر بناغه‌ی پابه‌ند ته‌واو به‌ پره‌نسیبه‌كانی ده‌ستور و قانونه‌ په‌یڕه‌و كراو كارپێكراوه‌كان.


PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket