riklam

عادل موراد له‌ دوایین پۆستی فه‌یسبووكدا داوای چی ده‌كات؟

ی.ن.ک‌‌ 10:41 AM - 2018-05-19
.

.

عادل موراد سكرتێری كۆچكردووی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ دوێنێ 18-5-2018 به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا كۆچی دواییكرد، له‌ دوایین پۆستیدا كه‌ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی ئایار له‌ فه‌یسبووك بڵاویكردبۆوه‌ داوای له‌ خه‌ڵكی كوردستان كردبوو كه‌ ده‌نگ به‌ لیستی یه‌كێتی بده‌ن.

له‌و پۆسته‌یدا كه‌ رۆژی 11ی ئایار، واته‌ رۆژێك پێش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبووك بڵاویكردبۆوه‌ نووسیبووی، "ده‌نگ بده‌ن به‌ لیسی مام، لیستی 162ی یه‌كێتیی، لیستی شه‌هیدان.

عادل موراد له‌ نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ به‌ دیداری برای به‌رێزم كاك دكتور سۆران جه‌مال تاهیر شادبوومه‌وه‌ كه‌ ‌به ‌سوپاسه‌وه‌ سه‌ردانی كردم له‌ شاری كۆڵن له‌ئه‌ڵمانیاو بڕیاربوو پێكه‌وه‌ به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ین لێره‌، به‌ڵام له‌ به‌ر قه‌رباڵغی شوێنی ده‌نگدان و پێشنیاری پزیشكان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر بۆم نه‌كرا.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: لێره‌وه‌ به‌پێویستی ده‌زانم سوپاسی بێ پایه‌نم بۆ هه‌موو هاوڕێ و دۆست و براده‌رو خزم و كه‌س و ئه‌وانه‌ی كه‌به‌سه‌ردان یاخود به‌ته‌له‌فۆن ئه‌ركی هه‌واڵ پرسینیان كێشا، سوپاس بۆخوا ئێستا ته‌ندروستیم به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات، ئومێد ده‌كه‌م به‌زووترین كات بتوانم بێمه‌وه‌ ناوتان.

له‌كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا عادل موراد ده‌ڵێت: لێره‌شه‌وه‌ به‌پێویستی ده‌زانم داوا له‌جه‌ماوه‌ری به‌شه‌رفی كوردستان بكه‌م به‌ گه‌رمی به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان برۆن و ده‌نگ بده‌ن به‌ لیسی مام، لیستی 162ی یه‌كێتیی، لیستی شه‌هیدان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket