riklam

کاک عادل موراد تۆش جێت هێشتین !

بیروڕا 08:58 PM - 2018-05-18
.

.

لە دوای سەرۆک مام جەلال و سەرکردەی نەمر کاک نەوشیروان، یەکێکی تر لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆژی هەینی ۱۸ مای ۲٠۱۸ چاوەکانی لێک ناو بۆ دوا جار جێی هێشتین ،ئەویش کاک عادل مورادی سەرکردە ی دیاری یەکێتییەکەمانە .
کاک عادل مورادم لە ساڵی ۱۹۹٥ دا ناسی کە لە یادی بیستەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ی ن ک دا بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک مامجەلالی مەزن کردبو ،بەزمانی عەرەبی نوسیبوی ،ئەوکاتەبەندە سەروکاری بەشی کوردیی ئیزگەی دەنگی گەلی کوردستانم ئەکرد و من بروسکەکەم کرد بە کوردی ،دواتر هێشتا هەر کاک فەرەیدون عەبدولقادر لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن بو ،لە موناسەبەتێکا کاک عادلم بینی و منیان پێ ناساند ،یەکسەر وتی ئەو بەرقیەی من کێ تەرجمەی کردبو منیش وتم خۆم کردومە ،وتی "دەست خۆش بێت بەڵام مولاحەزەیەکم هەبو ،ئەبوایە وشەی بعد انهاء الثورة کەت وە خۆی ترجمە بکردایە نەک بەو جۆرەی خۆت ویستوتە ،چونکە من ئەمەوێت شەڕی ناوخۆ کۆتایی بێت".ئیتر دوای بیروڕا گۆڕینەوەیەکی هەڤاڵانە هاتمە سەر قسەکەی ئەو .کە بوە لێپرسراوی راگەیاندنی ی ن ک یش نێوانمان زۆر خۆش بو لە سەردانەکانیا بۆ بارەگای ئیزگە زۆر بە لوتف بو لەگەڵ هەمومانا.

لە مانگی ئاپریڵی ۱۹۹٦ ەوە تا ۲٥ ی یۆنیوی ۲٠٠۱ لەگەڵ ئەو زاتەدا کارمان کردوە لە خۆبوردەیی و دڵسۆزیی و پاکیی و خاکیی بون زیاتر هیچم لێ نەبینیوە ،ئەوکاتانەیشی کە تێک ئەچوین دڵسۆزیی ئەو بوە هەم بۆ سەرکەوتنی زیاتری من لە راپەڕاندنی ئەرکەکانم وەک لێپرسراوی ئیزگەکە هەم بۆ باشتر گەشەکردنی ئێزگە بوە ،گرنگ ئەوەیەوەک سەرۆک مام جەلال وتەنی لەگەڵ کاک عادل الورد دا لە ژێڵا باشمان هێنا تا کۆتاییەکەیشی کە ساڵی رابردو لە مانگی ئاپریڵدا دوا دیدارم بو لەگەڵ کاک عادلی نەمردا.لە ماوەی ئەو پێنج ساڵی کارکردنەیا بیرەوەریی یادگاریی زۆر مان هەیە لەگەڵ کاک عادل مورادا کە هیوادارم لە دەرفەتێکا بیان خەمە سەر کاغەز.
کاک عادل لێپرسراوێکی خاکی بو ،خاون هەڵوێست بو بەتایبەتیی لەگەڵ ئێمەیا .کە هەرگیز لە یادمان ناچێت . تازە رێکەوتننامەی واشنتن لە نێوان سەرۆک مامجەلالی نەمر و سەرۆک بارزانیدا ئیمزا کرابو،راگەیاندنی (ی.ن.ک) و (پ.د.ک) لە شەقڵاوە کۆبوینەوە بۆ خۆشکردنی کەش و هەوای سیاسیی و دەرونیی،یەکێک لە خاڵەکانی کۆبونەوەکە گرنگیی هێور کردنەوەی راگەیاندنی هەردو حزب بو بەو حزبانەیشی کە لە سنوری هەردولادا کار ئەکەن ،یەکێک لە ئامادەبوانی برادەرانی پارتی زۆر بەتەوسەوە وتی هەقە جەریدەی فڵانە حزب دەمکوت بکرێت کاک عادلیش یەکسەر قسەکەی پێ بڕی و وتی ئەو حزبە حزبێکی دێرین و خەباتگیڕە و سکرتێرەکەی هاوخەباتی ئێمەیە وەک حزبەکەی فڵان کەس قوڕمیشکراوی تۆ نیە، ناوەکەیشی بە نامەفهوم و نەکیرە هێنا کارتۆنیی و نەناسراو نیە ،ئێمە چۆن زات ئەکەین بەو جۆرە مامەڵەی لەگەڵ بکەین ئەبێت دانوستان ووتوێژی لەگەڵ بکەین ،ئیتر برادەرەکە گێڕەکەی گۆڕی و هێواشی کردەوە ،ئەلحەقی خوالێخۆشبو مامۆستا فەلەکەدین کاکەیی و هەڤاڵی بەڕێز عەبدولسەلام بەرواریی ئەو هەڵوێستەی کاک عادلیان بەدڵ بو جڵەوی قسەکانیان گرتەوە دەست و کەش و هەوای کۆبونەوەکەیان خۆشکردەوە. هەزاران سڵاو لە گیانی کاک عادل مورادی هاوڕێ و سەرکردەمان .
بەرزان عوسمان 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket