riklam

مه‌حمود سه‌نگاوی: كۆچی دوایی عادل موراد كه‌لێنێكی گه‌وره‌یه‌

پرسەنامە 06:32 PM - 2018-05-18
.

.

مه‌حمود سه‌نگاوی بۆ كۆچی دوایی عادل موراد پرسه‌نامه‌یه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت،  ئه‌م كۆچه‌ و ژیان ئاواییه‌ی عادل موراد خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...
 كۆچی سه‌ركرده‌ و بیرمه‌ند و سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره‌ی كوردو سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كاك (عادل موراد)م پێگه‌یشت. گه‌لی كورد ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ و مه‌زنی له‌ده‌ستدا، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رز و تێكۆشه‌ری خوالێخۆشبوو و هاوڕێبازه‌كانی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ تایبه‌تی و گه‌لی كورد به‌ گشتی ده‌كه‌م. 
كاك عادل، یه‌كێك له‌ شۆڕه‌ سوارانی سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێ و دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بووه‌، خوالێخۆشبوو سه‌ركرده‌ و ڕێبه‌رێكی هه‌ڵكه‌وتوو له‌ بواری پێشمه‌رگایه‌تی و سیاسه‌ت بوو.
 هه‌ر بۆیه‌ له‌ ده‌ستدانی ئه‌م هه‌ڤاڵه‌ تێكۆشه‌ره‌مان، ئه‌م خه‌بات گێڕ و شۆڕش گێڕه‌ ماندونه‌ناسه‌، جێگای داخ و په‌ژاره‌ی هه‌موو تاكێكی نیشتیمانی په‌روه‌ری گه‌لی كورده‌. له‌ ده‌ستدانی كاك عادل كه‌لێنێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ گه‌لی كورد به‌ گشتی و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌تایبه‌تی، ئه‌م كۆچه‌ و ژیان ئاواییه‌ی كاك عادل خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد.
له‌ كۆتایدا هیوادارم، یه‌زدانی مه‌زن ڕۆحی به‌رزه‌فڕی كاك عادل به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.

مه‌حمود سه‌نگاوی


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket