riklam

میروه‌یس: رۆڵی گه‌وره‌و گرنگی عادل موراد له‌بیر ناكرێت

پرسەنامە 04:28 PM - 2018-05-18
.

.

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌پرسه‌نامه‌یه‌كدا كه‌ به‌ناوی خۆی و مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌رۆڵ و پێگه‌و  خه‌باتی له‌مژێنه‌ی كۆچكردوو عادل موراد ده‌كات.

ده‌قی  پرسه‌نامه‌كه‌:

به‌داخه‌وه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌واڵی كۆچی دوایی سیاسه‌تمدارو پێشمه‌رگه‌و نوسه‌رو كه‌سایه‌تی تێكۆشه‌رو سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی و هاوڕێی دێرینی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، كاك" عادل موراد"م له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا پێگه‌یشت، كه‌له‌ناخه‌وه‌ خه‌مباریكردم.

هه‌ڤاڵ" عادل موراد" یه‌كێك بوو له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، هه‌میشه‌ رۆڵ وپێگه‌ی خۆی هه‌بووه‌ له‌قۆناغه‌ جیاوازه‌كاندا، چ وه‌ك نوسه‌رێك به‌رده‌وام تیشیكی له‌سه‌ر خاڵه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانی دۆخی كوردستان و ناوچه‌كه‌ داده‌نا، چ وه‌ك سیاسی و پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌قۆناغه‌ هه‌ستیارو گرنگه‌كاندا رۆڵی خۆی هه‌بووه‌و ژیان و حاڵی خۆی له‌پێناو مافی ره‌وای گه‌لی كوردو رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی مام جه‌لال ته‌رخان كردبوو، بۆیه‌ له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ی وه‌ك به‌ڕێزیان، كۆستێكی به‌زیان و خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌، چ بۆ ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان كوردستان، چ بۆ گه‌لی كورد.

له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و سه‌رجه‌م كادیرو هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌م.

شێركۆ میروه‌یس

ل،مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی"ی.ن.ك"

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket