riklam

پرسه‌نامه‌ی لاهور شیخ جه‌نگی بۆ كۆچی دوایی عادل موراد

پرسەنامە 03:54 PM - 2018-05-18
.

.

لاهور شیخ جه‌نگی بۆ كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ عادل موراد پرسه‌نامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات خوالێخۆشبوو یه‌كێك بوو له‌تێكۆشه‌رانی گه‌له‌كه‌مان و جێگای هه‌میشه‌ دیاره‌.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...
به‌خه‌م وپه‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ (عادل موراد)مان پێگه‌یشت، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌ پرسه‌ وسه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی كه‌س وكاری خوالێخۆشبوو وهه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌كه‌م. خوالێخۆشبوو یه‌كێك بوو له‌تێكۆشه‌رانی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بوو هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ خه‌باتی سیاسی وپێشمه‌رگایه‌تی ته‌رخان كردبوو، له‌كاتی ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیشیدا هه‌میشه‌ پیاوێكی راستگۆ وخه‌مخۆری سه‌ركه‌وتنی حزبی شه‌هیدان بوو، 
به‌داخه‌وه‌ مه‌رگ ڕێگای نه‌دا كاك عادل به‌رده‌وام بێت بۆ زیاتر به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانمان، جێگای تۆ هه‌میشه‌ دیاره‌ پیاوی هه‌ق بێژ و ڕاستگۆ.

له‌یه‌زدانی مه‌زن ده‌خوازم رۆحی خوالێخۆشبوو به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات، سه‌بوری و دڵنه‌وایی به‌كه‌س وكار وهه‌ڤاڵانی ببه‌خشێت.

لاهور شیخ جه‌نگی


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket