قادر عه‌زیز: عادل موراد بۆ هه‌میشه له مێژووی میللـه‌ته‌كه‌ماندا ده‌ژی
پرسەنامە 02:35 PM - 2018-05-18ئه‌ڵمانیا شاری كۆڵن 24/9/2017
قادر عزیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی عادل موراد پرسه‌نامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه...
ماڵئاوا پیاوه به هه‌ڵوێسته‌كه‌ی كوردایه‌تی
دوا سه‌فه‌ری كاك عادل بۆ چاره‌سه‌ر كه به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو دیاربوو كه دۆخی ته‌ندروستی به‌ره‌و خراپی ده‌روات ، من ئه‌و ماوه‌یه به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه نه‌متوانی سه‌ردانی بكه‌م. هه‌رچه‌نده پێشتر له شاری (كۆڵن) سه‌ردانم كردبوو ، دوێنێ دانی به‌یانیه‌كه‌ی كه چاوه‌روانی گه‌رانه‌وه‌ی بووین په‌یوه‌ندیم به كاك عدنان موفتی كرد گوتی ئیمرۆ كاتژمێر(5)ی ئیواره كاك عادل ده‌گاته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و دێم پێكه‌وه ده‌چین بۆ فڕۆكه‌خانه ، هه‌ر دوای ئه‌و په‌یوه‌ندیه كاك عدنان په‌یوه‌ندی كرده‌وه كه هاتنه‌وه‌كه‌ی كاك عادل له‌لایه‌ن دكتۆره‌كانه‌وه دواخراوه و گوتویانه به‌م دۆخه ناتوانێ سه‌فه‌ر بكات. ریكه‌وتین كه بچین بۆلای به‌ڵام ئاگاداریان كردین كه چوونه‌كه‌مان زۆر سودی نیه و فریای بینینی ناكه‌وین ، چونكه دكتۆره‌كان چه‌ند كاتژمێرێكیان بۆ داناوه ، ئه‌وه‌بوو دوانیوه‌رۆكه‌ی و شه‌وه‌كه‌شی هه‌ر له چاوه‌روانی هه‌واڵه ناخۆشه‌كه بووم. تا به‌یانیه‌كه‌ی نامه‌یه‌كم بۆ هات كه زۆر به‌داخه‌وه كاك عادل كۆچی دوایی كرد ، واته ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشه‌ی كه له دوێنێوه چاوه‌رێی بووم گه‌یشت.
كاك عادل دوای ململانیه‌كی چه‌ند ساڵه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كه‌ی دوای ئه‌و هه‌موو ئازایه‌تی و وره به‌رزیه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه‌دا هه‌بوو دواجار نه‌خۆشیه‌كه زه‌فه‌ری پێبرد و بۆ هه‌میشه لێی دورخستینه‌وه. كاك عادل خه‌بات و تێكۆشانه‌كه‌ی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی زۆر له‌وه ناسراوتره كه به‌نده له‌م چه‌ند دێره‌دا بۆ خه‌ڵكانی تری باس بكه‌م ، به‌نده له سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا له یه‌كێتی قوتابیان بووم كاتێ ناوی كاك عادل و هه‌ڵوێسته‌كانیم ده‌بیست ، دواتریش له دوای هه‌ره‌سی شۆرشی ئه‌یلول كاك عادل بۆ راستكردنه‌وه‌ی باری كه‌وتوی كوردایه‌تی له‌ته‌ك خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال و هه‌ڤاڵه‌كانی تری هه‌ر دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له هه‌ره‌سه‌كه له شام یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانیان دامه‌زراند ، كه دوای ساڵێكیش شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانیان راگه‌یاند.
كاك عادل كه‌سێكی پاك و دڵسۆز و كورد په‌روه‌ر بوو ، له هه‌مووشی گرنگتر تا دواساته‌كانی ژیانی كه‌سێكی خاوه‌ن هه‌ڵوێست بوو ، به‌نده بۆ یه‌كه‌مجار له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1979 له شام چاوم به كاك عادل كه‌وت ، ئه‌و ماوه‌ی له شام (دیمه‌شق) بووین یه‌كه‌م جار چاومان به به‌رێز (عبدالله ئۆجه‌لان) كه‌وت ، كه دوای ئازادكردنی له زیندانی توركیا و به یارمه‌تی دۆسته ئه‌رمه‌نیه‌كانی خۆی گه‌یاندبووه سوریا له ئوتێلێكدا دابه‌زیبوو. ئه‌وكاته ناوی نهێنی هه‌ڤاڵ (علی) بوو.
كاك عادل ئه‌وكاته له سوریا و لوبنان ده‌ستی ده‌رۆیشت و خه‌ڵكێكی زۆری له حزبه عێراقیه‌كان و لوبنانی و فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ده‌ناسی و یارمه‌تیه‌كی زۆری ئۆجه‌لان و (P.K.K)دا. به‌م شێوه خه‌بات و تێكۆشانی كاك عادل و دۆستایه‌تی و هه‌ڤاڵه‌تی كاك عادل و به‌نده له‌وكاته‌وه تا دواساته‌كانی ژیانی به‌رده‌وامبوو. به‌م بۆنه دڵته‌زێنه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خۆم‌و له خوشكی به‌رێزم (ئاشنا) خان و له خانه‌واده‌كه‌ی و له یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و له ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و له سه‌رجه‌م دۆست و هه‌ڤاڵه‌كانی كاك عادل موراد له سه‌رجه‌م گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كه‌م.
ماڵئاوا كاك عادل ، دڵنیابه بۆ هه‌میشه له ویژدان و یادو یاده‌وه‌ری هه‌ڤاڵان و مێژووی میله‌ته‌كه‌تدا ده‌ژیت.
قادر عزیز
18/5/2018
PUKmedia تایبه‌ت
دۆڵه‌توو 11/2/1980
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25