riklam

ژماره‌یه‌ك كاندیدی یه‌كێتی: یاداشتێكی ساخته‌ به‌ناوی ئێمه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:29 PM - 2018-05-17
.

.

ژماره‌یه‌ك كاندیدی یه‌كێتی بۆ په‌رله‌مانی عیراق ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ یاداشتیان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی 

سه‌ركردایه‌تی كردبێت و داوایان كردبێت كه‌ ده‌نگه‌كان هه‌ژمار بكرێنه‌وه‌و ده‌ڵێن ئه‌و یاداشته‌ دروستكراوه‌و مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كاری رای خه‌ڵكی هه‌رێمی كردستانی له‌ پشته‌وه‌یه‌.

چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن، به‌ناوی 14 كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی عیراق یاداشتێكیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ گوایه‌ داوایان له‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كردوه‌ كه‌ پێداچونه‌وه‌ به‌ ده‌نگی كاندیده‌كان بكه‌ن و ئه‌و ژماره‌ كاندیده‌ش ئه‌مشه‌و له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌و ده‌نگویانه‌یان ره‌تكرده‌وه‌و وتیان هه‌موومان بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و یه‌كێتی خۆمان كاندید كردوه‌و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ساردمان ناكاته‌وه‌ له‌ رێبازه‌كه‌ی مام.

 وتیشیان: هه‌موو كاندیده‌كانی یه‌كێتی خۆیان به‌ براوه‌ ده‌زانن، چونكه‌ له‌كۆی گشتی پرۆسه‌كه‌ یه‌كێتی سه‌ركه‌وتووه‌و ئامانجی هه‌مووشمان هه‌ر خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و سه‌رخستنی لیسته‌كه‌ی مامه‌.

ئه‌و كاندیدانه‌ ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو: ئه‌و كاره‌ پیلانی حزبه‌ شكست خواردوه‌كانه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت به‌و پروپاگه‌ندانه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی یه‌كێتی كه‌مبكه‌نه‌وه‌.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ رێزان شێخ دلێر كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و كاندیدانه‌ كه‌ناوی له‌ یاداشته‌كه‌دا هاتووه‌، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ ..

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌...

رونكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ و پێویست له‌ رِێزانی شێخ دلێره‌وه‌

بۆ رای گشتی رایده‌گه‌یه‌نین 

كه‌ ئه‌و نووسراوه‌ی له‌ سایتی سێبه‌ری (سنور میدیا) و چه‌ند په‌یج و سایتێكی بێ‌ ناسنامه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به‌ منه‌وه‌ نیه‌ و ئه‌و ئیمزایه‌ش هی من نیه‌، ئێمه‌ كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووین بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، به‌ شانازییه‌وه‌ حزبه‌كه‌مان ده‌نگێكی زۆر و چاوه‌رِوانكراوی به‌ده‌ستهێناوه‌، ئه‌مه‌ش زۆر لایه‌نی سیاسی سه‌غڵه‌ت كردووه‌، كه‌ پێیان وابوو "یه‌كێتی نه‌ماوه‌"، بۆیه‌ له‌ رێگه‌ی میدیا سێبه‌ر و په‌یجه‌ بێ‌ ناسنامه‌كانیانه‌وه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر ئێمه‌.

به‌ هه‌موو لایه‌ك به‌تایبه‌تی هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویستی یه‌كێتی راده‌گه‌یه‌نم، هێشتا ئه‌نجامی كۆمسیۆن بۆ كاندیده‌كان به‌ ره‌سمی ده‌رنه‌چووه‌ و ئه‌و نووسراوه‌ش ساخته‌یه‌ و ده‌یانه‌وێت ئاژاوه‌ بخه‌نه‌ ناو كاندیده‌كان و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتییه‌وه‌، پێیان ده‌ڵێم خه‌یاڵیان خاوه‌ و ئێمه‌ خوێندكاری قوتابخانه‌كه‌ی مامی گه‌وره‌ین و ئه‌و شتانه‌ كارمان تێنات، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌كیش په‌یوه‌ستین به‌ برِیاری حزبه‌كه‌مانه‌وه‌.

رِێزان شێخ دلێر، كاندیدی ژماره‌ 17ی لیستی 162ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

17ی ئایاری 2018

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket