حاكم قادر سوپاسنامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
ی.ن.ک 05:04 PM - 2018-05-16.
به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌وزپۆشكردنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی یه‌كێتی و بابه‌ت و هه‌واڵه‌كانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی، حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندب رێكخستنی سلێمانی سوپاسنامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێزان..
له‌م كاته پڕجۆش و خرۆشه‌ی كه پێكه‌وه به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی لیستی شه‌هیدان، لیستی (162)ی یه‌كێتییه‌وه ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن ده‌گێڕین.
له‌م بۆنه شارستانییه جه‌ژن ئاسایه‌داو پێشتریش له‌واده‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئارام و ئاشته‌وایی له‌ماوه‌ی نزیك له مانگێك ماندونه‌ناسانه له‌سه‌رجه‌م شارۆچكه‌كانی كوردستان و سنوری پارێزگای سلێمانی به‌گشتی و له‌شاری زیندوی سلێمانی به‌تایبه‌تی، شاری به‌یه‌كگه‌یشتن و تێگه‌یشتن، شارێك كه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چه‌قی ململانێكان و زۆرترین قورسایی له‌م پرسه‌دا له‌ئه‌ستۆ بوو، به‌گیانێكی یه‌كێتییانه‌وه، زۆر به‌شێوازێكی هێمنانه‌و دور له په‌یڕه‌وكردنی دیارده ناشارستانییه‌كان، كه‌رنه‌ڤاڵی واده‌ی دیاریكراوی بانگه‌شه‌تان ئاوێته‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد‌و شارستانیانه به‌وتنه‌وه‌ی سرودی مه‌شخه‌ڵان سندوقه‌كانی ده‌نگدانتان كرده به‌هاری هه‌میشه‌یی.
هه‌ربۆیه به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌خته‌وه‌ر ده‌بین، له‌م ڕۆژه مێژووییه سه‌وزپۆشه‌ی نیشتماندا وێڕای پیرۆزبایی له‌ته‌واوی خه‌ڵكی تێكۆشه‌رو دیموكراسخوازی گه‌له‌كه‌مان، سوپاس وستایشی..
كه‌سوكاروخانه‌واده‌ی ڕووسوری شه‌هیدان، سه‌ربه‌رزان كه‌سوكارو به‌جێماوان له‌كاروانی ڕووه‌و مه‌رگی پرۆسه‌ی ئه‌نفال
+پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان – زیندانیانی سیاسی – پیشمه‌رگه‌و ڕێكخستنه دێرینه‌كان - مامۆستایانی سه‌ربڵند – فه‌رمانبه‌ران – مامۆستایانی ئاینی و كه‌سایه‌تییه‌ناوداره‌كان – كرێكاران و جوتیاران – هاووڵاتیان و كاسبكاران – پزیشك و ئه‌ندازیاران – خوێنكاران – پیاوان و ژنان، گه‌نجان، كوڕان و كچان – كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌رو كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت - دۆستان و لایه‌نگران، ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری سه‌ربڵندی سه‌وزی یه‌كێتی بكه‌م، كه توانیتان له‌م خه‌باته شارستانیه‌شدا سه‌روه‌رییه‌ك و پێشه‌نگییه‌كی دیكه تۆماربكه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌پێویستی ده‌زانم سوپاسی سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی میدیای كوردستان به‌گشتی و ده‌زگاكانی بینراو بیستراو رۆژنامه‌كانی یه‌كێتی به‌تایبه‌ت (ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستانی نۆبه‌ره‌ی ته‌له‌فزیۆنی كوردی، هه‌ردوو كه‌ناڵی كوردسات و خاك، ڕۆژنامه‌ی ئازیزی كوردستانی نوێ، ئێزگه‌ی زوڵاڵی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، كه‌ناڵه‌كانی كه‌ركوك، بادینان، و كه‌ناڵه لۆكاڵییه‌كان) كه توانیان به‌رپرسانه سات به‌ساتی قۆناغه‌كانی واده‌ی بانگه‌شه‌و ڕۆژانی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی یان له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌و وێستگه‌كان ڕاسته‌وخۆ گواسته‌وه.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا زۆر سوپاسی كارمه‌ندانی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناوخۆ‌و پاراستنی ئاسایش (پێشمه‌رگه، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ) بكه‌م كه توانیان زۆر بوێرانه ئارامی و سه‌قامگیری ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
سوپاس بۆ كاریگه‌ری ئامۆژگارییه به‌سوده‌كانی سه‌رمینبه‌ری مامۆستایانی ئاینی.
له كۆتایشدا به‌پێویستی ده‌زانم به‌ر له‌سوپاسكردنی یه‌كه به‌یه‌كه‌ی هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی به‌گشتی و ئه‌ندامان و دۆستان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه بوێرانه یه‌كێتی ئاسا به ده‌نگه‌كانیان سندوقه‌كانیان سه‌وزپۆش كرد، هه‌ربۆیه دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه پێكه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست به‌رگێكی نوێ بكه‌ین به‌به‌ر یه‌كێتی یه‌كه‌مان و به به‌رنامه‌یه‌كی نوێی هاوچه‌رخ، به‌بیری نوێ بۆ ئاینده‌یه‌كی ڕۆشه‌ن ڕۆحی به‌رزه‌فڕی شه‌هیدانمان شاد‌و ئاسووده‌بكه‌ین.
هه‌روه‌ك به جه‌ماوه‌رو ده‌نگده‌رانی ئازیزمان ڕاده‌گه‌ێنین، له‌سه‌ر ئامۆژگاری و ڕێنماییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه زه‌وتكراوه‌كانی گه‌له‌كه‌مان وێڕای پاراستنی یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان به‌پێی خاڵ به‌خاڵ كارنامه‌ی لیستی (162) جێبه‌جی بكه‌ین.
هه‌ر شاد‌و سه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتووبن.
حاكم قادرحه‌مه‌جان
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25