زمانی ژماره،یان ژماره‌ی چه‌واشه؟
بیروڕا 11:55 AM - 2018-05-16.
ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 12ی مانگ بازاڕی میدیا‌و سۆشیال میدیای به‌جۆرێك گه‌رمكردووه، كه بووته مه‌یدانی ساغكردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره داتا‌و ئامارێك چ راست چ فهبرهكهو دروسكراوو هه‌ڵبه‌ستراو.
حیكایه‌ت له‌باره‌ی درۆ‌و چه‌واشه‌كاریی زۆره، به‌شێكی زۆریان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دیاره درۆن، هه‌ندێكیشیان راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی له‌دوای چاوخشاندنه‌وه به تانوت و سكاڵاكان یه‌كلاییان ده‌كاته‌وه.
یه‌كێك له‌و درۆ و چه‌واشه‌كارییانه‌ی كه لێره‌و له‌وێ و له سۆشیال میدیاكانداو له‌ناو كۆڕ‌و مه‌جلیسه‌كانه‌وه تهرویجێكی زۆری بۆكراو هه‌رزوو ئاشكرابوو، ئه‌وه‌بوو كه باس له‌وه ده‌كرا گوایه زیاتر له 90 هه‌زار ده‌نگی به‌ڕێز د. غالب محه‌مه‌د-ی كاندیدی گۆڕان به‌هۆی «هاككردن»ی ئامێری ئه‌له‌كترۆنیی ده‌نگدانه‌وه چووه بۆ كاندیدێكی یه‌كێتی كه له لیستی یه‌كێتیدا هه‌مان ژماره‌ی هه‌یه به‌ناوی فه‌ره‌یدون نامدار.
له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڕێز د. غالب كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بووه‌و به‌وه ناسراوه كه گوایه قسه‌كانی به‌زمانی داتا‌و ئاماره، بۆیه ئێمه‌ش لێره‌دا پێمان باشه به زمانی داتا‌و ئامار قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین‌و چه‌واشه‌كارییه‌كانی بۆ روون بكه‌ینه‌وه:
1-هه‌ڤاڵ فه‌ره‌یدون نامدار راسته كاندیدی ژماره 22 بووه له‌لیستی یه‌كێتی، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌نگه‌كانی هاوكار نه‌بوون بۆ ده‌رچوونی، كه ئومێده‌وارین له ده‌رفه‌تێكی دیكه‌و هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌دا بتوانێت له كایه‌یه‌كی دیكه‌دا خزمه‌ت به یه‌كێتی بكات.
2-به‌رزترین ده‌نگێك له پارێزگای سلێمانی كه كاندیدێكی یه‌كێتی به‌ده‌ستی هێناوه، نزیكه‌ی 46 هه‌زار ده‌نگه به‌گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه تائێستا راگه‌یه‌ندراون.
3-به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه تائێستا ده‌ركه‌وتووه، به‌ڕێز غالب محه‌مه‌د یه‌كێكه له كاندیده ده‌رچووه‌كانی گۆڕان، ئه‌گه‌ر 90 هه‌زار ده‌نگی رۆیشتووه بۆ كاندیدێكی یه‌كێتی كه ده‌ركه‌وت ئه‌وه وانییه، ئه‌دی چۆن ده‌رچووه‌و چۆن هه‌موو ده‌نگه‌كانی سفر نه‌بووه‌ته‌وه؟
ئێمه لێره‌وه ئیتر تای بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بهریداوینو ئامانجمان و به‌رچاومان روونه له‌وه‌ی كه هه‌موو كاندیده ده‌رچووه‌كان له هه‌موو قه‌واره‌و لایه‌نه‌كان ئه‌ركی به‌رگریی له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانیان له‌به‌غدا ده‌كه‌وێته سه‌رشان و پیرۆزبایی له هه‌موویان ده‌كه‌ین، هیوادارین به‌ڕێز د. غالبیش وه‌ك چۆن به زمانی داتا‌و ژماره ناوبانگی ده‌ركردووه، له چوونیدا بۆ به‌غداش به زمانی داتا‌و ئاماره‌وه بۆ به‌رگریی بچێت، به‌ڵام به داتا‌و ئاماری راسته‌وه، چونكه دروستكردنی ئه‌و فهبرهكهیهی ئه‌مجاره له‌سه‌ر رۆیشتنی ده‌نگه‌كانی بۆ كاندیدێكی یه‌كێتی، هه‌موو داتا‌و ئاماره‌كانی پێشووشی خسته ژێر پرسیاره‌وه دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت ئه‌وه وا نییه، ده‌شبێت ئه‌و راستییه بزانێت كه له پرۆسه‌ی دیموكراسیدا غالب و مه‌غلوب نییه، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌نگی خه‌ڵك و لایه‌نگرانی حزبه‌كانن له‌سه‌ر بنه‌مای سیڤی كاندیدی حزبه‌كانیان نوێنه‌ره‌كانی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی كه ده‌رناچێت مانای ئه‌وه نییه كه كه‌سێكی لێ نه‌هاتوو و ناكارایه، به‌ڵكو ده‌شێت نه‌یتوانیبێت په‌یامه‌كه‌ی وه‌ك پێویست بگه‌یه‌نێته ده‌نگده‌ره‌كانی و لایه‌نگرانی حزب و بزووتنه‌وه‌كه‌ی.
ئه‌حمه‌د حسێن جه‌مال
PUKmedia کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25