riklam

به‌ریتانیا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌كات

عیراق 12:53 PM - 2018-05-14
.

.

به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عیراق و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی ئالیستر بیرت وه‌زیری شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، پیرۆزبایی له‌ هاووڵاتییانی عیراق ده‌كه‌م به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها پرۆزبایی له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌گانی عیراق و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌م له‌ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌یه‌كی رێك و پێك و بێ خه‌وشی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا.

راشیگه‌یاندوه‌، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ له‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش، كارده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و هانیان ده‌ده‌ین بۆ به‌ زوویی پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێی چالاك و ته‌واو تا بتوانێت چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی عیراق  بكات و له‌ئاست وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی    هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌دا بێت.

هه‌روه‌ها، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه‌، به‌ریتانیا و عیراق هه‌وڵی دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز بده‌ن و به‌شداری بكه‌ن له‌ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ داهاتووداو كاری جددی بۆ بكه‌ن.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، به‌ریتانیا هه‌وڵ ده‌دات هاوكاری حكومه‌تی نوێی عیراق بكات له‌ دابینكردنی ئارامی و ئاسایش و گه‌شه‌پێكردنی عیراق له‌هه‌موو رووه‌كانه‌وه‌.

PUKmedia   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket