riklam

حه‌رب: ئه‌و لایه‌نه‌ی ره‌خنه‌ی هه‌یه‌ كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن یه‌كلابكاته‌وه‌

عیراق 11:21 AM - 2018-05-14
.

.

شاره‌زایه‌كی یاسایی رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ی كه‌ ره‌خنه‌و تێبینییان له‌سه‌ر ئه‌نجامیس هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌ پێویسته‌ له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌ تۆمه‌ت نه‌خه‌نه‌ پاڵ كه‌س، به‌ڵكو ده‌بێت له‌ رێگه‌ی سكاڵاوه‌ له‌ دادگاو له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن كێشه‌كانیان یه‌كلاییبكه‌نه‌وه‌.

تاریق حه‌رب شاره‌زای یاسایی ئه‌مڕۆ 14-5-2018، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تۆمه‌تباركردن و ناوزڕاندن له‌ رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ تێبینی و ره‌خنه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌ په‌سه‌ند نییه‌، پێویسته‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ ئه‌گه‌ر تێیبینی و ره‌خنه‌یان له‌سه‌ر ئه‌ندامی هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌ له‌ كۆمسیۆنی باڵا سكاڵا تۆمار بكه‌ن و به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گرو دیاریان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا هه‌بووه‌، نه‌ك له‌رێگه‌ی لێدوانه‌وه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كان باسی بكه‌ن.

راشیگه‌یاند: داواكان بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌موو كاتێكدا داوایه‌كی په‌سه‌ند نییه‌، وتیشی: نابێت بابه‌ته‌ یاساییه‌كان بگۆڕدرێن به‌باتی ناوزڕاندن و له‌ راگه‌یاندنه‌كان لێدوانی له‌باره‌وه‌ بدێت.

ئه‌و شاره‌زایه‌ی یاساییه‌ ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه‌ رووبه‌ڕووی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێنه‌وه‌ هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكه‌ن و هه‌ڵبژاردنی پێ دووباره‌ ناكرێته‌وه‌، چونكه‌ پرۆسه‌یه‌كی وا لێره‌و له‌وێ ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌كه‌ له‌سه‌ر حسابكردنی ئه‌نجامه‌كان پارێزگایه‌ك یان دووپارێزگابێت له‌م باره‌ودۆخه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵبژاردن دووباره‌ ناكرێته‌وه‌و شتێكی ده‌گمه‌نه‌.

جه‌تیشیكرده‌وه‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن یارییه‌كی ئاسان و ئاسایی نییه‌ تا به‌ئاسانی داوابكرێت دووباره‌ بكرێته‌وه‌، هه‌ر لێدوانێكیش له‌و باره‌یه‌وه‌ قبوڵكراونییه‌.

PUKmedia تایبه‌ت       

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket