riklam

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنی ئاشتیانه‌ له‌ عیراق ده‌كات

عیراق 09:58 AM - 2018-05-14
.

.

وته‌بێژی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان پیرۆزبایی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ گه‌لی عیراق ده‌كات.

سکرتێری گشتی پیرۆزبایی لە گەلی عیراق دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ١٢ی ئایار. دوابەدوای تێکشکاندنی سەبازیی داعش، ئەنجامدانی هەڵبژاردن نیشانەی بەرەوپێشچوونە لە بنیادنانی دیموکراسیەتێکی بەهێز لە عیراقدا.

سکرتێری گشتی دەستخۆشی لە هەوڵی ماندوونەناسانەی کارمەندانی هەڵبژاردن و لایەنە سیاسییەکان و هێزە ئەمنییەکان دەکات بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بە ئاشتییانە و بە رێکوپێکی. هەروەها بەڕێزیان دەستخۆشی لە هەموو عیراقییەکان دەکات ئەوانەی کە بەشداربوون لە پرۆسەکە، بە تایبەتی ئاوارە ناوەخۆییەکان کە سەرباری بارودۆخە سەرسەختەکانیان چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگیاندا.

سکرتێری گشتی داوا لە هەموو لایەنە سیاسییە عیراقییەکان و هەوادارانیان دەکات کە ئاشتی بپارێزن لە میانەی هەژمارکردنی دەنگەکان. هەروەها بەڕێزیان داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات کە هەموو کێشەکانی پەیوەندیدار بە هەڵبژاردن لە ڕێگەی ڕێکارە یاساییەکانەوە چارەسەر بکەن و پرۆسەی هەڵبژاردن بە زووترین کات تەواو بکەن لەڕێگەی دامەزراندنی حکومەتێکی گشتگر.

نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندی خۆی بۆ هاوکاریکردنی حکومەت و گەلی عیراق لەم پرۆسەیەدا دووپات دەکاتەوە.
 
ستێفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

PUKmedia يونامى

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket