riklam

ده‌قی پیرۆزبایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی عیراق

عیراق 11:25 AM - 2018-05-13
.

.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، وێڕای پیرۆزبایی كردن له‌ خه‌ڵكی عیراق به‌بۆنه‌ی به‌شداریكردنیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ڕۆژی 12-5-2018 داوا ده‌كات كه‌ به‌ زووترین كات حكومه‌ت پێكبهێنرێت و ئاماده‌یی واشنتۆنیشی بۆ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ عیراق ده‌ربڕێوه‌.

ئه‌مه‌ ده‌قی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه‌:


به‌یاننامه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ پۆمپیۆ
١٢ی ئایاری ٢٠١٨
ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا  پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی عێراق ده‌كات به‌بۆنه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ئه‌مڕۆوه‌. ھاونیشتیمانیان له‌ھه‌موو گروپه‌ ئاینی و نه‌ژادیه‌كان ھه‌روه‌ھا له‌ ھه‌ر ١٨ پارێزگاكه‌ به‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌ ئاواره‌ن وایانكرد ده‌نگیان ببیسترێت.

ئه‌ندامه‌ تازه‌ ھه‌ڵبژێردراوه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌ركێكی گرنگیان له‌ ئه‌ستۆیه‌ به‌ پێكھێنانی حكومه‌تێكی گشتگیر كه‌وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی خه‌ڵكی عێراق بێت.

ھیواخوازین ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌ خێرایی بكه‌وێته‌ سه‌رپێو له‌چوارچێوه‌ی كاتی دیاریكراوی ده‌ستوریدا بێت, بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بتوانێت به‌رده‌وام بێت له‌ ھه‌نگاونان به‌ره‌و  ئارامی و گه‌شه‌سه‌نی زیاترو داھاتوویه‌كی گه‌شاوه‌تر.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه‌ بۆ ھاوشانیكردن له‌ گه‌ڵ ڕابه‌رانی عێراق له‌كاتێكدا به‌رده‌وامین له‌ بنیاتنانی په‌یوه‌ندیه‌كی درێژخایه‌نی ھاوئاھه‌نگی كردن و دۆستایه‌تی له‌نێوان گه‌لی ھه‌ردولادا-ھاوشانیه‌كی ستراتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتننامه‌ی چوارچێوه‌ی ستراتژی كه‌ ھاوكار ده‌بێت بۆ سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌ و گه‌شپێدانی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی له‌عێراقدا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket