riklam

تۆڕی شه‌مس: ساخته‌كاری زه‌حمه‌ته‌و ده‌نگدان دووباره‌ ناكرێته‌وه‌

عیراق 11:09 AM - 2018-05-13
.

.

تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردن دوپاتیكرده‌وه‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ ساخته‌كاری له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا بكرێت.

هۆگر چه‌تۆ رێكخه‌ری تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردن به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: زۆر زه‌حمه‌ته‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ ژماره‌یه‌ك پارێزگادا دوباره‌ بكرێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و بڕیاره‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نیه‌ و هیچ لایه‌نێك مافی ئه‌وه‌ی نیه‌ بڕیاری دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بدات.

وتیشی: كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕێوشوێنی باشی له‌رووی عه‌مه‌لیه‌وه‌ گرتبوه‌ به‌ر .

دوپاتیشیكرده‌وه‌، زۆر زه‌حمه‌ته‌ ساخته‌كاری له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردندا بكرێت و جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ڕێژه‌ی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا باشترین به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر بێگه‌ردیه‌كه‌ی .

رێكخه‌ری تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردن وتیشی: لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان مافی تانه‌گرتنیان له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و تۆماركردنی سكاڵا له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌بێت به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئیدیعایانه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن، چونكه‌ ناكرێت ئیدیعای رودانی ساخته‌كاری بكه‌ن به‌بێ پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌.

ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، كه‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌نها ده‌توانێت ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستی بكات، ئه‌ویش دوای ده‌رچونی بڕیاری دادگا له‌و باره‌یه‌وه‌ .

 PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket