riklam

بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌

ئابوری 09:01 AM - 2018-05-09
.

.

دوایی بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ به‌ كشانه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه‌.

ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 9-5-2018، بڵاویكرده‌وه‌، راسته‌وخۆ دوای بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ ڕێژه‌ی له‌ 2% به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد.

ئه‌مڕۆش نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان گه‌یشته‌ 75.76 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ 70.61 دۆلار.

 ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ نرخی نه‌وت له‌ دوای 2014 ه‌وه‌ بۆ ئه‌و ئاسته‌ به‌رزبێته‌وه‌.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket