حاكم قادر: ده‌نگدان به یه‌كێتی ده‌نگدانه به مامی گه‌وره
ی.ن.ک 09:19 AM - 2018-05-06.
حاكم قادر.. بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان وزیندانیانی سیاسییهكێتی خاوه‌نی كۆڵنهدهرو تێكۆشه‌ری وه‌ك ئێوه‌بێت دڵنیابن هه‌میشه له‌لووتكه‌دا ده‌بێت ..
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر له‌شاری سلێمانی ,له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌و شكۆمه‌ند , بۆ ناساندنی كارنامه‌و كاندیدانی لیستی (162)ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان , به‌جۆش وخرۆشی ئهمهكدارانهی پڕ له‌وه‌فای كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزو ڕووسوری شه‌هیدانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان , خێزان وخانه‌واده‌ی سه‌روه‌ران ونهمرانی ڕۆح شادبووی به‌رزه‌فڕی نیشتمانی شه‌ڕی ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆر , زیندانیانی خۆڕاگر‌و ووره بهرزوقارهمانهكانی نێو زیندانه‌كانی داگیركه‌ر .
به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی وسه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی وچهمچهماڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان , كه‌رنه‌ڤاڵی سهربڵندانی یه‌كێتی كه‌سوكاری شه‌هیدان وزیندانیانی سیاسی به‌ڕێوه‌چوو , له‌مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا سه‌ره‌تا بۆ ڕێزلێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدانی نه‌مرانی گه‌له‌كه‌مان هه‌موو بۆساتێك به‌بێ ده‌نگی وه‌ستان , پاشان هه‌ڤاڵ حاكم قادر ووته‌یه‌كی پیشكه‌شكرد وتیایدا وێرای ستایشكردنی گیانفیدایی وخۆبهختكردنی شههیدهقارهمانهكانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان وشه‌هیدانی شه‌ری ده‌ستی تیرۆر , خه‌بات وتێكۆشانی زیندانیانی سیاسی , ووتی یه‌كێتی جه‌ماوه‌ری به‌ئه‌مه‌ك وكۆڵنهدهری وه‌ك ئێوه‌ی هه‌بێت دڵنیابن هه‌میشه پێگه‌ی له‌هه‌ڵكشانه‌و ڕووهولووتكه هه‌نگاو ده‌نێت .
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ووته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند كارنامه‌ی سیاسی (162)ی یه‌كێتی پانتاییه‌كی به‌رفراوانی بۆ داخوازییه بهدهستنههاتووهكانی ئێوه‌ی تێكۆشهرو كۆڵنه‌ده‌ر له‌خۆ ده‌گرێت وههموانی دڵنیاكرده‌وه كه یه‌كێتی به‌پشتبه‌ستن بهپڕانسیبهسیاسییهكانی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌پێی یاساودهستور پاڵپشتی ته‌واوی داخوازییه‌كانتان ده‌بێت , هه‌ربۆیه ده‌نگدانتان به‌لیستی (162)یشههیدان ,لیستی زیندانیانی سیاسی ده‌نگدانه به‌ڕۆحی به‌رزی شه‌هیدان , ده‌نگدانه به مامی گه‌وره‌ی گه‌لی كورد مام جه‌لال , ده‌نگدانه به خه‌بات وووره به‌رزی زیندانیانی سیاسی .
دواتر هه‌ریه‌ك له كاندیدانی لیستی (162)ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خۆیان به‌ئاماده‌بوان ناساند ..
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25