riklam

ئێزدییه‌كان پشتیوانی له‌ لیستی 162 ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 12:00 PM - 2018-05-03
.

.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ موسڵ و ده‌ڤه‌ری بادینان به‌ یاوه‌ری یاسین نێروه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و له‌تیف نێروه‌یی بڕیارده‌ر و وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی مه‌ڵبه‌ندی شه‌نگال، سه‌ردانی كۆمه‌ڵگای خانكێ-ی ئێزدیدی نشینی كرد .

سه‌ره‌تا سه‌ردانی ماڵی شه‌مۆ محمود سه‌كۆ كادیری به‌توانای یه‌كێتی و نائیف محمود پێشمه‌رگه‌ی دێرین و هاوڕێ-ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و هاوڕێ-ی زیدانی شێخ حسێن بابه‌ شێخی كرد .

دواتر ماڵی خاتوو ته‌عداد قاسم عیسای كادیری چالاكی یه‌كێتی له‌ سنوره‌كه‌ و كه‌سایه‌تی دیاری ئێزدییه‌كانی كرد له‌ سنوره‌كه‌. خاتوو ته‌عداد رایگه‌یاند ئاماده‌م به‌ته‌نها به‌ره‌نگاری هه‌موو ناحه‌زانی یه‌كێتی ببمه‌وه‌ چونكه‌ هه‌ڤال سه‌رۆك مام جه‌لال و حزبه‌كه‌ی تاكه‌ حزبی خه‌مخۆری ئێزدییه‌كان بوونه‌ ، پاشان سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ماڵی چه‌ندین كادیر و كه‌سایه‌تییه‌كی ئێزدیدی له‌ كۆمه‌ڵگای خانكێ ی به‌سه‌ركرده‌وه‌ وپێی وتن گه‌شه‌ و ئاوه‌دانی سه‌ربه‌ستی ئێوه‌ و دابین كردنی مافه‌كانتان به‌نده‌ به‌ سه‌رخستنی لیستی 162ی یه‌كێتی، ئه‌وانیش به‌ڵێنی سه‌رخستنی ئه‌و لیسته‌یان دا .

PUKmedia وێنه‌/ ده‌رباز ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket