riklam

سلێمانی.. جۆش و خرۆشی سه‌ربڵندانه‌ی یه‌كێتییه‌كان روو له‌هه‌ڵكشانه‌

ی.ن.ک‌‌ 05:48 PM - 2018-04-30
.

.

سلێمانی و ده‌وروبه‌ری.. جۆش و خرۆشی سه‌ربڵندانه‌ی یه‌كێتییه‌كان روو له‌هه‌ڵكشانه‌

رۆژانه‌ جۆش و خرۆشی جه‌ماوه‌رو رووكردنه‌ نێو ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی كوردستاندا روو له‌زیادبوونه‌.

ئه‌مڕۆ 30-4-2018 حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی پێشوازیكرد له‌ چه‌ند گروپێكی ئاپۆرای گه‌نجانی شاری سلێمانی، لاوانی ئاڵا هه‌ڵگرانی سه‌وز رووه‌و خوێندنگاكه‌ی شۆڕش و كوردایه‌تی به‌ره‌و په‌یمانگاكه‌ی مامی گه‌وره‌ی كوردان (مام جه‌لال) كه‌ بڕیاریاندا بوو له‌ ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا سه‌ربڵندانه‌ درێژه‌ به‌ خه‌باتی سیاسیان بده‌ن.

PUKmedia شوان كه‌ریم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket