riklam

ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ نه‌ینه‌وا له‌ هه‌ڵكشاندایه‌

ی.ن.ک‌‌ 05:17 PM - 2018-04-28
.

.

بانگه‌شه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق له‌ پارێزگای نه‌ینه‌واش وه‌ك پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌ستیپێكردوه‌و كاندیدێكی یه‌كێتیش ده‌ڵێت، یه‌كێتی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌وڵده‌دات زۆرترین نوێنه‌رانی خه‌ڵك بنێرێته‌ په‌رله‌مانی عیراق.

داود جوندی كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بانگه‌شه‌ی لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆر به‌ باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا به‌چاوی ئاینده‌یه‌كی گه‌شه‌وه‌ له‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڕوانن.

وتیشی: هیچ پێشێلكارییه‌ك له‌ نه‌ینه‌وا به‌رامبه‌ر به‌ كاندیده‌كانی یه‌كێتی نه‌كراوه‌، بگره‌ به‌پێچه‌وانه‌ خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پشتیوانی له‌ لیسته‌كه‌ی مام جه‌لال ده‌كه‌ن.

داود جوندی راشیگه‌یاند: بۆ خولی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوو نوێنه‌ری خه‌ڵكی نه‌ینه‌وای له‌ په‌رله‌مانی عیراق هه‌بوو، به‌ڵام به‌پشتیوانی خواو خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا بۆ ئه‌م خوله‌ نوێیه‌ی په‌رله‌مانی عیراق، یه‌كێتی نوێنه‌ری زیاتر ده‌نێریته‌ په‌رله‌مانی عیراق، له‌پێناو داكۆكی كردن له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket