كۆسره‌ت ره‌سوڵ: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌هێزبێت دیموكراسی به‌هێز ده‌بێت
ی.ن.ک 07:42 PM - 2018-04-24.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، لیستی یه‌كێتی لیستی عه‌داله‌ت و هه‌قه‌و ئه‌ركه له‌سه‌ر هه‌موو یه‌كێتییه‌كان كار بۆ سه‌رخستنی ئه‌و لیسته بكه‌ین.
ئه‌م وتانه‌ی جێگری سكرتێری گشتی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24-4-2018 له شاری سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی حاكم قادر حه‌مه‌جان سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری هات له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رو فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وتارێكی پێشكهشكردو وتی: ده‌بێ هه‌موومان كاربكه‌ین بۆ سه‌رخستنی لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و لیستی شه‌هیدان وداوای له ئاماده‌بووان كرد كه كاری جدی بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی لیستی 162.
له‌درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا جێگری سكرتێری گشتی وتی: ئازادی و دیموكراسی به به‌هێزبوونی یه‌كێتی به‌هێزتر ده‌بێ و یه‌كێتی زامنی دیموكراسی و ئازادییه له ناوچه‌كه، بۆیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌خه‌می یه‌كێتی و ئازادین ده‌بێ كاربكه‌ن بۆ سه‌رخستنی.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا حاكم قادر حه‌مه‌جان وتارێكی پێشكهشكردو داوای له جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی كرد كه ده‌نگ به‌لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بده‌ن و هه‌موو ئه‌فسه‌ران و فه‌رمانده‌كان كار بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی لیستی سه‌وز.
ده‌قی وتاری كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی..
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویست
ئه‌فسه‌ران و لێپرسراوانی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، خۆشحاڵین و به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌ین، ئه‌م. كۆبوونه‌وه‌یه له‌پێناو هه‌ڵبژاردنه، خۆتان ده‌زانن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌قی خۆیه‌تی و حزب و لیستی عه‌داله‌ت و هه‌قه كه ده‌نگی بده‌نێ و هیوادارم هه‌مووتان هه‌وڵبده‌ن خه‌ڵك بچێته سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و. ئه‌وانه‌ی لێمان عاجزن ئاشتیان بكه‌ینه‌وه‌و بێنه‌وه ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات و قوربانیدان، چونكه ئه‌وانه قوربانیان داوه‌و هه‌قی خۆیانه‌و به‌خوێن ئه‌و خه‌باته‌یان نهخشاندیه.
داواتان لێده‌كه‌م هه‌مووتان، خۆتان و كه‌سوكارتان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریگه‌ریتان هه‌یه له سه‌ریان له‌ڕۆژی ده‌نگدان ده‌نگ بده‌ن به‌لیستی 162 لیستی هه‌ق و عه‌داله‌ت و ئه‌و لیسته سه‌ركه‌وێ، سه‌ركه‌وتنی ئه‌و لیسته مانای دیموكراتیه‌ته، دیموكراتیه‌ت له‌كوردستان به‌بێ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌كوردستان نابێ و ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌هێزبێ دیموكراسی به‌هێز ده‌بێ، یه‌كێتی به‌هێزیش به‌ده‌نگی ئێوه‌یه.
هیواداریشم هیچ كه‌س موهاته‌رات و كاری تێكده‌رانه نه‌كات، بڵێن یه‌كێتی نه‌یتوانی سه‌یته‌ره بكات، یان ئه‌و ناوچه‌یه مه‌سولیه‌تی پاراستنی له‌سه‌ر یه‌كێتیه، ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی زۆنی سه‌وز و هه‌رێمی كوردستان كه 25-26 ساڵه له ئه‌ستۆی ئێوه‌یه‌و به شانازییه‌وه ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له‌و پاراستنه.
جارێكی تر پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م كه داعش له‌سه‌ر ده‌ستی ئێوه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و لێپرسراوهكانتان شكا، كه ئێوه هه‌مووتان له‌ڕیزی پێشه‌وه بوون، ئه‌وه‌ش مایه‌ی شانازییه بۆ هه‌موومان.
ئاماده‌بووانی خۆشه‌ویست
جارێكی تریش داواتان لێده‌كه‌م داوای لێبووردن له كه‌سوكاری شه‌هیدان بكه‌ین كه كه‌موكوڕیمان هه‌بووه‌و هه‌ڵه هه‌بووه له حوكمڕانیمان، هه‌موو كه‌سێك كه‌ئیشی كرد هه‌ڵه ده‌كا، به‌ڵام سیاسه‌تی یه‌كێتی ئه‌وه نییه ههڵهبكاو خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان نه‌كا، بۆیه داواتان لێده‌كه‌م هه‌مووتان هه‌وڵده‌ن لیستی 162 سه‌ركه‌وێ و. زۆرترین ده‌نگ بێنێ، ده‌نگ زۆر هێنانی یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی دیموكراتیه‌ت و سه‌ركه‌وتنی هه‌موو لایه‌كمانه،و هه‌مووشمان به‌یه‌كه‌وه ده‌نگ ده‌ده‌ین به لیستی ١٦٢ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
بژی ئێوه
بژی كوردستان
بژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
هه‌ر بژین
PUKmedia راگه‌یاندنی جێگری سكرتێری یه‌كێتی
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25