فه‌جر یه‌كێكه له كۆنترین فێستیڤاڵه‌كانی ئاسیا
ئەدەب وهونەر 12:25 PM - 2018-04-24.
تاران 24 ئه‌پرێل (ZNA) ـ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به شیكردنه‌وه سه‌باره‌ت به به‌شه جۆراوجۆره‌كانی فێستیڤاڵ، ئامانجه‌كان و به‌رنامه‌كان و ناساندنی فیلمه ئێرانییه‌كانی به‌شه جۆراوجۆره‌كان و دادوه‌رانی فێستیڤاڵ به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی ڕاگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی "سه‌ید ڕه‌زا میركه‌ریمی" ده‌بیری سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شه‌كانی فێستیڤاڵ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی راگه‌یاندنه جۆراوجۆره‌كان له په‌ردیسی سینه‌مایی "چارسوو" له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.
فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر یه‌كێكه له كۆنترین فێستیڤاڵه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "سه‌ید ڕه‌زا میركه‌ریمی" ده‌بیری فێستیڤاڵی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، گوتی: فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر یه‌كێكه له كۆنترین فێستیڤاڵه‌كانی كیشوه‌ری مێژوویی ئاسیایه كه ئێستاكه گه‌یشتۆته سی و شه‌شه‌مین خولی خۆی و ئه‌مساڵ چواره‌مین خولی سه‌ربه‌خۆی فێستیڤاڵی جیهانی له به‌شی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌یه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: فێستیڤاڵ له‌م خوله‌دا هه‌وڵیدا به‌ربڵاوییه‌كی باشی هه‌بێت و من به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م كاره به پشتیوانیی تیمێكی باش و به‌ئه‌زموون كه له بواری نێونه‌ته‌وه‌ییدا كاریان كردووه؛ ئه‌نجام ده‌ده‌م. وێڕای ئه‌وه‌ی كه ئامانج دانانی ئێمه به‌ڕێوه‌بردنی رووداوێكی هاوته‌ریبی ناوبانگ و ناسناوی سینه‌مای ئێران بوو.
ده‌بیری سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، گوتی: ئێمه له فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به دوای ئه‌وه‌وه‌ین كه به‌و وڵاتانه و سینه‌ماكارانه‌ی كه ئامانج گه‌لێكی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌یه، سه‌رنج بده‌ین. هه‌روه‌ها ئه‌و سینه‌مایه‌ی كه تێێدا ئه‌خلاقیات، بایخه‌كان و كه‌راماتی مرۆڤایه‌تی له‌به‌ر چاو گیراوه، له‌م فێستیڤاڵه‌دا له‌به‌ر چاو ده‌گیرێت.
دۆزینه‌وه‌ی دۆست بۆ سینه‌مای ئێران
میركه‌ریمی به جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به دوای دۆزینه‌وه‌ی دۆست بۆ سینه‌مای ئێرانین، رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه به سنوورێكی جوگرافیایی تایبه‌ت گرینگی ناده‌ین و پێمان خۆشه له هه‌موو جێگایه‌كی جیهانه‌وه به‌رهه‌م گه‌لێكمان هه‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هاودینی ئێمه بن، هاوكارییه‌كی زیاترمان هه‌یه.
ده‌بیری سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ختی كرده‌وه: سینه‌مای ئێران ده‌ڤرایه‌تییه‌كه‌ی زۆری هه‌یه، به‌ڵام كه‌متر له‌وه كه‌ڵك وه‌رگیراوه و ئێمه ده‌بێ له‌م بواره‌دا زیاتر سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ین و له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر چه‌شنه سه‌رمایه‌گوزارییه‌ك له‌م به‌شه‌دا باشه.
ئاڵوگۆره‌كانی سینه‌مایی ئێران له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه و جیهان
میركه‌ریمی وێڕای ئه‌ژماردنی ئامانجه‌كانی فێستیڤاڵ رایگه‌یاند: سروشتییه كه فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جریش وه‌كوو فێستیڤاڵه‌كانی دیكه‌ی جیهان، خاوه‌نی ئامانج گه‌لی نه‌ته‌وه‌ییه و وردبوونه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌یه. له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا سه‌باره‌ت به روانگه‌ی فێستیڤاڵ قسه‌گه‌لێكی زۆرم كردووه كه ئاڵوگۆره‌كانی سینه‌مایی ئێران له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه و جیهان له زومره‌ی ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێمه دێته ئه‌ژماردن.
ناساندنی به‌رهه‌مه‌كانی سینه‌مای جیهان
میركه‌ریمی رایگه‌یاند: هه‌بوونی باشترین پێگه‌ی فه‌رهه‌نگی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له كه‌م مه‌ودا و ئاسیای میانه له نێوان مه‌ودا، ناساندنی به‌رهه‌مه‌كانی سینه‌مای جیهان به ناوه‌رۆكه ئه‌خلاقییه‌كانه‌وه كه له‌گه‌ڵ بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كانی فه‌رهه‌نگی ئێمه هاورێگا بن، بردنه‌سه‌رێی ئاستی زانیاریی گشتیی جیهان سه‌باره‌ت به سینه‌مای ئێران، په‌رژانی نێوان به‌شه‌كانی لێكۆڵه‌ران له به‌شه‌كانی زانسته مرۆییه‌كان به پشت به‌ستن به توێژینه‌وه زانستییه‌كان و جووڵانه‌وه له رێگای دیپلۆماسیی گشتیی وڵات‌دا و ئاراسته كردنی وێنه‌یه‌كی روون له ئێران له زومره‌ی ئامانجه‌كانی دیكه‌ی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جره.
جێژوانی بڕیارگه‌لی پیشه‌یی سینه‌ماكارانی جیهان له تاران
ده‌بیری فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به ئاماژه‌دان به ره‌زامه‌ندیی میوانه‌كانی ناوخۆیی و بیانی، گوتی: تێچووی بانگه‌شه‌ی ئێمه بۆ ناساندنی جێگایه‌كی پیشه‌یی بۆ جێژوانی بڕیاردانه‌كانی پیشه‌یی سینه‌ماكارانی جیهان زۆر هاتۆته خوارێ؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سینه‌ماكارانی بیانی بۆخۆیان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا تێچووی ئاماده‌بوون و به‌شداریی له فێستیڤاڵیان داوه. ئه‌مه شانازییه‌كه كه به هه‌وڵ و دڵسۆزیی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر بۆیان گرینگ بووه، هاتۆته گۆڕێ.
سه‌ردانی نوێنه‌رانی فیاپ له فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر
میركه‌ریمی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ختی كرده‌وه: ئه‌مساڵ چه‌ندین میوانی گرینگ له فێستیڤاڵدا ئاماده ده‌بن. هه‌ڵبژاردن و په‌خش كردنی فیلم له زیاتر له 50 وڵاتی جیهانه‌وه كارێكی ساكار نییه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فێستیڤاڵیان به‌ڕێوه بردووه ده‌زانن كه چ كارێكی قورس و گرانه.
ده‌بیری سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به ئاماژه‌دان به سه‌ردانی نوێنه‌رانی فیاپ له فێستیڤاڵ له ساڵی رابردوودا، گوتی: ئێمه ساڵی رابردوو داوامان له فیاپ كرد هه‌موو به‌شه‌كانی فێستیڤاڵ بخاته ژێر چاودێری و وردبینییه‌وه. ئه‌وان له كۆمه‌ڵه‌كه‌یان كه له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵی فیلمی كان به‌ڕێوه‌چوو و نوێنه‌ری ئێمه‌ش له‌وێ ئاماده بوو، رایانگه‌یاند كه فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر ده‌توانێت "گره‌یدی A" فێستیڤاڵه‌كانی جیهان به‌ده‌ست بهێنێت و ده‌توانێت له زومره‌ی 15 باشترین فێستیڤاڵی جیهان بێت و ئه‌مه یانی زۆربه‌ی به‌ربه‌سته‌كان كه ده‌یتوانی له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵێكی راسته‌قینه‌ی جیهانی له ئێران بێت، لابردراوه.
میركه‌ریمی سه‌باره‌ت به شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵ ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: په‌ردیسی سینه‌مایی چارسوو وه‌كوو كۆشكی فێستیڤاڵ له ساڵی یه‌كه‌مه‌وه هه‌ڵبژێردراوه، به‌ڵام وه‌ها فێستیڤاڵێك پێویستیی به شوێنێكی هه‌میشه‌یی و گه‌وره هه‌یه. رێژه‌ی زۆری پێشوازیی له یانه‌ی هه‌وادارانی فێستیڤاڵ و به تایبه‌ت به‌شداریی چینی زانستگایی و خوێندكاران به ڕاده‌یه‌ك زۆر بووه كه ده‌بێ فیكرێكی جیددی بۆ دروست كردنی كۆشكێكی گه‌وره بۆ فێستیڤاڵه گه‌وره‌كانی له‌م چه‌شنه بكه‌ینه‌وه كه له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا له‌گه‌ڵ شاره‌وانیی تاران چه‌ندین دانوستانمان ئه‌نجام داوه.
ته‌یار كردنی به‌شی كتێبخانه‌ی ڤیدیۆیی
ده‌بیری سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر ئاماژه‌یدا به ته‌یار كردنی به‌شی كتێبخانه‌ی ڤیدیۆیی فێستیڤاڵ و گوتی: ساڵی رابردوو ئه‌م به‌شه له‌گه‌ڵ پێشوازییه‌كی زۆر به‌ره‌وڕوو بوویه‌وه و ئه‌مه یارمه‌تیی ئێمه‌ی دا كه له ته‌نیشت نمایش كردنه‌كانی نێو هۆڵی سینه‌ما، نمایش كردنێكی تاكه كه‌سیمان بۆ میوانه بیانییه‌كان و مشته‌رییه‌كانی فیلمه‌كانمان هه‌بێت. ئه‌مساڵ كتێبخانه‌ی ڤیدیۆییمان ته‌كمیل كردووه و له‌م به‌شه‌دا ئێمه سه‌رنجێكی تایبه‌تمان هه‌یه بۆ كورته فیلمه‌كان، به‌ڵگه‌فیلم و ئه‌نیمه‌یشێن و له‌سه‌ر داخوازیی میوانه‌كانی فێستیڤاڵ، نمایش كردنی فیلمه‌كان له بازاڕدا، 2 جار ده‌بێت.
به‌شداریی پڕ ئه‌ژماری راگه‌یاندنه بیانییه‌كان
میركه‌ریمی به جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر گرینگیی كاری راگه‌یاندنه‌كان له فێستیڤاڵدا ئاماژه‌یدا به به‌شداری و ئاماده‌بوونی پڕ ئه‌ژماری راگه‌یاندنه بیانییه‌كان له‌م خوله له فێستیڤاڵ.
ئه‌م نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ره‌ی سینه‌مای ئێران له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: به له‌به‌ر چاوگرتنی
ئه‌وه‌ی كه هۆگریمان به‌و فێستیڤاڵانه نییه كه مافووره‌ی سووریا‌ن هه‌یه و ئه‌وانه بۆ سینه‌مای خۆمان به‌كارهاتوو نازانین؛ زیاتر لایه‌نه زانستییه‌كانی فێستیڤاڵمان لێكدایه‌وه. ساڵی رابردوو فیاپ له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه بوو كه رێژه‌ی وۆركشۆپه‌كان و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی فێستیڤاڵی ئێمه جێگای ستایش كردن بووه و ئه‌مساڵیش له مامۆستایانی پله یه‌كی جیهان بۆ ئه‌م به‌شه بانگهێشتمان كردووه.
ناردنی زیاتر له 1600 فیلم له سه‌رتاسه‌ری دونیا
میركه‌ریمی له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره‌كه‌دا رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ بۆ ناونووسی كردن رامانگه‌یاند ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یهه‌وێت فیلمه‌كه‌ی بۆ فێستیڤاڵی ئێمه بنێرێت، ده‌بێ بڕێك پاره بدات. ئه‌مه سیمبولی فێستیڤاڵه گه‌وره‌كانی دونیایه و هه‌ر به‌م سیمبوله زیاتر له 1600 فیلم به‌شدارییان كرد و بۆ به‌شداریی فیلمه‌كه‌یان له فێستیڤاڵدا 20 دۆلاریان پاره داوه. ئه‌م خاڵه نیشان ده‌دات كه خوازیاران به ڕاستی هۆگرییان به به‌شداریی له فێستیڤاڵدا هه‌یه و ئاماده‌ن تێچووه‌كه‌ی بده‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌م كاره بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێمه له رۆژژمێری فێستیڤاڵه پڕبایخه‌كانی سینه‌مای دونیادا جێگیر بین.
به رێژه‌ی 170 میوان و 47 كڕیار له بازاڕی فیلمی فێستیڤاڵ
میركه‌ریمی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: له بازاڕی فیلم‌دا به رێژه‌ی 170 میوانمان هه‌یه كه ئه‌مساڵ ریزبه‌ندیی یه‌كه‌م به كڕیاره‌كانه و به رێژه‌ی 47 كڕیار دێن بۆ بازاڕی فیلمی فێستیڤاڵ. ساڵی رابردوو پێشوازییه‌كی زۆر له‌م به‌شه كرا و ئه‌مه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندییان لێره هه‌یه كه ته‌نانه‌ت ئاماده ده‌بن، بلیتی فڕۆكه‌ی خۆیان هه‌ر بۆ خۆیان بیكڕن، بێن بۆ ئێره و ژوورێكیان هه‌بێت و ئه‌مه نیشانه‌یه‌كی باشه بۆ ئێمه كه بازاڕی فیلم جیددی تر بگرین. ئێمه خه‌ریكین هه‌وڵ ده‌ده‌ین له جیاتی ئه‌وه‌ی كه رێژه‌ی فرۆشیاره‌كان زیاد ببێت، رێژه‌ی كڕیاره‌كان زیاد ببن و ئه‌مساڵ به‌و 47 كڕیاره‌ی كه دێن بۆ بازاڕێ فیلم، ئێمه ریكۆردی خۆمان ده‌شكێنین. بۆ ئێمه بازاڕی ناوچه‌كه یه‌كجار گرینگه و بازاڕی ئێمه بۆته شوێنێك بۆ فیلمه‌كانی ناوچه‌كه‌ش.
به رێژه‌ی 300 میوان له 78 وڵاتی جیهان
میركه‌ریمی هه‌واڵیدا: ئه‌مساڵ به رێژه‌ی 300 میوان له 78 وڵاتی جیهانه‌وه دێن بۆ وڵاتی ئێران كه 55 كه‌س له‌م جه‌ماوه‌ره په‌یوه‌ندییان هه‌یه به به‌شی دارولفنوون له فێستیڤاڵدا. ئه‌مساڵ له هه‌موو پارێزگاكانی وڵاته‌وه و له نزیكه‌ی 30 وڵاتی بیانییه‌وه میوانمان هه‌یه كه كارگه‌ی فێركاری و ۆوركشۆپ گه‌لێكی باشمان بۆ ئه‌وانه له‌به‌ر چاو گرتووه.
نمایش كردنی 120 فیلمی بیانی له 54 وڵاتی جیهان له فێستیڤاڵ
میركه‌ریمی به 120 فیلمی بیانی وه‌رگیراو له 54 وڵاتی جیهان ئاماژه‌یدا و گوتی: ئه‌و فیلمانه‌ی كه هه‌ڵبژێردراون، فیلم گه‌لێكن كه بایخ گه‌لی سینه‌مایی له‌واندا دیار و به‌رچاوه و ئه‌مه پێوه‌ری یه‌كه‌می ئێمه له هه‌ڵبژاردنی فیلمه‌كان بوو. جۆربه‌جۆریی ژانر و بابه‌تیشمان له‌به‌ر چاو گرت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سینه‌مای ئێمه‌ش پێویستیی به رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ سووژه‌كان و ژانره نوێیه‌كان هه‌یه. له‌م نێوه‌نده‌دا سه‌لیقه و پێداویستیی به‌رده‌نگیش له‌به‌ر چاو گیراوه.
له ته‌نیشت ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كه ئاماژه‌یان پێدرا، هه‌ڵبژاردنی باشترین فیلمه‌كانی رۆژی جیهانیش له‌به‌ر چاو گیراوه. مافی په‌خش و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م فیلمانه بۆ نمایش كردن له فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر دراوه و ره‌نگه ئیدی نه‌توانن ئه‌و فیلمانه له به‌رنامه‌ی نمایش كردن له ئێران ببینن.
11 به‌شی جۆراجۆری فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر
ده‌بیری فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه‌ی به‌م شێوه‌یه ناساند: "سینه‌مای سه‌عاده‌ت"، "دیمه‌نی روانگه‌ی رۆژهه‌ڵات"، "فێستیڤاڵی فێستیڤاڵه‌كان"، "زه‌نگی حه‌وته‌م"، "زه‌یتوونه برینداره‌كان"، "پێداچوونه‌وه بۆ سینه‌مای گورجستان"، "پێداچوونه‌وه بۆ سینه‌مای ئیتاڵیا"، "كورته فیلمه‌كانی ئه‌ڵمانیا"، "نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فیلمه كلاسیكه‌كان"، "به‌ڵگه‌فیلم له‌ژێر گه‌وره‌بین"، "له‌نته‌ری خه‌یاڵ" و
چه‌ندانی دیكه له به‌شه‌كانی فێستیڤاڵی ئه‌مساڵن.
میركه‌ریمی ئه‌وه‌شی زیاد كرد: نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فیلمه كلاسیكه‌كانی سینه‌مای جیهان و ئێران كارێكه كه له ساڵی رابردوودا ده‌ستی پێكردووه و له‌گه‌ڵ پێشوازییه‌كی زۆریش به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه و ئه‌مساڵیش ئه‌مه به‌شه‌مان هه‌یه. باشترین به‌ڵگه‌فیلمه‌كان ده‌توانن له به‌شی "به‌ڵگه‌فیلم له‌ژێر گه‌وره‌بین"دا به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن و پێتان راده‌سپێرم فیلمه‌كانی ئه‌م به‌شه ببینن و به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه فیلم گه‌لێكی ئێرانی باشمان له‌و به‌شه‌دا هه‌یه. له به‌شی "زه‌یتوونه برینداره‌كان" فیلم گه‌لێكی گرینگ سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی فه‌له‌ستین و ناوچه‌كه نمایش ده‌كرێن.
خۆشحاڵم كه فیلم گه‌لێكی جوان و باشمان له فه‌له‌ستین و سووریا هه‌یه و هه‌روه‌ها دوو فیلم سه‌باره‌ت به یه‌مه‌ن و میانمار نمایش ده‌كرێن كه ئه‌م دوو فیلمه له‌م به‌شه‌دا په‌رده‌یان له‌سه‌ر لاده‌ردرێت.
نمایش كردنی تایبه‌تی باشترین فیلمه‌كانی ناسێندراو به ئۆسكار
میركه‌ریمی رایگه‌یاند: نمایش كردنه‌كانی تایبه‌تی ئێمه ئه‌مساڵ بریتییه له باشترین فیلمه‌كانی وڵاتان كه به ئۆسكار ناسێندراون. هه‌ڵبه‌ت زاتی ئۆسكار بۆمان گرینگ نه‌بوو، به‌ڵكوو ئه‌مه گرینگ بوو كه باشترینه‌كانمان هه‌بێت و هه‌لێكی باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فیلم بینن. ساڵی رابردوو به‌شی "سینه‌مای ترس و وه‌حشه‌ت"مان هه‌بوو كه له‌گه‌ڵ پێشوازییه‌كی باش به‌ره‌وڕوو بوویه‌وه و ئه‌مساڵ كارێكمان كرد كه ژانره‌كان و چه‌شنه جۆراوجۆره‌كان له به‌شێكدا جێگیر بن و ئه‌وانه‌مان به "له‌نته‌ری خه‌یاڵ" ناودێر كرد.
سه‌رنجدان به سینه‌مای كاریگه‌ری دانه‌ری ئیتاڵیا
ده‌بیری سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر سه‌باره‌ت به سه‌رنجدان به سینه‌مای ئیتاڵیا له‌م خوله له فێستیڤاڵدا رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ پێداچوونه‌وه‌یه‌كمان به‌سه‌ر سینه‌مای ئیتاڵیادا هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م سینه‌مایه كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر سینه‌مای جیهان و ئێران هه‌یه و ئێمه ده‌مانوسیت له حاڵ و رۆژی ئه‌مڕۆی سینه‌مای ئیتاڵیا ئاگادار بین، هه‌ر له‌م رووه‌شه‌وه میوانان و فیلم گه‌لێكی به‌رجه‌سته‌مان هه‌یه.
سینه‌مای گورجستان له فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر
میركه‌ریمی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: هه‌روه‌ها سینه‌مای گورجستان ئه‌مساڵ له فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سینه‌ماكارانێكی گه‌وره‌ی هه‌یه. له‌بیرمه ساڵی رابردوو لێكدانه‌وه‌مان كرد بۆ سینه‌مای باڵتیك و كۆریا و پاشان وڵاتانی ئه‌ورووپی سه‌رنجیان به‌و به‌شه دا. رووداوێكی خراپ ئه‌مه‌یه كه ئێمه ئاسیاییه‌كان خۆمان له ئه‌ورووپا ده‌ناسین، واته سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌و ده‌رهێنه‌ره له ئه‌ورووپا خه‌ڵات وه‌ربگرێت، دواتر ئێمه ئه‌و كه‌سه بناسین و له بنه‌ڕه‌تدا فێستیڤاڵه ئاسیاییه‌كان كه‌متر ده‌ست ده‌ده‌نه دۆزینه‌وه، هه‌ر به‌م هۆیه ئێمه ساڵی رابردوو له‌سه‌ر سینه‌مایه‌ك فۆكوسمان كرد كه كه‌متر سه‌رنجی پێده‌درا.
به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م" به 25 هه‌زار قوتابی
ده‌بیری فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر سه‌باره‌ت به به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م" گوتی: به هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ شاره‌وانیی تاران و وه‌زاره‌تی فێركاری و په‌روه‌رده له به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م"دا به رێژه‌ی 25 هه‌زار قوتابی فیلم گه‌لێك له فێستیڤاڵ ده‌بینن و هه‌روه‌ها دیارییه‌كی پێكهاتوو له پاكه‌تێك به 4 بلیت كه بتوانن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یان بڕۆن بۆ گه‌شتێكی فه‌رهه‌نگی، بۆ ژماره‌یه‌ك له قوتابیان له‌به‌ر چاو گیراوه.
میركه‌ریمی رایگه‌یاند: ئێمه ئه‌مساڵ سه‌باره‌ت به ژینگه بێ هه‌ڵوێست نه‌بووین و فیلم گه‌لێكمان سه‌باره‌ت به پیسبوونی كه‌شوهه‌وا هه‌یه. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به دونیای وه‌رزش بێ هه‌ڵوێست نه‌بووین و فیلمێكی گرینگمان به بابه‌تی تۆپی پێ هه‌یه كه په‌یوه‌ندیی به جامی جیهانیی تۆپی پێ هه‌یه.
كردنه‌وه‌ی كۆڕ و كۆبوونه‌وه و ۆوركشۆپه‌كان له زانستگاكانی تاران
میركه‌ریمی هه‌واڵیدا: ئه‌مساڵ چه‌ندین كۆڕ و كۆبوونه‌وه و ۆوركشۆپمان له زانستگاكانی تاران، شه‌هید به‌هه‌شتی، عه‌لامه ته‌باته‌بایی، سووره و ئه‌و زانستگایانه هه‌یه كه ساڵی پار میوانداری فێستیڤاڵ بوون.
كۆنسێرتی "نیكۆلا پیووانی" ئاوازدانه‌ری ناوداری ئیتاڵیایی
میركه‌ریمی له به‌شێكی دیكه له كۆنگره‌كه‌دا وێڕای ناساندنی دادوه‌ران و میوانانی فێستیڤاڵ له به‌ڕێوه‌چوونی كۆنسێرتێكی تایبه‌ت به میوانه‌كانی فێستیڤاڵ له رۆژی 5ی گوڵانی 1397ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 25ی ئه‌پڕێڵی 2018ی زایینی له ته‌لاری وه‌حده‌تی شاری تاران به ئاماده‌بوونی "نیكۆلا پیووانی" ئاوازدانه‌ری ناوداری ئیتاڵیایی هه‌واڵیدا كه ئه‌م كۆنسێرته به هاوده‌نگی باڵیۆزخانه‌ی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دادوه‌رانی سی و شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر
ئه‌و ناوه‌كانی دادوه‌رانی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جری به شێوه‌یه راگه‌یاند: دادوه‌رانی به‌شی "نێونه‌ته‌وه‌یی": "یۆئانا كۆز ـ كراوزه" (سینه‌ماكار) له پۆڵه‌ندا، "میلچۆ مانچفێسكی" (سینه‌ماكار) له مه‌قدوونیه، "دیمیتریس ئاتانیتیس" (سینه‌ماكار) له یۆنان، "ئادۆر گۆپالا كریشنان" (سینه‌ماكار) له هیند، "جیووانی ئیسپانیۆلی" (ره‌خنه‌گر و وانه‌بێژ) له ئیتاڵیا، "مه‌حموود كه‌لاری" (فیلمهه‌ڵگر) له ئێران و "مێریلا زارعی" (ئه‌كته‌ر) له ئێران. دادوه‌رانی به‌شی "دیمه‌نی روانگه‌ی رۆژهه‌ڵات": "عه‌مار جه‌ماڵ" (فیلمهه‌ڵگر) له عێراق، "فه‌رهاد ئه‌سڵانی" (ئه‌كته‌ر) له ئێران، "سالۆمه دیمۆریا" (ئه‌كته‌ر) له گورجستان، "ئه‌حمه‌د بۆیاجی ئۆغڵوو" (ره‌خنه‌گر و به‌رهه‌مهێنه‌ر) له توركیا و "سۆهان پانشا" (به‌رهه‌مهێنه‌ر) له مالیزی. دادوه‌رانی به‌شی "نێتپه‌ك": "ئاندریاس ئۆنگربۆك" (ره‌خنه‌گر) له ئۆتریش، "رامان چاولا" (به‌رنامه‌داڕێژی فێستیڤاڵ) له هیند و "حه‌بیب ئه‌حمه‌دزاده" "نووسه‌ر" له ئێران. دادوه‌رانی به‌شی "نێوان ئایینه‌كان": "والێری دێمارناك" (ره‌خنه‌گر) له فه‌ڕه‌نسا، "تۆماس كرۆڵ" (وانه‌بێژ) له ئه‌ڵمانیا و "حوجه‌تولئیسلام وه‌لموسلمین محه‌مه‌دڕه‌زا زائیری" (وانه‌بێژ) له ئێران.
پاڵپشتیی تایبه‌تی رێكخراوه‌ی سینه‌مایی و وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر
ده‌بیری فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له پاڵپشتیی تایبه‌تی سه‌رۆكی رێكخراوه‌ی سینه‌مایی و وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ئێران سوپاسی كرد و گوتی: خۆشحاڵم كه بێجگه له به‌شی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیری، به‌شه‌كانی دیكه‌ش هاوكاری و هاودڵییه‌كی زۆریان هه‌بوو.
"ڕه‌زا میركه‌ریمی" له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ هاوكات له‌گه‌ڵ جه‌ژنه‌كانی شه‌عبانیه‌یه و ئه‌م بابه‌ته یارمه‌تی ئێمه‌ی داوه بۆ ئه‌وه‌ی كه دڵخۆشییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌یبهێنین و كۆمه‌ڵگاش له‌گه‌ڵ ئه‌و شادی و دڵخۆشییه هاوڕێ بكه‌ین.
كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵ به "ئه‌وبه‌ری هه‌وره‌كان" به‌رهه‌می مه‌جید مه‌جیدی
میركه‌ریمی سه‌باره‌ت به فیلمی كردنه‌وه‌ی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، گوتی: من شانازی ده‌كه‌م كه "مه‌جید مه‌جیدی" سینه‌ماكاری ناوداری ئێرانی توانیویه‌تی به سه‌رمایه‌گوزاریی وڵاتێكی خاوه‌ن شێواز له سینه‌مادا وه‌كوو هیند، فیلمێكی ستاندارد چێبكات، تا ئه‌و جێگایه‌ی كه وه‌زیری فه‌رهه‌نگه‌كه‌یان له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فیلمه‌كه‌دا له شاری به‌مبه‌ئی ئاماده ده‌بێت و ده‌ڵێت ئێمه به هاوكاریی ئێرانییه‌كان شانازی ده‌كه‌ین كه یارمه‌تی ده‌ده‌ن ئاستی سینه‌مای هیند به‌رز بێته‌وه. هه‌ر به‌م هۆیه ئێمه له‌م سینه‌ماكاره ناوداره‌ی خۆمان تكامان كرد كه فیلمی "ئه‌وبه‌ری هه‌وره‌كان" وه‌كوو فیلمی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵ نمایش بكه‌ین.
120 ساڵ ئه‌زموونی سینه‌مای ئێران
میركه‌ریمی سه‌باره‌ت به پۆسته‌ری فێستیڤاڵ و پێشوازیی یه‌كجار زۆر له دیزاینه‌كه‌ی گوتی: ئێمه ئه‌م پۆسته‌رانه‌مان به پێی شوناسی نه‌ته‌وه‌ییمان دیزاین كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌موو جیهان بزانن فه‌رهه‌نگ له وڵاتی ئێمه چ ئه‌زموونێكی هه‌یه. له هه‌موو جێگایه‌ك به دوای ئه‌وه‌وه‌ن كه مێژوویه‌كی كۆنتر له خۆیان نمایش بكه‌ن. ئێمه 120 ساڵ ئه‌زموونی سینه‌مامان هه‌یه كه به جیاوازیی 5 تا 6 ساڵ له‌گه‌ڵ سینه‌مای جیهان ده‌ستی پێكردووه و ده‌بێ شانازی پێوه بكه‌ین.
ماڵپه‌ڕی دایره‌تولمه‌عارفی سینه‌مای ئێران به زیاتر له 4700 فیلم
میركه‌ریمی سه‌باره‌ت به ماڵپه‌ڕی دایره‌تولمه‌عارفی سینه‌مای ئێران به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له یه‌ك ساڵی رابردوودا به پێی هه‌وڵی گرووپێك له لێكۆڵه‌ران یه‌ك ده‌یتا به‌یسی به‌هێز دابین كراوه، گوتی: هه‌موو ناوه‌رۆكی سینه‌مای ئێران به زیاتر له 4700 فیلمی سینه‌مایی و ژماره‌یه‌كی زۆر كورته فیلم به زانیاری و ورده‌كارییه‌وه له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا گرد و كۆكراوه‌ته‌وه و په‌رده‌لادان له‌م ماڵپه‌ڕه له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵدا ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
نمایش كردنی به‌رهه‌مه تایبه‌ته‌كان له به‌شی "جامی جیهان نوێن"
میركه‌ریمی سه‌باره‌ت به به‌شداریی باشترین به‌رهه‌مه‌كان له فێستیڤاڵدا گوتی: ساڵی رابردوو رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باشترین به‌رهه‌مه‌كانیان له سینه‌مادا هه‌بوو، یه‌كجار بێ وێنه و نموونه‌یی بوو. ئه‌مساڵ سینه‌ماكارانی گه‌وره‌ی جیهان، كه‌میان فیلم هێنایه به‌رهه‌م، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵمان داوه كه باشترین به‌رهه‌مه‌كان هه‌ڵبژێرین. بۆ وێنه بۆ به‌شی "جامی جیهان نوێن" هه‌موو ئه‌و فیلمانه‌ی كه له فێستیڤاڵه جۆراوجۆره‌كاندا خه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهێناوه. هه‌ڵمانبژاردووه.
نمایش كردنی 20 فیلمی بیانی بۆ یه‌كه‌مین جار له جیهان
ده‌بیری سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی كه فیلمه به‌شداربووه‌كان له فێستیڤاڵدا، به‌رهه‌م گه‌لێكی باشن له بواری سینه‌مادا، گوتی: ئیمه 20 فیلمی بیانی بێجگه له 9 فیلمی ئێرانیمان له فێستیڤاڵدا هه‌یه كه بۆ یه‌كه‌مین جار نمایش ده‌كرێن و فیلم گه‌لێكی دیكه‌شمان هه‌یه كه ته‌نیا له وڵاتی خۆیان نمایش كراون.
له‌گه‌ڵ "ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی" هاوكارییه‌كی باشمان هه‌یه
نمایشی فیلمه‌كه‌ی "ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی" له فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر بابه‌تێكی دیكه‌ی ئه‌و كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه بوو كه میركه‌ریمی له‌و باره‌یه‌وه گوتی: ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بڵاوكه‌ره‌وه‌ی فیلمه‌كه قسه‌مان كرد، به‌ڵام گوترا كه فیلمه‌كه‌ی به‌ڕێزیان به كاتی نمایش كردن له فێستیڤاڵه‌كه‌ی ئێمه ناگات و ته‌نانه‌ت بۆ نمایش كردن له فێستیڤاڵی كان به سه‌ختی و دژواری ئاماده ده‌بێت. ئێمه هاوده‌نگی و هاوكارییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فه‌رهادی هه‌یه و ره‌نگه له خولی دواییدا له پێگه‌ی دادوه‌ر له وجوودی به‌ڕێزیان كه‌ڵك وه‌ربگرین.
نمایش كردنی فیلمی سینه‌مایی "به كاتی شام" بۆ كۆمه‌ڵگای كه‌ڕولاڵه‌كان
میركه‌ریمی به پێشوازیی كردن له داخوازیی نوێنه‌ری كۆمه‌ڵگای كه‌ڕولاڵه‌كان بۆ دۆبله كردنه‌وه‌ی فیلمی سینه‌مایی "به كاتی شام" له فێستیڤاڵدا بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ڕوونیكرده‌وه: كۆمه‌ڵگای كه‌ڕولاڵه‌كان بانگهێشت ده‌كه‌ین كه له یه‌ك سانسی تایبه‌تدا ئاماده بن.
هاوكاریی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵ
میركه‌ریمی سه‌باره‌ت به هاوكاریی وه‌زاره‌ت كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ ئاماده‌بوونی میوانه بیانییه‌كان گوتی: وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه هاوكارییه‌كی زۆر باشی له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌بووه و هه‌یه‌تی و ته‌نیا له چه‌ند خاڵدا نیگه‌رانیمان هه‌یه كه هیوا ده‌خوازین ڤیزای ئه‌م كه‌سانه‌ش به‌م زووانه ده‌ربچێت و هه‌موو میوانه‌كانی ئێمه بێن بۆ ئێران.
سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی رێكه‌وتی 30ی خاكه‌لێوه تا 7ی گوڵانی 1397ی هه‌تاوی به ده‌بیریی "سه‌ید ڕه‌زا میركه‌ریمی" له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PUKmedia تاران - مه‌نووچێهر جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25