ده‌رهێنه‌رێكی ناوداری ئه‌مریكی به‌شداری فستیڤاڵی فیلمی فه‌جر ده‌كات
ئەدەب وهونەر 09:40 AM - 2018-04-23.
"ئۆلیوێر ئستۆن" ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریکایی دێت بۆ فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر.
مه‌نووچێهر جیهانی ـ "ڕه‌زا میرکه‌ریمی" ده‌بیری فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی
فه‌جر گوتی: "ئۆلیوێر ئستۆن" سینه‌ماکاری به‌رجه‌سته‌ی ئه‌مه‌ریکایی
میوانێکی تایبه‌تی دیکه‌ی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی
فه‌جره. ئه‌و هیوای خواست که له فێستیڤاڵدا به‌رنامه‌یه‌کی هه‌بێت و
ئێمه داڕێژه‌یه‌کی تێروته‌سه‌لمان بۆ ئه‌و چنیوه.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی
جیهانیی فیلمی فه‌جر، "ئۆلیوێر ئستۆن" Oliver Stone ده‌رهێنه‌ر، نووسه‌ر
و به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌مه‌ریکاییه. ئه‌و له رێگای ده‌رهێنانی زنجیره
فیلمێک که سه‌باره‌ت به جه‌نگی ڤیتنام دروست کرابوو، ناوبانگی په‌یدا
کرد و تا ئێستا دوو جار توانیویه‌تی خه‌ڵاتی ئۆسکار وه‌ربگرێت. ئه‌و
باوکی "شان ئستۆن" ئه‌کته‌ری هالیووده.
"ئۆلیوێر ئستۆن" له ساڵی 1946 له نیۆیۆرک سیتی ویلایه‌تی نیۆیۆرکی
ئه‌مه‌ریکا له دایک بوو. دایک و باوکی "ژاکڵین گۆدێت" و "لوئیس ئستۆن"
بوون. ئۆلیوێر زانستگای ییلی به‌جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ی که وه‌کوو سه‌رباز
بچێت بۆ جه‌نگی ڤیتنام. ئه‌و له‌به‌ر ئازایه‌تی و جه‌نگاوه‌رییه‌کانی له
جه‌نگدا مه‌دالیای برۆنزی گاڵانتاری و مه‌دالیای دڵی بنه‌وشیان به‌و
پێشکه‌ش کرد. له دوای ئه‌وه‌ی که له جه‌نگ گه‌ڕایه‌وه بۆ
درێژه‌پێدانی خوێندنه‌که‌ی بۆ زانستگا نه‌گه‌ڕایه‌وه. یه‌که‌مین فیلمێک
که دروستی کرد فیلمێکی خوێندکاری به ناوی "دوایین ساڵ له ڤیتنام" له
ساڵی 1971ی زایینی بوو. پاشان به شێوه‌ی جیددی ده‌ستی به فیلمسازی کرد
و هه‌روه‌ها سیناریۆگه‌لێکی یه‌کجار زۆری وه‌کوو "شه‌مه‌نده‌فه‌ری نیوه‌ی
شه‌و" و "ده‌موچاوی برینداری" نووسی.
ئستۆن بۆ فیلمی "شه‌مه‌نده‌فه‌ری نیوه‌ی شه‌و" یه‌که‌مین خه‌ڵاتی ئۆسکاری
خۆی به‌ده‌ستهێنا و ئه‌مه تازه ده‌ستپێکێک بۆ چه‌ندین ساڵی کاری
هونه‌ری پیشه‌یی بوو. ئستۆن دوو جار ئۆسکار و چوار جار خه‌ڵاتی گۆڵدن
گڵۆپی به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌و ئه‌مڕۆکه بۆته یه‌کێک له فیلمسازانی
خاوه‌ن شێواز له سینه‌مای دونیادا. ئه‌و پێشتر ده‌رهێنه‌رێکی یه‌کجار
پڕکار بوو و ته‌نانه‌ت له ماوه‌ی 10 ساڵدا، 9 فیلمی چێکردووه، به‌ڵام
سروشتییه که به چوونه‌سه‌رێی ته‌مه‌نی ورده ورده له خێرایی فیلم
چێکردنه‌که‌ی که‌م بووه‌وه. بێجگه له ده‌رهێنان و سیناریۆنووسی ئه‌و
به‌رهه‌مهێنانی زۆربه‌ی فیلمه گرینگه‌کانی سینه‌ماشی له ئه‌ستۆدا
بووه.
ئه‌و یه‌کێکه له ده‌رهێنه‌ره‌کان که زۆربه‌ی ره‌خنه‌گرانیش هۆگرییان
به‌و هه‌یه و زۆربه‌ی فیلمه‌کانی ره‌خنه‌ی پۆزه‌تیڤیان به‌ده‌ستهێناوه
و ناوی باشی ئه‌و له بواری ده‌رهێناندا تاوه‌کوو ئه‌مڕۆ به‌جێ
ماوه‌ته‌وه. بێ گومان ئیستۆن پێگه‌ی له نێوان ده‌رهێنه‌رانی
ئه‌فسانه‌یی هالیووددا په‌یدا کردووه.
سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له رۆژانی 19 تا 27ی
ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی رێکه‌وتی 30ی خاکه‌لێوه تا 7ی گوڵانی 1397ی
هه‌تاوی به ده‌بیریی "سه‌ید ڕه‌زا میرکه‌ریمی" له شاری تاران
به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25