riklam

بەغدا قەرەبوكردنەوەی كوەیت دەستپێدەكاتەوە

ئابوری 10:53 AM - 2018-04-21
.

.

عیراق بەپێدانی 90 ملیۆن دۆلار قەرەبوونكردنەوەی زیانەكانی وڵاتی كوەیتی دەستپێكردەوە كە لەكاتی شەڕی داعشەوە وەستێنرابوو.

حكومەتی عیراق لەدوای دەستپێكردنی شەڕی داعشەوە لەساڵی 2014 كە دانەوەی قەرەبوونی زیانەكانی كوەیت لەلاەین لیژنەی قەرەبوونی سەر بەنەتەوەیەكگرتوەكانەوە وەستێنرابوو،  یەكەم وەجبەی قەرەبووی زیانەكانی شەڕی كوەیتی دەستپێكردەوەو رەزامەندی دەربڕیوە بەپێدانی بڕی 90 ملیۆن دۆلار.

ساڵی 1990 لەلایەن رژێمی لەناوچونی بەعسەوە بەسەرۆكایەتی سەدام حسێن وڵاتی كوەیت داگیركراو لەساڵی 1991شدا ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوەیەكگرتوەكان بڕیاریدا لیژنەیەكی بۆ قەرەبوكردنەوەی زیانەكانی موەیت پێكهێنا.

لیژنەكەش بڕیاریدا بەغدا بڕی 52 ملیارو 400 ملیۆن دۆلار وەك قەرەبوو بداتەوە بەو هاووڵاتی و كۆمپانیاو رێكخراوە حكومی و ناحكومییانەی زەرەرمەند بوون.

حكومەتی عیراق بەپێدانی بڕی 90 ملیۆن دۆلاری دیكە توانیویەتی بڕی 47 ملیارو 900 ملیۆن دۆلار بداتەوە بەو لایەنانەی سكاڵایان تۆماركردوە كە ژمارەیان نزیكەی ملیۆنێك و 500 هەزارە.

PUKmedia ئاژانسەكان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket