riklam

هۆكار و چارەسەری ئاوسانی ژێر چاو چیە؟

هەمەرەنگ 11:40 AM - 2018-04-05
.

.

ئاوسانی چاو یەكێكە لەو  كێشانەی كە ئاراستەی بەشێك لە هاوڵاتیان دەبێتەوە، هۆكاری ئەمە بۆ كەم خەوی و خراپ بەكارهێنانی كرێم و چەند هۆكارێكی تریش دەگەڕێتەوە، هەروەها چارەسەركردنیشی بە چەند ڕێگەیەكی ئاسان دەبێت:

یەكەم: هۆكارەكانی ئاوسانی ژێر چاو:

•    كەم خەوی:  ئەگەر  كەم بخەویت و شەوان زۆر بێدار بیت، ئەوا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، ئەمەش لە شەودا فشار لەسەر چاو دروست دەكات و لەكاتی هەستانی بەیانیدا چاو دەهاوسێنێت، هاوكات ئەو شلە زیادەیەی كە لە كاتی خەودا چاو دەریدەكات ، دەبێتە هۆی لاوازبوونی گونجانی چاو لەگەڵ دەوروبەرەكەیدا، ئەمەش وشكی دروست دەكات و لە كۆتایشدا دەبێتە هۆی ئاوسان.

3064071-1565662869.jpg

•    ئەو خۆراكانەی سۆدیۆمی تێدایە:  بوونی سۆدیۆمێكی زۆر لە خۆراكا دەبێتە هۆی كەڵەكەبوونی ئاو لە ژێر چاودا،  كە ئەمەش هۆكارێكی تری ئاوسانی چاوە.

•    بەكارهێنانی كرێم: بە هیچ شێوەیەك كرێمی روخسار لە نزیك بژۆڵەكانت مەدە، بۆ ئەوەی كرێمەكە نەچێتە ناو چاوتەوە،  چونە ئەمە زیانی تەندروستی دروست دەكات و دەبێتە هۆی ئاوسانی چاو، هەروەها بە شێوەیەكی كەم كرێم بەكاربهێنە ، چونكە كرێمەكان هەندێكیان كەرەستەی كیمایی تێدایەو زیان بە روخسارو چاو دەگەیەنێت.

3064076-1695972096.jpg

•    وشك بوونەوە:  دەوروپشتی چاو بەهۆی  ئەو خواردنەوانەی كافاینی تێدایە وشك دەبێتەوە، ئەمەش هەموومان دەزانین وشك بوونەوەی دەبێتە هۆی ئاوسانی چاو.

دووەم: چارەسەرەكان:

•    لەكاتی خەودا با سەرت بەرزبێت:  لە كاتی مانەوەت بە پێوە بۆ چەند سەعاتێك و دواتر یەكسەر پاڵكەوتن دەبێتە هۆی رۆچوونی شلەمەنیەكان بۆ خوارەوە، بۆیە وا پێویست دەكات لەسەر سەرینی بەرز بخەویت، هەروەها گەر لەسەر سك دەخەویت ڕێنمایت دەكەین لەسەر پشت و لای ڕاست بخەویت، ئەمەش بۆ ئوەیە شلەمەنی لە ژێر چاوتە كۆ نەبێتەوە.

3064066-1859460793.jpg

•     بە وریایەوە مامەلە لەگەڵ كرێمی روخساردا بكە:  پێستی نزك چاوت زۆر ناسكە، بۆیە لەوەیە لەكاتی بەكارهێنانی كرێمێكدا كە كەرەستەی كیمیای تێدایە ببێتە هۆی زیان گەیاندن پێی، بۆیە ڕێنمایت دەكەین لەو كرمانە دوور بكەوەرەوە، هەروەها لەكاتی شۆردنی روخساردا ئەو كەرەستانە بەكارمەهێنە كە موادی كیمیایی تێدایە، هەروەها بە خاولی روخسارت وشك مەكەرەوە چاوەرێ بكە خۆی وشك ببێتەوە.

•     پێش خەوتن خوێ مەخۆ: لە كاتێكدا ئەو خۆراكانەت خواردووە كە خوێی زۆری پێدا كراوە و دواتر دەخەویت دەبێتە هۆی ئاوسانی ژێر چاوت، بۆیە لەم كارە دوور بكەوەرەوە.

•     دڵەڕاوكی: دڵە راوكێ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی كۆرتیزول ، ئەم هۆمۆنە بەرپرسە لە زیان گەیاندن بە روخسار، بۆیە ئاگاداری دڵە ڕاوكێت ببەو لە كاتی بونی كێشەو دڵە ڕاوكێدا وەرزش بكە ، تا سوری خوێنت ئاسایی بێت و توشی هیچ كێشەیەكی تەندروستی و ئاوسانی چاو نەبیتەوە.

3064081-1405217607.jpg


PUKmedia  و/ گۆران قادر
س: سیدتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket