riklam

بە شێوەیەكی دروست ساردكەرەوەی ناو ئۆتۆمبێل بەكاربهێنە

هەمەرەنگ 12:14 PM - 2018-03-30
.

.

لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا زۆربەی شۆفێران لەناو ئۆتۆمبێلەكانیاندا ساردكەرەوە(تەبرید) دادەگیرسێنن، بەڵام هەندێك جار هەڵە لە بەكارهێنانیدا روودەدات و ئەمەش زیانی تەندروستی بۆ شۆفێر و سەرنشینەكانی ناو ئۆتۆمبێلەكە دروست دەكات، لەبەر ئەوە پێویبستە شۆفێران چەند زانیارییەك هەیە بیزانن بۆ سەلامەتی تەندروستیان.

پێویستە شۆفێران لە كاتی بەكارهێنانی ساردكەرەوەدا چەند زانیارییەك بزانن بە جۆرێك، دوای داگیرساندنی ساردكەرەوەی ئۆتۆمبێل پێویستە جامی ئۆتۆمبێلەكە بكەنەوە، چونكە لە كاتی داگیرساندنی ساردكەرەوەی ئۆتۆمبێلەكەدا ئەو هەوایەی یەكەم جا لە ساردكەرەوەكەوە دێت پەنگ دەخواتەوە، بۆیە پێویستە لە جامی سەیارەكەوە دەربچێت.

هەروەك هەڵمژینی ئەو هەوایەی یەكەمجار لەفێنككەرەوەی ناو ئۆتۆمبێلەكەوە دێتە دەرەوە هۆكارێكە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەەكانی كۆئەندامی هەناسە، هەروەها هەواكە بڕێك مادەی ژەهراوی بەنزینی تێدایە، كە لەناو گورچیلەو جگەردا كۆدەبێتەوەو زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket