riklam

قسەم لێ‌ دەرئەهێنی؟

بابەتی گۆڕاو 12:55 PM - 2018-03-26
.

.

قسەم لێ‌ دەرئەهێنی؟

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× گەورەم تۆ مولاحەزەی شتێكت كردووە؟ زوربەمان بە شێوەیەكی ناتەبیعی ژیان ئەگوزەرێنین.
ـ ئێ‌؟
× كەچی شوكور بە مەرگی تەبیعی ئەمرین.
ـ سەیری ئەم قسە قۆڕە!! وەڵـڵا بابە هەر ئەوەمان ماوە بە مەرگی ناتەبیعییش بمرین. ئەمەیە ئەڵێ‌ هەموو رەنگێكمان تەواوە ئیلـلا نارنجی نەبێ‌.
× قوربان گیان نارنجیشی تیا بوو.
ـ نارنجی لە چی یا بوو؟
× جەنابت باسی فیستیڤاڵی رەنگەكان ناكەی؟!
ـ رۆڵە من كەی باس فیستیڤاڵم كردووە؟ بۆچی بوختانم بۆ ئەكەی؟ چ خراپیەكم بۆت هەبووە؟ لە خۆڕایی خەڵكم بۆ لێ‌ ئەكەی بە دوژمن؟ ئاخر…
× باشە باش.. ئەو هەموو تووڕەبوونەی ناوێ‌.. شتێك بوو بە غەڵەت لێ‌ ی حاڵی بووم و داوای لێبووردن ئەكەم.
ـ نابێ‌ غەڵەت بكەی كوڕم.
× ئەی بۆ دەرمانخانەكان رۆژی صەد غەڵەتیش ئەكەن و كەسیش قسە ناكات؟
ـ چاو چاو چاو چاو.. بردیەوە بۆ كوێ‌؟
× درۆت عەرز ناكەم بەخوا.
ـ باشە مادام لە مەوزوعی دەرمانخانەكانداین با سوئالێكت لێ‌ بكەم.
× هەر ناوی دەرمان نەبێ‌ بە قوربانە هیچی لێ‌ نازانم.
ـ با.. ناوی دژە بەكتریایەكە لە جیلی سێ‌ یەم.
× مواصەفاتی چی یە ئەم جیلی سێ‌ یەمی دژە بەكتریایە؟
ـ یەكاویەك چاكت ئەكاتەوە…
× ئاخر ئەوە لەبەر ئەوەیە میكرۆبەكان هێشتا سیواییان لە گەڵا نەبۆتەوە.
ـ نایناسن یەعنی؟
× نەخێر نایناسن. بەعەكسی جیلی سێ‌ یەمی مەسئولەكانەوە كە تاك بە تاكی میلـلەت ئەیانناسێ‌.
ـ ئەمەیانت نەزانی كەلـلەپووت.. حالیەن تەنیا جیلی دووەمی مەسئولەكان لە بازاڕدان، جیلی سێ‌ یەم نەهاتووە.
× یەعنی هێشتا هەر كوڕە مەسئولەكان لە بازاڕدان و كوڕەزاكان نۆرەیان نەهاتووە؟!
ـ بەڵێ‌ جارێكونێ‌ هەر جیلی دووەم لە بازاڕدایە.
× بە ئەقڵی تۆ خەریكی چین؟
ـ قسەم لێ‌ دەرئەهێنی زۆڵ؟ قابیلە خەریكی تیجارەت بن!.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket