riklam

خەتای بێ‌ ئەقڵیی خۆیەتی

بابەتی گۆڕاو 11:54 AM - 2018-03-14
.

.

خەتای بێ‌ ئەقڵیی خۆیەتی

د.شیركۆ عبدالله‌‌

ئەم: تۆ قەت هیچ مەسئولێكت لە پشت بووە؟
ئەو: بەڵێ‌ بەعزە جارێك مەسئولی موهیمم لە پشت بووە.
ئەم: مەسەلەن كەی؟
ئەو: لە عانی سێڵفی گرتندا.
*****
مودیر: (بەتووڕەییەوە) ئەمە وەختە تەشریف ئەهێنی؟! ئەبوایە سەعات هەشت و چارەك لێرە بوویتایە.
كارمەند: بۆچی هەشت و چارەك چی قەوما؟
*****
دایك: ئەو هەتیوەی باسی ئەكەیت و بەتەمای شووی پێ‌ بكەی، وەزیفەی هەیە؟
كچ: نەخێر بێكارە.
دایك: خانووی هەیە؟
كچ: نەوەڵـڵا.
دایك: پارەی نوستوو؟
كچ: یەك دیناری نییە.
دایك: ئەی چی هەیە؟
كچ: ڤایبەر.
*****
ئەندام كۆمیتە: ئەگەر راست ئەكەی هەژدیهایەكی حەوت سەرم بۆ بێنەرە ئێرە.
دێوەكەی عەلادین: خۆتۆ لای خۆت گەورەی. نەختێ‌ ئەقڵت هەبێ‌. هەژدیهای حەوت سەر كوا هەیە؟
ئەندام كۆمیتە: دە باشە وا بكە جەماعەتی سەركردایەتی یەكترییان خۆش بوێ‌.
دێوەكەی عەلادین: فەرمووت هەژدیهاكە رەنگی چۆن بێ‌؟!
*****
كاكە: خۆی بۆ تەعامولكردن لەگەڵ عەبادیدا دوو نەزەرییە هەیە.
یابە: ئێ‌؟
كاكە: بەڵام هەردوو نەزەرییەكە غەڵەتن.
*****
ئەحمەد: بە رەئی من لە دنیادا هیچ شتێك موستەحیل نییە.
مەحمود: هیچ شتێك موستەحیل نییە؟!
ئەحمەد: نەخێر. ئینسان ئەگەر بیەوێ‌ ئەتوانێ‌ هەموو ئەنجامێك بەدەست بهێنێ‌.
مەحمود: دە فەرموو ئەگەر پیاوی بڕۆ قەناعەت بە پارتی بكە كە سیاسەتە ئابورییەكەی غەڵەتە.
*****
یەكەم: ئینسان ئەگەر تووشی بوو بە تووشی باوكێكی خراپ و نەكارەوە خەتای كێیە؟
دووەم: خەتای شانس و ناوچەوانی خۆیەتی.
یەكەم: ئەی ئەگەر تووشی بوو بە تووشی سەركردایەتییەكی خراپەوە؟
دووەم: ئەوە خەتای بێ‌ ئەقڵیی خۆیەتی.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket